كوردایەتیی تەنها پاراستنی دەسكەتەكان و بەدەسهێنانی مافەرەواكانمانە ..

كوردایەتیی تەنها پاراستنی دەسكەتەكان و  بەدەسهێنانی مافەرەواكانمانە ..

بەدرێژا یی‌ خەباتی‌ رزگاریخوازری‌ كورد هەرچی‌ شۆرش‌و راپەرٍین سیاسی چەكداری‌ بووە بە لە پێناو پاراشتنی شوناسی و مێژوو و شكۆیی گەل و نەتەوە بووە بووە ، رژێمە سەردەستەكانی‌ داگیركاری‌ دوای‌ كۆلۆنیالیزم نەك هەر مافە سیاسیی‌‌و نەتەوەیی‌ دەرهەق پێ‌ ڕەوا نەبینیووین بەڵكو بوونی‌ ئێمەی‌ كوردی وەك نەتەوە هەردەم بە ئاگرو ئاسن وەڵام داوەتەوە بۆیە دروستبوونی‌ هۆشیاریی‌ نەتەوە ‌و شۆرشی‌ چەكداری ‌تەنها بۆ بەرگری ‌‌و بەدەستهێنانی‌ مافی‌ بووە نەك پیشاندانی كورد وەك گەلێكی شەرٍخواز .
گەلی كورد یەكێكە لەو نەتەوانەی باج و قوربانی گەورەی لە پێناو رێگریكردن لە سرٍینەوەی بوون و ناسنامەی نەتەوەیی خۆیان داوە ، ، لە بەدرێژایی مێژوو كوردبوون لەبەر زۆر هۆكار بەتایبەت خەبات و تێكۆشان بۆ گەرٍاندنەوەی خاك و رٍەتكردنەوەی ژێر دەستی باج گەورەی لەسەر بووە و قوربانیی گەورەی بەخشیووە ، هەڵكەوتەی جوگرافی كوردستان و هەردەم شوێنی چاوتێبڕینی داگیركەران و نەتەوەكانی تر بووە ، لەبەرامبەریشدا شۆڕش و راپەرٍینەكان و رووبەرووبوونەوەی كوردان بۆ پیلانی چاوچنۆكانەی دووژمنان و داگیركەران بووە لەخاكەكەی یەكێك لە هۆكارە هەر سەركیانەی ئەوا بووە بەردەوام خوێن و گیانی لە پێناو رزگار و پاراستنی شوناسی ونەتەوەكەی ببەخشێ‌، ئەویش لە پێناو مانەوەی گەلی كورد و نەتوانەوەی لە چوارچێوەی نەتەوە باڵادەستەكانی ناوچەكە .
بەڵگەی حاشاهەڵنەگریش راپەرٍینی بەهاری 1991 و بوونی بەرەی كوردستانی و یەكریزی و تەبایی نێو ماڵی كورد بوو، كە چۆن توانرا لە رێگەی پرۆسەیەكی دیموكراسی و هەڵبژاردنی ساڵی 1992 گەلی كورد ببێتە خاوەن پەرلەمان و حكومەت و ئینجا فیدراڵی.
كاتێك داگیركەران و ناحەزانی كورد بە هەموو شێوازێك گرێو لەسەر لەت لەتكردنی ریزەكانی خەبات و كاروانی كوردایەتیمان دەدەن ،، ئیتر هیچ واتا ومانایەك بۆ كشانەوە و خۆدزینەوە لە ژێر هیچ پاساوێك نامێنێەوە ، تەنها یەكگووتاری و یەكدەنگی نێوماڵی كوردستانی نەبێ‌ ئەویش هونەری كورد بوون و كوردایەتییە كە دەبێ‌ پێشەنگ بێ‌.
نامهەوێت بگەرێمەوە بۆ مێژوو بەڵمان هەموو بەڵگەكان و شێوازی مامەڵەكردنی حكومەتە یەك لە دوای یەكان هەر لە پاشایەتییەوە بگرە تا بە ئێستا بە یەك جۆربووە ئەوەیش یان هەوڵدان بۆ سرٍینەوە و بچووكردنەوەی دۆزی رەوایی گەلەمان یانیش دروستكردنی كۆسپ و بەربەست لەگەیشتنمان بە بە مافەرەواكانمان لە چوار چێوەی عێراقێكدا كە دوور لە ویستی گەلە كەی بە زۆر بەو دەوڵەتە دەستكردەوە ڵكێنراوە .
سەرٍەرایی ئەوەی هەر لە سەرٍەتایی شۆڕش و راپەرٍینەكان و تا كاتی گفتگۆكان گەلی كورد و سەركردایەتی كوردستان بەردەوام دەستپێچخەر بووە بۆ دۆزێنەوەی چارەسەری كێشەكان لە رێگەی ئاشتیانەوە و زۆرجاریش لە سەر بەڵێنی حكومەتەكانی عێراق رێكەوتنی كردووە بەڵام هەر بەزووریی دەسەڵاتدارانی عێراق لە بەڵێن و گفتگۆكانیان پاشگەزبوونەتەوە . لە مێژوویی نوێشدا و دوای رووخانی رژێمی بەعس و نووسینەوەی دەستووریش لە ساڵی 2005 كە تێیدا مافەكانی گەلی كوردی تێیدا جێگركراوە ، سەركردایەتی سیاسی كوردستان رۆڵی گرنگی لە بونیاتنانی عێراقی نوێ‌ فیدرال و دیموكرات هەبوو ، بەڵام عەقڵییەتە شۆڤێنیەكان هەر وەك خۆیان مانەوە و هیچ گۆرانكارییان تا بە ئێستا بەرانبەر جێبەجێكردنی مافەكانی كورد بە سەر دا نەهاتووە و بەردەوام هەوڵی بچووكردنەوەی و پاشگەزبوونەوە لە جێبەجێكردنی دەدەن .
بۆیە، ئیتر كاتی ئەوە هاتووە، سەركردایەتی سیاسی كورد و گشت هێزە لایەنە كوردستانییەكان بیرێكی جیدی و بریارێكی كوردانە نەك حزبیانە لە بەرژوەندیی ئایندەی گەل و نیشتیمانەكەیان بدەن و كوردایەتی پێش هەموو بەرژوەندییەكی تر بخەن . ئەوەی كوردیش پێویستە بیزانێت ئەوەیە كە ئیرادەی میللەتی ئێمە پۆڵایینەو، ئێمە دوای ئەو شۆكەی بینیمان، لە جاران بەهێزترین. ئەوەی گرنگه،‌ بەرەی كورد سەر لەنوێ بە پتەویی و بە هێزەوە هڵسێتەوە سەر پێ، كە ئەمەش بە دوو سێ ڕەهەندی گرێدراو دەكرێـت. ناكرێت و نابێت كە چیتر رێگەی بدەرێت كە پرسی خاك و ئیرادە و شكۆ و خەباتی دەیانە ساڵە و خوێنی شەهیدانی مان لە لایەن دەسەڵاتدارانی بەغداوە لە پرسی مووچەكە ئەم هەنگاوە جگە لە سووكایەتی و بچووكردنەوەی پرسی كورد و هیچی تر لە خۆی نابینێتەوە
Top