ئاشتی لە تەرازووی جەنگدا

ئاشتی لە تەرازووی جەنگدا

بە درێژایی مێژووی شارستانیەت مرۆڤ هەمیشە لەجەنگدا بوە بۆ ئەوەی ئاشتی بەدەست بێنێت ئەمە لەکاتێکدا جەنگ هۆکاری ڕاستەقینەی شێواندنی ئاشتیە یان هەندێک جار نەتەوەکان دەجەنگن لە پێناو ئاشتی دا لەکاتێکدا بێ ئاگان لەوەی ئەمە بریندارکردنی جەستەی ئاشتی یە ، هاوکات لەگەڵ دروست بونی ژیان لەسەر گۆی زەوی مرۆڤ بۆ بەدەستهێنانی ئارامی و پەناگەی ژیان
خواستی خۆحەشاردانی هەبوە لەپێناو وەدیهێنانی ئاشتی خودی و دەوروبەری و پاشان هۆزو تیرەکەی تادواتر دەگاتە دروست بون و فراوان بونی کومەڵگەکان
لەڕاستی دا پرسیار ئەوەیە ئایا ئەوە کێ یە پێویستی بە ئاشتی نیە ؟ یان ئایا ئەوانەکێن نازانن لە ئاشتی دا بژین ؟
بۆ وەڵامی جۆرەها لەم پرسیارگەلە پێویستە سەرەتا مێژوویەک لە دروست بونی ڕۆژی ئاشتی و پاشانیش بەرقەربونی ئاشتی لەتەرازووی جەنگەکاندا دەخەینە ڕوو
نەتەوەیەگرتوەکان لە 21 ئەیلولی ساڵی 1981 دا بڕیارنامەیەکی خستە بەرچاو ئەندامانی نەتەوەیەگرتوەکان بەمەبەستی بەفەرمی ناساندنی ڕۆژێک بەناوی ڕۆژی جیهانی ئاشتی وەلەو ڕۆژەدا بڕیار بدرێت هەموو وڵاتان لەنێوان خۆیان و وڵاتانی دیکەدا پێداچونەوە بە باری ئاشتی خۆیاندا بکەن ، ئەوەبوو لە تشرینی دووەمی 1981 دا نەتەوە یەگرتوەکان بڕیارنامەیەکی بەژمارە ( 3667) دەرکرد تیایدا ئەوڕۆژەی بە ڕۆژی ئاشتی جیهانی هەڵبژارد و بڕیاردرا چی تر هەموو جەنگەکان لەوڕۆژەدا بکەونە ناو بازنەی ئاگربەستەوە و دەست لە توندوتیژی هەڵبگیرێت و ئاشتی بکەنە بنەمای ئاشتەوایی چارەسەری کێشەکان ، بەڵام کاریگەرترین ڕا بۆ دەستنیشانکردنی ڕۆژی ئاشتی لە نەتەوەیەگرتوەکان دوای کەمپینی دەرهێنەرو ئەکتەری بەریتانی بەناوی جیرمی جیلی بوو کەلە 21 ئەیلولی 2001 دا نەتەوە یەگرتوەکان بڕیارنامەی ژمارە (55282) دەرکرد بەوپێیە لەساڵی 2002 هەموو 21 ئەیلول ساڵێک بە فەرمی دیاریکرا واتە لەساڵی 1981 شێوەی گرتوەو لە 2002 بەدواوە بەفەرمی دیاری کراوە ، بەڵام لای چەپەکان ڕۆژی جیهانی 1 ئەیلویان دەستنیشان کردوە بەتایبەت لە ئەڵمانیا بەهۆی ڕۆژی هەڵگیرساندنی جەنگ بوە و ماڵوێرانی جیهانی گرتوەتەوە وەلەو ڕۆژەدا چەندین چالاکی و تایبەت بەو ڕۆژە سازدەکەن ،
بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا هەوڵەکان بۆ بەرقەرکردنی ئاشتی لەجیهاندا هەیە بەڵام جەنگ و کاولکاری بەردەوامی و هەیە و ژیان و گوزەرانی هەزاران کەسی بێ حاڵ وماڵ کردوە ،
وتەیەکی غاندی هەیە دەڵێت
