زۆر جار بەس سێوە گەییوەکان دەکەونە خوارێ . . . ((بەشی دووەم ))

زۆر جار بەس سێوە گەییوەکان دەکەونە خوارێ . . .  ((بەشی دووەم ))

قۆناغەکانی سێکس (Sexual Response):
کاتێک ژن و مێرد پێک دەگەن و سەر جێی دەکەن، ئەوا: ھەر دووک پێویستیان بەخۆ ڕۆشنبیر کردن ھەیە، ھەتا تەواو چێژ لە یەکدی ببینن. خۆشەویست (د.خ)؛ فەرموویەتی: (کە بێ پەیام مەچوونە لای خێزانەکانتان!؟ یاوەرانی، لێیان پرسیووە کە: مەبەستی لە پەیام چییە؟!! وەرامی، ئەوە بوو: قسەی خۆش و دەست گەمە...ھتد). ژمارەی ئەو ژن و مێردانەی لە کرداری سێکس کردن لە یەکدی ڕازی نیین یەکجار زۆرە!؟ لە ووڵاتێکی، وەکو: وویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا دەگەل ئەوەی فەرھەنگی ئەم ووڵاتە لە ڕووی فەرھەنگی کراوەیە و بێ پەروا ئافرەت و ژنیان باس لە سێکس و کرداری سێکسی بەینی خۆیان و مێردیان دەکەن بەڵام ھێشتا زۆر لە ژنانی ئەم ووڵاتە شەرم دەکەن باسی پێویستیە سێکسیەکانی خۆیان بکەن؛ وە یان ھەست بە شەرمەزاری دەکەن!؟ ئەوجا چ جای کۆمەڵگایەکی ڕۆژھەلاتی وەکو کۆمەڵگای کوردەواری.
- ھەر لەبەر ئەوە، دەبێت کار لە سەر بڵاو کردنەوەی ھۆشیاری سێکسی لە لایەن پسپۆڕانی ئەم بوارەوە بکرێت چونکە ھەر چەند خەڵک ئاستی ڕۆشنبیرییان زیاد بوو، ئەوا: سەقامگیری خێزانەکان زێدەتر بەر جەستە دەبێت، وە کۆمەڵگا و شار و ووڵات زیاتر سەقامگیر دەبێت. ئەگەر ھەر ژن و مێردێک سێ جاران سێکسیان کرد، وە لەو سێ جارە ژنەکە یان مێردەکە نەگەیشتنە ئۆرگازم و ڕەحەت بوون؛ ئەوا: وەکو ئەوە وایە؛ کە: بڕیارێکی کووشتنت لۆ ژنەکە یان لۆ مێردەکە دابێت. ئەوجا ئەگەر ئەوە بزانین، کە: کرداری سێکسی نێوان ژن و مێرد و نۆڕماڵ حەفتەی دوو جارە، ئەوا: ئەگەر لە سێ جاران جارێک نەگەیشتە ئۆرگازم مانا ژیانی سێکسیان چش! ھەر لۆیە؛ پێویست دەکات، کە: کرداری سێکسی بە زمانی ناو خەڵک و بە سادە و ساکاری ڕۆن بکرێتەوە! ھەتا ھەموو تێی بگەن. یەکێک لەو ئاکارانە و لەو کردارە فەسلەجییانەی، کە: لە لەش ڕوو دەدات و فەسلەجەی سێکس کردنە، ئەویش: وەرام دانەوەیە (sexual response)؛ کە زیاتر ئیشی بیر و ھۆشە لەوەی ئیشی جەستە بێت. کاتێک ژن و مێرد حەز بە سەرجێی کردن دەکەن، ئەوا: زۆر ھۆکار کاردانەوەی لە سەر کرداری سێکس کردنەکە دەبێت!؟ لەوانە ھەردووک ژن و مێردەکە کوو بەرامبەر یەک دەڕوانن!؟ ھەروەھا بارودۆخی و کەش و ھەوای شوێنەکە و ترس لە دووگیانی بوون (وە لە سێکسی ناشەرعی، ترس لە نەخۆشی ئەیدز و ...ھتد)؛ ھەروەھا بەھا (کۆمەڵایەتی و ئایینی و مرۆیی) و بۆچوونەکانی ھەردووک (ژن و مێردەکە) لۆ سێکس کردن، ئەوانە ھەموو دەوریان دەبێت لەوەی زیاتر ژن و مێردەکە چێژ لە یەکتری وەربگرن.
