کابینەی ئەمجارەی حکومەت لە بەردەم گۆڕانکاری بەردەوام.

کابینەی ئەمجارەی حکومەت لە بەردەم گۆڕانکاری بەردەوام.

*گەرەنتی هەیە کابینەی ئەمجارەی حکومەت جیاوازە وگۆڕانکاری ڕیشەیی باش ئەنجامی دەبێت...
سەرەڕای هەموو سەرنجە جیاوازەکان...
- سەرجەم بەرپرسەکان، نوێی وکۆنەکان، باش وخراپەکان، لە سەرجەم ئاست وسیکتەرەکان بە وریاییەکی زۆرەوە بڕیار دەدەن، مامەڵە دەکەن، وحیساب بۆ هەموو جولەیەکیان دەکەن، ئەوەی پێشتر گەندەڵی دەکرد ئێستا ناوێریت بیکات، ئەوەی پێشتر بێدەنگ بوو ئێستا هەوڵ دەدات پاکسازی بکات لە دەوروبەر و ئۆرگانی خۆێ بکات، ئەمە بەڵگەیە کە ئەو چاکسازییەی سەرۆک وەزیران هەنگاوێکی گرنگی بڕیوە، ئەویش گۆڕانکاری لە فەلسەفە وشێوازی کارکردنی بڕیار بەدەست و بەرپرسەکانە.
- کێشە وکەلێنی گەورە کەوتووتە نیوان تیمەکانی #ی_ن_ک و #بزوتنەوەی_گۆڕان لە حکومەت لەگەڵ موزایەدەچی و حیزبییەکانی نیو حیزبەکانی خۆیان، جێگری سەرۆک وەزیران لێکولینەوە لە لێدوانی وەکیل وەزیریکی حیزبەکەی خۆێ دەکات و شەرمەزاری دەکات.
وەزیرانی دارایی و ئاوەدان کردنەوە سەنگەریان لە دژی ئەندام پەرلەمانی حیزبەکەی خۆیان گرتووە وگومان لەوە دەکرێت ئەندام پەرلەمانەکانیان ئیعاز وڕێنمایی لە هاوسەرۆکی حیزبێکی تر وەردەگرن کە ئەو زەرەرمەندی ڕاستەقینەی چاکسازی وسەرکەوتنی وەزیران دەبێت.
-ئەمانە هەمووی ئاماژەن کە کاربەدەستەکانی نیو کابینەی نۆ دڵنیان کە کارەکانیان بە ئاراستەی ئەنجامی #گۆڕانکاری باش وئیجابی دەبێت، هەر بۆیەش باڵە جیاوازەکانی نیوە حیزبەکانی خۆیان کە نایانەوێ ئەم ئەنجامە بەدی بێت ئامادەن سەنگەر لە وەزیر وتیمی خۆیان لە #حکومەت بگرن.

#هاوڵاتی_وفەرمانبەر چی بکات؟
-ناشاردرێتەوە کە ئەم هەڵ ومەرجە تایبەتەی جیهان وکوردستانی ئێستا زۆرترین بارگرانی بۆ هاوڵاتی وفەرمانبەری ئاسایی دروستکردووە، وئەوان قوربانیدەری سەرەکین لەم نێوەندە.
جگە لەوەش مەکینەکانی ئیرهابی فیکری زۆرترین سوودی لەوە وەرگرتووە وبەداخەوە چاوبووشی پێشووی پارتی لە بەشێک لەو گەندەڵیانە لە پێناو تێکنەچوونی شیرازەی ماڵی کوردی متمانەی هاوڵاتیانی لاواز کردووە وبووەتە هۆکاری بەهێزبوونی مەکینەکانی ئیرهابی فیکری نەیارەکانی چاکسازی، بەڵام گرنگە هاوڵاتی لەودوو خاڵەی سەرەوە دڵنیا بێت وبەچاوی خۆێ دەیانبینیت ولەو واقیعەی ئێستا تێبگات وبەداوی مەکینەکانی دوژمن نەکەوێت.
Top