بە بێ‌ حیكمەت و رابەرایەتی بارزانیی و هەولێری پایتەخت ئاشتی و متمانە لە نێوان هەولێر وبەغدا دروست دەبێ‌ ..

بە بێ‌ حیكمەت و رابەرایەتی بارزانیی و هەولێری پایتەخت ئاشتی و متمانە لە نێوان هەولێر وبەغدا دروست دەبێ‌ ..

رووداو و پێشهاتەكانی پێنج ساڵی رابردوویی شەڕی تیرۆر، ریفراندۆم و مامەڵەكردن لەگەڵ بەغدا و روونتر ئەو سیمایانە بە دەردەكەون.لێكدانەوەو پێشبینییەكانی سەرۆك بارزانی لە كاتی داستانی خواكوڕك بۆ ئایندەی عێراق و ئەو گۆڕانكارییانەی كە روو دەدەن و ئامادەكاری كورد بۆ ئەو قۆناغە، راپەڕین و هەڵوێستی سەرۆك لە مانەوە لە كوردستان و داستانی كۆڕێ و پێشتریش راگەیاندنی تێڕوانینی خۆی بۆ سیستمی حوكمڕانی و ئازادی و هەڵبژاردنی دیموكراسیانەو بە مەرجەع بوونی خەڵك و پێداگیری لەسەر بەهێزتركردنی پایەكانی دامەزراوەكانی هەرێم، هەوڵەكان بۆ یەكگرتوویی سیاسیی كورد، مامەڵە لەگەڵ دراوسێەكانی كوردستان و پاراستنی هاوسەنگی، پاراستنی سەربەخۆیی بڕیاری سیاسیی كورد لە هەموو قۆناغەكاندا، پێداگیری لە پاراستنی ئیرادەی نەتەوەیی كورد، پاراستنی كەرامەتی تاكی كوردو هەیبەتی هەرێمی كوردستان لە قۆناغە جیاجیاكان، نەكەوتنە داوی دروشمبازی و پێداگیریی لەسەر فراوانكردنی دەستكەوتە نەتەوەییەكانی كورد هەنگاو بە هەنگاو، رووبەڕووبوونەوەی هەڕەشەكانی ناوەوەو دەرەوە، جەختكردنەوە لە قۆستنەوەی دەرفەتی زیاتر لە رۆژئاوای كوردستان و بە یەكڕیزی مانەوەی هێزەكان و یەكخستنیان، پشتگیری پرۆسەی ئاشتی لە باكوور و پێداگیری لەسەر چارەسەری ئاشتیانە، پرسی ئاڵا، پێشمەرگە، كەركوك و چەندین پرسی دیكە، لەو بنەما سەرەكیانەن، كە پێكهاتەی ئایدیالیستی هەڵوێستەكانی سەرۆك بارزانییان نەخشاندووە و سەرچاوە فكریەكەشی لە رێبازی بارزانی نەمرو كوردایەتی هەڵقوڵاوە. مامەڵەی هاوسەنگ لەگەڵ هاوكێشەكانی ناوچەكەدا، گرتنە بەرچاوی مەوداكانی نێوان ویست و تواناكانی بە دەستهێنانی ویست و خواستەكان، زانینی سەرچاوەی هێزی نەتەوەو هێزەكانی دیكەی ناوچەكە، چاودێرییەكی وردی دۆخی ناوچەیی و جیهانیی و زانینی ریزبەندی هێز و هاوپەیمانێتییەكان، وردبوونەوە لە مەوداكانی كۆكی و ناكۆكی نێوان و ناوهاوپەیمانییەكانی ناوچەكە و جیهان، زانینی پێوەرەكانی قازانج و زیان بۆ ئێستاو ئایندەی كوردستان و كردنیان بە بنەمای سەرەكی مامەڵە لەگەڵ رووداو پێشهاتەكانی ناوچەكە، گرتنەبەری سیاسەتی بەرژەوەندی هاوبەش لەگەڵ وڵاتانی ناوچەكە و جیهان، گۆڕینی فاكتەری یاری پێكردن بە دۆزی كورد بۆ بە یاریچی بوونی خودی كورد لە ناوچەكەدا، خۆنەدانە دەست قەدەر و جووڵەی دەسپێشخەر لە دیاریكردنی شوێن و بڕو ئاستی گەمەكانی ناوچەكەدا،بەدرێژای مێژوو لەدوای دروست بونی عێراقی بە زۆر لكێنراو ململانێ و ناکۆکی نێوان کوردو دەوڵەتە یەک لە دوای یەکەکانی ئەم