ئەوجا لە ھەر دوو ڕەگەز (نێر و مێ)؛ وە چ کرداری سێکسی نێوان ژن و مێرد بێت، وە یان دەستپەڕ کردن بێت، ئەوا: وەرامی فەسلەجەی لەش (sexual response) لە ھەموو بارەکان وەک ئێکە، وە تەنانەت لێک دەچێت، ئەمەش چونکە کاتێک منداڵی ناو زگی دایکێک دروست دەبێت، ئەوا: سەرچاوەکەی لە یەک جۆرە شانەوە دێت بەڵام دواتر لە ژێر ڕێنمایی کڕۆمۆسۆمی توخمی ( وای یان ئێکس)؛ ئەمیان دەبێتە کوڕ و ئەویان دەبێتە کچ.
* قۆناغەکانی سێکس کردن: ھەر لە ساڵی (١٩٦٠ز)ەوە و بەتایبەت دوای دیراسەیەکی عیلمی ھەر دوو زانایان (ویلیام ماستەر و ڤێرجینیا جۆنسۆن)؛ کە: کرداری سێکس کردن و جووت بوونیان دابەش کرد بە چار قۆناغەوە؛ ئەوانیش: وورژان (excitement phase)، ڕەپبوون (plateau phase)، ڕەحەت بوون و ئۆرگازم (The Orgasm phase)، وە گەڕانەوە (The resolution phase). ھەرچەند ھیچ نێوانەیەک لە نێوان ئەو قۆناغانە نییە، وە ھەروەھا مەرجیش نییە کە لە جارێک ھەر یەک لە ژنە و مێردەکە بە ھەر چار قۆناغ دابڕۆن بەڵام ئاماژەشی پێشتر پێدرا، کە: دەبێت لە سێ جاران جارێک ھەریەکەیان بگەنە قۆناغی ئۆرگازم و ڕەحەت بوون.
١. قۆناغی وورژان (excitement phase): کاتێک ژن و مێرد مگێزی سێکس کردنیان لۆ یەکدی دەجوولێت، ئەوجا چ بە بەرکەوتن بێت یان ھۆش و بیریان لای یەک بێت یان لە ڕووی سۆزدارییەوە و قسەی خۆش، ئەوە دەبێتە ھۆی ئەوەی مەیلیان لۆ یەکدی بچێت. ھەندەک ژن ئەگەر بەس دەست لە مەمکی یان گۆی مەمکی یان دەست لە ڕانی یان دەست لە ئەندامی مێینەی بدرێت، ئەوا: دەوورژێت! ھەشە بە لەوە کەمتر دەوورژێت بە شێلان یان وێک کەتنێک.
ئەوجا، ئەگەر لە ڕووی فەسلەجییەوە لەو قۆناغە سەیری ژن ومێردەکە بکەیت، دەبینیت کە: لێدانی دڵ و فشاری خین بەرز دەبێتەوە، پێست سۆر دەبێتەوە، وە گۆی مەمک لە ژنەکە و پیاوەکە ڕەپ داھەڵدەگەڕێت. ھەروەھا ئەو موولوولە خوێنبەرانەی لە ناوچەی ئەندامەکانی زاوزێن خوینیان زۆر لۆ دەچێت و ئەمەش دەبێتە ھۆی ڕەپبوونی کیر (زەکەر)ی پیاو و ڕەپبوونی میتکەی ژنەکە. ھەروەھا لێوی ئەندامی مێینە ڕەش داھەڵدەگەڕێت و تێر خین دەبێت، ئەوجا ناوپۆشی ئەندامی مێینە (قوز) شلەیەکی لینج دەردەدات.
٢. قۆناغی ڕەپبوون (The plateau phase): لەو قۆناغەدا گڕژ بوونی ماسولکەکان و خین تێزانی ئەندامەکانی زاوزێ لەو پەڕی دادەبێت. لە ھەردووکان (ژن و مێردەکە) لێدانی دڵ و فشاری خین زیاد دەکات، ھەروەھا ژمارەی ھەناسەدانیش زیاد دەکات. لە ژنان مەمک قەبارەی گەورە دەبێت، میتکەی ڕەپتر دەبێت، وە دەرچەی ئەندامی مێینە دەپەنمێت و منداڵدان لەناو حەوزدا کێڵ دەبێتەوە.
