راپرسی بریارێکی بوێرانەی نیشتیمانی بوو،لەڵایەن سەروک و مەرجعی کورد(مەسعود بارزانی)

راپرسی بریارێکی بوێرانەی نیشتیمانی بوو،لەڵایەن سەروک و مەرجعی کورد(مەسعود بارزانی)

لە جارنامەکانی مافی مروڤدا ئازادی مافی هەرتاکێک و هەرنەتەوەیێکە ، بە ئازادانە و بێ هیچ ناچارکردنێک لە رێگای هەلبژاردنێک یان راپرسیێک بریار لەسەر چارەنوسی خویان بدەن کە ژێردەستی و زۆڵم و ستەم رەتبکەنەوە.
لە هەرێمی کوردستان بریاری ئەنجامدانی گشتپرسی لەدوای ئەو هەموو زۆڵم و ستەم و زورداریانەی حکومەتە شوفێنیەکانی عێراق هات کە بەردەوام مافی کوردیان پێشیڵکردۆە و ئامادەنەبوونە ئەو مافە دەستوری ویاسایانەی کورد جێبەجێبکەن کە لەدەستوری عێراقدا زامنکراون ، کاتێک سەرکردە سیاسیەکانی کورد بەدرێژای چەند سالی تاقیکردنەوەی ئەزموونی حکومەتی شکەستخواردوی عێراق زانیان مانەوە لەگەل عێراق بێ سودە و عێراق ئامادەنیە مافەکانی کورد جێبەجێبکات بەڵکو بەپێچەوانەوە دایم خەریکی پیشێلکردنی مافەکانی کوردن و دەست بە خوێنی کورد سور دەکەن لە کوشتن و برینەوە پەنایان بردە بەر لێبرینی مووچەو قوت و شایستەدارایەکانی خەلکی کوردستان و خو ئامادەکردن بو هێرشکردن، هەرەشەکانیان گەیشتە ئەو ئاستەی سەرکردەی بوێری کوردستان (سەروک مەسعود بارزانی) ئەنجومەنی باڵای سیاسی ڕیفراندومی کوردستانی دامەزراند کە هەموو ڵایەنەسیاسیەکانی کوردستان بە پێکهاتەکانیشەوە نوێنەریان هەبوو لەم ئەنجومەنە جگە لە نوێنەری حزبی کومەلە و گوڕان کە باوەڕیان بە گشتپرسی و سەربەخۆی نەبوو وتیان بەشدار نابین بەڵام دەنگ دەدەین ، ئەوەبو لەیەکەم کوبونەوەی ئەنجومەنی باڵای سیاسی کورد بە بەشداری نوێنەری پێکهاتەکانی تر بە بریاری سەرۆک بارزانی لە رێکەوتی ۷ی٦ی ساڵی۲۰۱۷ بریاری ئەنجامدانی گشتپرسیان دەرکرد کە دەبێت لە ۲٥ی۹ی۲۰۱۷ ریفراندوم لە سەرتاسەری کوردستان ئەنجام بدرێت بە کەرکۆک و هەموو ناوچە کوردستانیەکانەوە، بو ئەم مەبەستە کومسیونی باڵای هەلبژاردنی گشتپرسی روژی ئەنجامدانی بانگەشەی ڕیفراندومی دیاری کرد ئەوەبوو لە ڕێکەوتی ٥ی۹ی ساڵی ۲۰۱۷ بانگەشەی ڕیفراندومی دەستپێکرد، بو هەموو ڵایەنەسیاسیەکان هەبوو بانگەشە بکەن و دەنگ کوبکەنەوە بوئەوەی کوردستان سەربەخۆبێت بریار لەچارەی مافی خونوسین بدات.
لە کاتی بانگەشەدا زورێک لە وڵاتان نوێنەریان دەناردە ڵای سەرۆک بارزانی کە ڕیفراندوم دوابخات ، بەڵام گشت داواکاری وڵاتان رەتکرانەوە چونکە سەروک ئامادە نەبوو بێ بەدیلێکی باشتر بو کورد ڕیفراندوم دوابخات.
لەڕوژانی بانگەشەی گشتپرسی کەس هێندەی سەرۆک بارزانی بە پەروش نەبوو بو ئەوەی گشتپرسی بکرێت ، چونکە ئەو دەیزانی تاکە دەسکەوت دەبێت لەدوای ۱۰۰ساڵ کە کوردستان بگات بە خەونی دەولەتبۆن و سەربەخۆی و بو دواجار کورد بە مافەکانی شاد دەبێت ، لە ژێر بریاری سەروک بارزانی لە گشت شارو شاروچکەکانی کوردستان و دەرەوەی کوردستانینش ئاهەنگی گەورە بەڕێوەدەچوون، بە ئامادەبونی سەروک کوڕو سمیناری گەوره ڕێکخران بو گشت چین و توێژەکانی کوردستان بەهەموو ئاینەکانەوە، هەموویان بڕیاری بارزانیان پێ پەسەندبو لە پشتگیری ڕیفراندومی سەربەخۆی کوردستان و خەلکێکی زوور بەهەموو ڵایەنەکانەوە بەشداری ئاهەنگی بانگەشەی ریفراندوم دەبوون.
