پێگە وبایەخی ستراتیژی هەرێمی كوردستان بۆ عێراق ،ناوچەكە و نێودەوڵەتی

پێگە وبایەخی ستراتیژی  هەرێمی كوردستان بۆ عێراق ،ناوچەكە و نێودەوڵەتی


لەماوەی 5 ساڵی رابردوو، بە هۆی گۆرانكارییەكانی ناوچەكە و بەتایبەتی جەنگی جیهانی تیرۆر ، هەموو ناوچەكە، عێراق و جیهان رووبەرووی قەیرانی گەورەی ئەمنی و ئابووری بۆوە و لەو نێوەدا هەرێمی كوردستان كە كەوتنە نێو چەقی مڵمڵانێی ئەو كێشانە ، توانیی لەلایەك سەقامگیری و ئارٍامی خۆی بە فیدراكاری هێزی پێشمەرگەی كوردستان بپارێزێت و لەلایەكی تریش ببێتە شوێنك بۆ حەوانەی هەزاران ئاوارەی وڵاتان و نێو خۆیی عێراق..
هەروەها پێشمەرگە توانیی وەك هێزێكی زەمینی متمانە پێكراویی جیهانی رۆڵێكی گرنگ لە تێكشكاندنی رێكخراویی تیرۆریستی داعش ببینێت و هەروەها بەرگەی هەموو ئەو گەمارۆ و قەیرانانە بگرێت كەلەماوەی رابردوو بەرۆكی كیانی دەستووری كوردستان چ لەرووی سەربازی، سیاسی و دارایی بگرێت و رووبەروویان ببێتەوە و بەتایبەت ئەو گەمارۆ وگوشارانەی كە دوای سەركەوتنەكانی هێزی پێشمەرگەی كوردستان دروست بوون.
بەڵام ئەوەی وایكرد كە ، كوردستان وەك كیانێی دەستووری متمانەپێكراوە بەپایەداری بمێنێتەوە ، خۆراگری گەلی كورد بوو لە بەرانبەر درندەترین تیرۆریستانی سەردەم، گەمارۆكانی بەغدا و وڵاتانی ئیقلیمی ، پیلانەكانی نێوخۆیی و بێ‌ مووچەیی و خراپی باروگوزەران بوو كە وەك تاقیكردنەوەیەكی گرنگ و سەركەوتووانە توانی شكۆ وسەربڵندی كوردستان بپارێزێت .
ئەو خۆراگرییە و بوونی سەركردایەتییەكی حەكیم و مامەڵەكردن لەگەڵ رووداو و پێشهاتەكان و گرتنەبەری دیپلۆماسی كارا ، بووە جێگەی بایەخی وڵاتانی ناوچەكە و كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و بەتایبەت فەرەنسا و ئەمەریكا كە چۆن پشتیوانی دۆزیان كرد و داوای حكومەت و كوردستانێكی بەهێزیان كرد .هەروەها دەستپێكردنەوەی گفتگۆكانی هەولێر و بەغدا بە چاودێری نەتەوەیەكگرتووەكان و وڵاتانی زڵهێزبوو بۆ گەیشتن بە چارەسەر .
لەلایەكی ترەوە ، سەردانی فەرمی مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عێراقی فیدراڵ بۆ هەرێمی كوردستان و دیدار لەگەڵ سەرۆك مسعود بارزانی وەك باڵاترین مەرجەعی و كەسایەتیی كاریگەر لە سەر ئاستی ناوچەكە و عێراق و ئینجا دیدار لەگەڵ سەرۆكی هەرێم و حكومەتی كوردستان توانی بەستەڵەكان و بەربەستەكان تێكبشكێنێت بۆ رەخساندنی ئایندەیەكی گەش بۆ پەیوەندییەكانی هەولێر وبەغدا .
ئەو سەردانە فەرمییە ، گفتگۆكان هەنگاوەكانی رێككەوتنی هەولێر وبەغدایی خێراتر كردووە و بەتایبەت بە سەركردنەوەی ناوچەسنوورییەكان و خاڵە گومركییەكان و هیچ پاساو بەهانەیەكی نەهێشتەوە و بەتایبەت كە لەماوەی رابردوو، كەسانێك لە نیۆخۆیی كوردستان چاوساغی وسیخورییان بۆ بەغدا دەكرد تا كۆسپ و رێگری لە ناردنی شایستە داراییەكانی كوردستان بكەن پووچەڵكردووە .
ئاشكرایە، هەمیشە هەرێمی كوردستان ئامادەبووە كە كێشەكانی لە سەر بنەمای مافە دەستوورییەكانی لەگەڵ بەغدا چارەسەر بكات ، ئێستا هەموو ئەو گقتگۆ ودانووستانانە بە شێوەیەكی رژد و سەردانی سەرۆك وەزیرانی عێراقی فیدراڵ بۆ هەوڵیر وایانكردووە كە هەر دوو لا لە رێككەوتن نزیكتر ببنەوە. بەدڵنییاییەوە، سەردانی مستەفا كازمی بۆ هەرێمی كوردستان سەڵماندی كە تا چەند كوردستان خاوەن سەنگ و پێگەیە و بە بێ‌ هەولێر و سەركردایەتیی سیاسی هەرێمی كوردستان سەقامگیری و ئاشتی لە عێراق مەحاڵە. بەتایبەت كە حكومەتی كوردستانیش هەموو رێگەكانی بەكراوەیی هێشتۆتەوە لە پێناو چارەسەری گشت كێشەكانی نێوان هەولێر و بەغدا
Top