ڕێکەوتنی ئاشتی ئیسرائیل_بەحرەین-ووڵاتانی عەرەبی وەک بۆ لاواز کردنی پێگەی "ئێران" و ھاوئاوازەکانی.

ڕێکەوتنی ئاشتی ئیسرائیل_بەحرەین-ووڵاتانی عەرەبی وەک بۆ لاواز کردنی پێگەی

-بە درێژایی چەند ساڵی ڕابردوو تایبەت دوای پڕۆسەی ئازادی "عێراق" و ڕووخانی ڕژێمی بەعس کێشە و ململانێکانی نێوان ئیسرائیل و ئێران لەسەر جێ شوێنی ھەریەکەیان لە (ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست) بەرەو قوڵ بوونەوە چووە،بێ شک ئەم قوڵ بوونەش کاریگەری نەرێنی لەسەر ئاسایشی کۆی ناوچەکە ھەبووە،ھەریەکە لە ئەمریکا و ئێران ھەوڵی بەردەوامیان داوە بۆ لاواز کردنی یەکدی،ھاوشێوەی شەڕی ساردی سۆڤیەت-ئەمریکا بەڵام ئەمەی پێشتر بە شێوەیەکی بچووکتر.
-ئەمریکا و ئیسرائیل کە دۆستی یەکن یەک سیاسەت و یەک بەرژەوندی کۆیان دەکاتەوە،"ئێران" بە مەترسی گەورە لەسەر خۆیان دەبینن،ئەوەیشی کە ئازاریان دەدات نەتوانینە لە لێدان لە ئێران بەو پێیەی ئێران لە ماوەی چەند ساڵی ڕابردوو جێ شوێنی خۆی لە ناوچەکەدا بەھێز کردووە چاکتر لە (سوریا-عێراق-یەمەن-لوبنان).
ھاوکات ئەو ووڵاتانەی کە زەرەمەندی یەکەمن لە پڕۆسەی بە ھیلالی شیعی کردن و مەترسی گەورە لەسەریانە بریتین لە: (ئیسرائیل-سعودیە-کوەیت_قەتەر) ئەمانە ناڕاستەوخۆ مەترسی گەورەیان لە پڕۆسەی بەرفراوانبوونی دەسەڵاتی (ئێران) لەناوچەکە ھەیە،بۆیە ھەوڵیان داوە لە ڕێگەی نزیکبوونەوە لە "ئەمریکا" خۆیان لە گێچەڵی ئێران بپارێزن،نزیکبوونەوەی سعودیە و قەتەر و ئیماراتی عەرەبی،دوا ھەمینیان لوبنان لە ئەمریکا لای ئەوان دەبێتە ڕێگە چارەیەک بۆ خۆپارێزی لە ئێران.
-دوای کوژرانی (قاسم سولەیمانی) فەرماندەی سوپای قودسی ئێران تا ڕادەیەک ھەژموونی فراوانبوون لە ناوچەکە کەمی کردووە،بە تایبەتیش لە عێراق،بەو پێەی سولەیمانی پەیوەندییەکی باش و کاریگەری لەگەڵ ھاوئاوازەکانی خۆی دروست کردبوو،ھەتا لە ھەرێمی کوردستانیش دۆستی چاکیان ھەبوو.
-گەرچی ئێستاش ئەو کاریگەرییە ماوە بەڵام بە شێوەیەکی لاوازتر و جیاوازتر،بۆیە ئەوەی ئەمریکا ھەوڵی بۆ دەدات قۆستنەوەی ھەلی لاوازی ئێرانە لە عێراق و سوریا،چونکە ئیدی ئەمریکا لەوە تێگەیشتووە کە گەر بچێتە جەنگەوە دەبێت زۆر شت لە دەست بدات،بۆیە ھەوڵ دەدات لە چەند ڕێگەیەکەوە ئێران لاواز بکات:
١- ئابڵوقەی "ئابووری" کە وەک لە ڕابردوو و ئێستاش بە چڕی بەردەوامی ھەیە.
٢- پشتگیری ئەو ووڵاتانەی کە لەناوچەکە ھەژموونی ئێرانیان بەسەرەوەیە وەک (عێراق-سوریا_لوبنان).
٣- پشتگیری بەشێک لە دەسەڵات لە (ھەرێمی کوردستان) کە نزیکن لە سیاسەتی ئەمریکا و ئیسرائیل.
٤- ھەوڵدان بە جووڵاندنی شەقام لە سەنتەری "ئێران" و لاواز کردنی دەسەڵاتەکەی.
-بەڵام لە واقعدا گەرچی دەسەڵات لە ئێران تا ڕادەیەک لاواز بووە بەڵام ھێشتان دۆستەکانی لە ووڵاتانی ناوچەکە لە خەمیدان و کار بۆ بەرژەوندیەکانی دەکەن،بۆیە پێناچێت پڕۆسەی (ڕووخاندنی لەسەرخۆ) کە ئێستا ئەمریکا و ئیسرائیل ئێران پەیڕەوی دەکەن وا سانا بێت،پێدەچێت کاتی زۆری بووێت،بەوپێەی ئێران بەرژەوندی لەگەڵ زۆرێک لە ووڵاتە بەھێزەکانی جیھان ھەیە وەک (چین-ڕووسیا).
-دەشێ ڕێککەوتنی ئیسرائیل و بەحرەین ببێتە سەرەتایەک بۆ لاواز کردنی نفوزی (ئێران) لەناوچەکە و لەو ڕێگەیەوە سۆزی خەڵکی ناوچەکان بۆ ئاشتی و ئارامی لە دەرەوەی دەسەڵاتی ئێران ڕابکێشرێت.
-لە ئەنجامدا قازانجی یەکەم و کۆتایی ئیسرائیل و ئەمریکان چونکە بێ شک ئەم جۆرە ھەوڵانەی ئاشتی لەگەڵ ووڵاتان و تایبەتر ووڵاتانی عەرەبی کاریگەری زۆر باشی لە سەر ھەڵبژاردنەکانی ئەمریکا و دووبارە دەرچوونەوەی (دۆناڵد ترەمپ) سەرۆکی ئێستای وویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا دەبێت.
-بۆ ئەم قۆناغەی ئێستا جگە لە ململانێی سارد و پچڕ پچڕی لەم شێوەیە ئەستەمە شەڕی گەورە و بەھێز ڕووبدەن لەنێوان ئەم ووڵاتەنەدا بەڵام بێگومان ھەوڵدان بۆ لاواز کردنی یەکدی و کەم کردنەوەی ھەژموونی یەکدی بەردەوامی دەبێت...
Top