گرنگرترین وتەکانی سەرۆک بارزانی لە ڕوژانی بانگەشەی گشتپرسی بو خەلکی کوردستان و وڵاتە دراوسێکانی کوردستان
ئەمانە بون:
٭سەرۆک وتەیێکی مەڵای جزیری هێنایەوە بیری خەلک کەدەلێت: پشت نادەین دووهزار خەنجەڕو تیرۆ ڕم و خشت ، مەسەرێ دانیەڕێ و بخۆدێ بەستیە پشت.
٭من دلنیام لە ئێستاش لە ئایندەش پێشمەرگە قارەمانەکان ناهێلن دەستی دووژمنان بگاتە کوردستان.
٭ئەمە سەد ساڵە گەلی کوردستان سزا ئەدەن ئەرێ تێرنەبوون لەسزادانی خەلکی کوردستان؟
٭ئەگەر دیسان پێتان خوشە گەلی کوردستان سزابدەن واز لەگەلی کوردستان بینن وەرن من سزابدەن.
٭من دەمەوێت سوپاسی هاوپەیمانەکان بکەین کە هاوکاری ئێمەیانکرد، بەڵام ئێمە خوێنماندا.
٭من دەمەوێت لێرە یەک شت بەخوای خوم بڵێم بە ئێوەش بلێم من ئەو کەسەنیم خوم شەرمەزاری و میللەتی خوم بکەم.
٭ئێمە لەبەردەم دوڕیانێکین یان ژیانی بندەستی هەلدەبژێرین یان ژیانی سەربەستی و سەربەخۆی،باجی ژیانی بندەستی لەدەستدانی ئیرادەو کەڕامەتە بەڵام ئەژی،باجی سەربەخوی و سەربەستی سەرفیرازی و شەرەفە بەڵام مومکینە بمری.
٭چەند دوابکەوین ئێمە زەرەر مەندین بویە لە ۲٥ی ئەیلول برونە سەر سندوقەکانی دەنگدان و دەنگی بەلێ بدەن بو سەربەخوی کوردستان، ئەوەی نەچی یان بترسی با نەچیت یان با بچیت بلێت نەخێر بو سەربەخوی کوردستان.
ئەمانە کومەلێک ووتەی زێرینی مێژووی جەنابی سەروک بارزانی بوون لە ڕوژانی بانگەشەی ڕیفراندوم بەرامبەر بە گەلی کورد و هەموو جیهان.
لەروژی ۲٥ی۹ی۲۰۱۷ گەلی کورد ڕژانە سەر سندوقەکانی دەنگدان و سەدا ٪۹۲خەلکی کوردستان دەنگیان بو سەربەخوی کوردستان دا، ئەم دەسکەوتە مێژوویەی گەلی کوردستان بەرابەرایەتی سەرۆک بارزانی بو نەیارەکانی ناو خو دەرەوە هەزم نەکرا هەر زوو وڵاتە دراوسێکانی کورد بەهەماهەنگی لەگەل عێراق و هەندێک خاکفروشی کورد کەوتنە گرتنەبەری پیڵانگێری بو شکەست پێهێنانی گشتپرسی ، ئەمەبویه هوی ئەوەی عێراق گفتوگوی رەتکردەوە و بەزمانی تەهدید لە ۱٦ئوکتوبەری هەمان ساڵ هێرشیان کردە سەر کوردستان، بەداخەوە لەم هێرشەدا ڵایەنێکی سیاسی دیارکراو خیانەتیان لە گەل و نیشتیمانیان کرد ئەوەبو کەرکۆک و نیوەی خاکی کوردستان مان لەدەستدا، لە دوای کەرکۆک عێراق بەتەمابوو هەموو کوردستان داگیربکات لە پێش چاوی هاوپەیمانەکانی کوردستان کە هەموویان بێ بەلێن بێ کردار دەرچوون بەرامبەر بە کوردستان، بەڵام پێشمەرگە قارەمانەکان لە میحوەری پردێ و سحێڵا خویان نەچەماند داستانێک یان تومار کرد شکەستیان بەدووژمن هێنا و سنورێکی بو ئەۆ پێشرەویانەی عێراق دانا.
لەدوای ڕیفراندوم و لێکەوتەکانی، ئێستا کوردستان بەرابەرایەتی رێبەری کورد سەرۆک بارزانی بە قوناغێکی گرنگ و چارەنوسازدا تێپەر دەبێت گەلی کورد گەشبینە بە ئەنجامەکانی ڕیفراندوم کە دەبنە بنیاتی سەربەخوی کوردستان.
Top