وڵاتە دەستی پێکردوەو ئیدامەی هەیە،ڕۆژ لەدوای ڕۆژ و ساڵ لەدوای ساڵ کێشەو ئاڵۆزیەکان قوڵترو ڕولەهەڵکشان بوون،تاڕوخانی ڕژێمی بەعس و کۆتای هێنان بەحکومەتی تاکڕەوی دیکتاتۆری لەعێراق ، لەدوای ئەمە کورد بەهێزەوە ڕۆیشتە بەغداو تەنانەت سەرۆک کۆمارو پۆستی باڵاشی لەعێراق گرتە دەست کەچی گرفتەکان چارەسەر نەکران،بەڵکو دوای قایم بونی پێگەی شیعە لەکورسی دەسەڵات بەهەمان عەقڵیەتی پێشوو پەند وەرنەگرتن لەمێژو کەوتنەوە دژایەتی کردنی کوردو خولیاو خەونی داگیر کردنی کوردستان و لەباربردنی ئەزمونی هەرێمەکەی ئێمەیان کەوتە مێشکەوە،لەوەش خراپتر دەستیان بردە بڕینی قوت و بودجەی خەڵکی کوردستان،ویستیان لەم ڕێگەیەوە کۆتای بەکوردو حوکمڕانی کوردی بهێنن،هاوکات لەگەڵ ئەوەشدا هێرشی بەربڵاوی چەکدارانی داعش بۆسەر کوردستان دەستی پێکرد،بەمەش گەل و هەرێمی کوردستان توشی دوو ڕوداوی قێزەونی دەستی عەرەبی سونەو شیعە هات کەڕوبەڕوبونەوەیان زۆر ئەستەمووقوڕس بوو،مەگەرخۆڕاگری خەڵکی کوردستان و گیان فیدای هێزی پێشمەرگەی کوردستان بەڕابەرایەتی سەرۆک بارزانی توانی شکست بەم پیلانانە بهێنێت ولەێەنجامدا کوردستان سەرکەوت و خەونی داگیرکەران لەگۆڕنرا،دوای ئەمەش بۆدەربازبون لەم مێژووە دورو درێژو تاڵەو کۆتای هێنان بەم ململانێیە سەرۆک بارزانی بەنوێنەرایەتی خەڵکی کوردستان کەزۆربەی لایەنە سیاسیەکانی کوردستان تیایدا بەشداربون بڕیاری گشتپرسی و ڕیفراندۆمی سەربەخۆی کوردسانیان داو زۆرینە جەماوەری کوردستان بەجۆش و خرۆشەوە بەشداریان کردو بەسەرکەوتوی ئەنجام دراو وەکو تاپۆی ڕەش لەگیرفان کوردا هەڵگیراوە،بەئەنجامدانی ئەم پرۆسەیەش عەرەب و تورک و فارس جارێکی دیکە نیەتی گڵاوی خۆیان لەدژمان دەرخستەوەو هەرچی لەدەستیان هات لەدژمان کردیان ، تەواوی دەرگاو دەروازەو فرۆکەخانەکانیان بەڕوماند داخست بەونیەتەی بەچۆکماند بێنن،بەڵام نەیان توانی و ناش توانن بمان چەمێنن،وەک دەبینن ئێستاش کوردستان لەوپەڕی پێگەو بەهێزی خۆیدایە،لەگەڵ حکومەتی عێراق لەگفتوگۆو دانوستان دایە،لەگەڵ ئەوەش کەسەرۆک وەزیرانی ئێستای عێراق نیەتێکی باش و دروستی بەرامبەر کوردستان هەیەوکێشەکان ڕولەچارەسەرن،بەڵام ئەوەش بەواتای ئەوەنایەت کە کۆتای تونێلەکە بەتەواوی ڕونە و ئێستا دوای گفتگۆكان و پشتیوانی نێودەوڵەتی و هەوڵەكان رژن بۆ جێبەجێكردنی مافەرەواكانی گەلی كورد لە چوار چێوەی دەستووری دەستوور و دەسەڵاتدارانی بەغداش باش ئەو راستییە دەزانن بەتایبەت ئەزموونی رابردوو و رووداوەكانی دوای 16ی ئۆكتۆبەر و گوشارەكانی سەر هەرێمی كوردستان هیچ رێگەیەكیان جگە لە چارەسەری لە رێگەی گفتگۆ و گەرانەوە بۆ هەولێر و سەركردایەتی سیاسی كوردستان و بەتایبەت سەرۆك بارزانی و سەرۆكایەتی هەرێم وحكومەتی كوردستان مەحاڵە ..
Rebwar
مرسَل
منذ ٣ دقائق
Top