هیچ ڕێگایەک بۆ گەشتن بە ئاشتی نیە ئاشتی خۆی ڕێگایە ، مەبەستی لەم وتەیە خودی ڕێگای ئاشتی هەرهەوڵێک بێت بۆ بێ دەنگ کردنی تفەنگەکان لەڕێگەی ڕاپۆرت و نوسین و گفتوگۆ ئاشتی کردنە ، لەلایەکی ترەوە نەتەوەکان هەرچەند ساڵانە لەڕێگەی شاندو دیبلۆماتکارەکانیان خەرجیەکی زۆر دەکەن بۆ ئەوەی لەنێوان وڵاتانی جیهاندا ئاشتی بەرقەربکەن بەڵام دەبینین جیهان هێشتا لەبەردەم هەڕەشەو مەترسی جدیدایە ، بەتێپەڕبونی کات هەرچەند وڵاتانی پێشکەوتوو لەبواری تەکنەلۆجیا پێشدەکەون ئەوەندەش گرنگی بە لایەنی دروست کردنی بۆمب و موشەک و چەکی قورس و دوورهاوێژ دەدەن کەمەش مەترسی ڕاستەوخۆی هەیە لەسەر شێواندنی ئاشتی جیهانی ، واتە لەبەرامبەریشدا دەوڵەتانی تازە پێگەشتوو هەوڵی بەرگری لەخۆکردن دەدەن و لەگەڵیشی دا هەوڵی بەدەست هێنانی چەکی ناوکی دەدەن کەئەمەش دیسان ئاشتی جیهان دەخاتە بەردەم تەحدیاتێکی زۆرەوە ، تاقیکردنەوە ئەتۆمیەکان و مانۆڕە سەربازیەکان لەدەریاو زەریاکان هەمیشە هۆکارێک بون بۆ توڕەکردنی وڵاتانی ترو بەمەترسی بۆ سەرخاکی یەکتر دەزانن ، ئەمە لەڕوویەکی جیهان بینیەوە، لەڕووی کۆمەڵاتی و ژیانی ناوشارو کۆمەڵگەکان هیج شارەوە نیە زۆر بابەت هەن کە بونەتە هۆی تێک چونی دۆخی ئاشتی کۆمەڵایەتی خەڵک کە دەکرێت هۆکارێک بن بۆ بێزاری خەڵک و پاشانیش تێکچونی ئاشتی کومەڵگەکە لەوانە هۆکاری ژینگەیی کە بەمەترسیەکی جدی دادەنرێت لەسەر دۆخی دەرونی و هەڵچونی هاوڵاتیان پاشان هۆکاری ئابوری و بێ کاری و کەئەمەش دواتر کاریگەری دەکاتە سەر ئاشتی خێزانی و تێکچونی خێزانەکان و کەدواجار تاکێک بەرهەم دێت لەناوکۆمەڵگەدا ئاسایشی خەڵکی تر دەخاتە مەترسیەوە و دواجار ئاشتی شوێنێک دەشێوێنێت ، زۆر بابەتی تر هەن ئەشێ لەچوارچێوەی ئاشتی دا جێگەیان ببێتەوە و ڕۆڵ بگێڕن لە سەقامگیری ئاشتەوایی جیهان
بەگشتی وڵاتانی ئاسیاو ئەفریقا لەم دووکیشوەرەدا ئاشتی هەمیشە تەمەنێکی کورتی هەیە و تەرازووی جەنگ دەهێنێتەوە ، ئەمەلەکاتێکدا وڵاتانی ئەوروپا و ئەمریکا دوای تێپەڕاندنی دۆخی شەڕی ناوخۆیی و جیهانی دەبینین ئاشتی باڵی کێشاوەتەسەر سەریان و بەچەندین ڕێکەوتنی نێو دەوڵەتی جیهانی دەستیان بەئاشتیەوە گرتوە ، بەڵام لە ئاسیاو ئەفریقا هێشتا ئاسەوارەکانی جەنگ کاریگەری ماوە لەسەر پەیوەندی وڵاتان و لەدۆخێکی دوبەرەکی دا ئاشتی بەڕێ دەکەن ، هەربۆیە هەرێمی کوردستان وێڕای سەختی تێپەڕاندنی جەندین دۆخی سەختی جەنگ ئاشتی و ڕێزگرتن لە مافەکانی مرۆڤ بەردەوامی هەیە و هەنگاوی دڵخۆشەکەرهەن بۆ ڕیشەکێشی گەندەڵی و بەرپاکردن و دابین کردنی ئاسایش بۆ هاوڵاتیان کەئەوە پایەیەکی گرنگی ئاشتی یە ، وەپێویستە سەرجەم لایەنەسیاسیەکان و ڕێکخراو دەزگا پەیوەندی دارەکان و پاشانیش هاولاتیان دەسکەوتی ئاشتی و ئاسایش بارێزن بۆ سودی گشتی چونکە باشترین وەفاداری بۆ ڕۆژی ئاشتی جیهانی ڕێزگرتنە لەشەهیدانی ئاشتی ڕێزگرتنە لەدەسکەوتی ئاشتی ، بەوشێوەیەش دەتوانین ڕۆڵ و قورسایی ئاشتی لەتەرازووی جەنگەکان بهێنینە خوارەوە ،
ئاشتی بۆ جیهان
ئاشتی بۆ کوردستان .
Top