٣. قۆناغی ئۆڕگازم (the orgasm phase): لەو قۆناغەدا ماسولکەکانی حەوز و ئەندامەکانی زاوزێ لە ھیکەوە و بەتووندی گڕژ دەبێت، وە دواتر کەسەکە ھەست بە خۆشی و ڕەحەت بوون و نەمانی فشار دەکات. لە ژنان گڕژبوونەکە لە میتکە و ئەندامی زاوزێ و منداڵدان دەبێت، ھەرچی لە پیاوانە، ئەوا: میزەڕۆی (urethera) ناو کیر گڕژ دەبێت و تۆ فڕێدان (ejaculation) ڕوو دەدات. ئەوجا زۆر قسەی پڕوپیرەژنان لەسەر ئەم قۆناغەی سێکس کردن ھەیە، لۆ نموونە: نووقتەیەک لە دیواری پێشەوەی ئەندامی مێینە (جی سپۆت = G spot =Grafenberg spot)؛ ئەوە ھیچ پشتگیرییەگی زانستی نییە.
لۆ زۆر لە ژنان گەیشتن بە قۆناغی ئۆڕگازم، ئەوا: پێویستی بە فێر بوون و ڕاھاتنە دەگەل مێردەکەی، ھەر لۆیە دەگەل بەناو ساڵ کەوتن و خیبرە پەیدا کردن گەیشتن بەو قۆناغە ئاسانتر دەبێت. زۆر لە ژنان لۆ ئەوەی ڕەحەت بن پێویستیان بە خوراندن و دەست لە میتکەدان ھەیە، ھەتا ژن ھەیە لۆ ئەوەی لە کرداری سێکس کردنەکە بگاتە قۆناغی ئۆڕگازم پێویستی بە دەست گەمە ھەیە! دوای تێنان، ژنان زێدەتر لە زەلامان پێویستیان بە وورژاندن ھەیە. ئەوە سەلمێنراوە، وە دیراسە کراوە کە: نیوەی ژنانی ئەمریکا لە کرداری سێکس کردن ناگەنە ئۆڕگازم و ڕەحەت بوون. ئەوجا لۆیە نابێت ژن و مێرد سێکس کردن ھەر بە تێنان و دەرھێنان تێ بگەن چونکە زۆر لە ژنان بە لە باوەش گرتن و لێسینەوە و یەکتر ھەر مژین و ماچ کردن و ماچەیی لێک کردن و بەبەر یەکدا ھەڵچوون و ناز و قسەی خۆش تێر دەبن. ھەر لۆیە، دەبێت ژن و مێردەکە دەیەکدی بگەن و بزانن لۆ ناگەنە ئۆڕگازم!؟ وە ئەگەر ھەر دووک یارمەتی یەکتریان دا و سەرکەوتوو نەبوون، ئەوجا ڕای پزیشکی پسپۆڕی ئەم بوارە وەر بگیرێت.
٤. قۆناغی گەڕانەوە (the resolution phase): لە دوا قۆناغ لەش دەچێتەوە قۆناغی پێش سێکس کردن، ئەوە نەبێت کەسەکە ھەست بە خۆشی دەکات. لۆیە خین تێزان و ڕەپ بوون نامێنێت و چورچ دەبێت، وە ھەروەھا لێدانی دڵ و فشاری خین و ھەناسەدان ئاسایی دەبێتەوە. ئەو قۆناغە لە نێر و مێ جوودایە!؟ ژن ھەیە دوای ئۆرگازم دیسان دەچێتەوە سایکلێکیدی سێکس کردن و تێ ھەڵدەچێتەوە. ھەرچی پیاوە، ئەوا: پێویستی بە ماوەیەک ھەیە (refractory period)؛ لۆ ئەوەی جارێکیدی دەست بە سێکس بکاتەوە، وە ئەو ماوەیە دەگەل ھەڵکشانی تەمەن زیاد دەکات و لەوانەیە لە چەند دەقیقەوە لۆ نیو دانە ڕۆژ بێت.
* سەرچاوەکان:
١. The Harvard Guide to Womens Health.
٢. Contemporary maternal - Neoborn Nursing Care.
٣. Current Medical Diagnosis and treatment.
٤. Conns Current therapy.
Top