ڕێزدار نێچیرڤان بارزانی کارەکتەرێکی سیاسی و دیپلوماسی بەھێز

ڕێزدار نێچیرڤان بارزانی کارەکتەرێکی سیاسی و دیپلوماسی بەھێز

کارەکتەرە بەھێزەکان لە قۆناغە سەخت و دژوارەکاندا بە دەردەکەون.
پێگەی جوگرافیای سیاسی ھەرێمی کوردستان بە ڕادەیەک ھەستیار و ئاڵوزە! ئەگەر خاوەنی کارەکتەرێکی بەھێز نەبێت ئەستەمە بتوانرێت لە شوێنێکی جوگرافی وەک ھەرێمی کوردستان وڵات و گەلەکەت بپارێزیت لە جورەھا ھەڕەشە و مەترسی و پەلاماردان، ڕاگرتنی باڵانس لە شوێنێکی وەھا ھەستیاردا دیبلوماسیەت و سیاسەتێکی نەرم و حەکیمانەی گەرەکە، تاکو بتوانێت زاڵ بێت بەسەر گیروگرفت و قەیرانەکاندا بە شێوەیەکی گشتی.

بەڕێز نێچیرڤان بارزانی چ لەو کاتەی کە سەرۆک وەزیرانی ھەرێمی کوردستان بووە، چ لە ئێستادا کە سەرۆکی ھەرێمی کوردستانە، کەسایەتێکی سیاسی، دیپلوماسی تا بڵێی بەھێز بووە، و بەھێزە، ھەوڵە سیاسی و دیپلوماسیەکانیشی جێگەی ھیواو ئومێدی گەلی کوردستانە؛

چونکە بەڕێزیان توانویەتی لە قۆناغە ھەرە سەخت و قەیراناویەکاندا زاڵ ببێتو ھەرێمی کورستانی دەرباز کردووە لە گشت تەنگ و چەڵەمەکان، بویتە ھۆی پاراستنی قەواری دەستوری ھەرێمی کوردستان لە ھەموو ڕوویێکەوە.

شایانی باسە لە خولەکانی پێشودا کە جەنابیان سەرۆک وەزیرانی کوردستان بوو، توانی باڵانسی نێوخۆیی و دەرەکی ڕابگرێت و سەرەڕای گوشاری قەیرانی ئابوری و دارایی لە لایەن بەغداو ھاتنی ئاوارە بەڵێشاو لە ھەموو لایەکەوە، و ھەڕەشەی تیرۆر بە گشتی، بەڵام بەڕێزیان تا ئاستێکی زۆر باش زاڵ بوو بەسەر ئەو ڕەوشە سیاسیە ئاڵوزو و ناھەموارەدا، کە ڕووبەڕووی ھەرێم ببویەوە، ھاوکات ڕۆڵ و کاریگەری ھێژا مەسرور بارزانی لە ڕووی پاراستنی ئەمنیەت و سەقامگیری سیاسی و کۆمەڵایەتی پاڵپشتیەکی بێوێنە بوو لە سەرکەوتنە سیاسی و دیپلۆماسییەکانی کاک نێچیرڤان بارزانی کە ھەردووکیان لە ژێر ڕێنمایەکانی سەرۆکی کوردستان ڕێزدار "مەسعود بارزانی" دا ھەنگاو بۆ ھەنگاو سەرکەوتنیان بۆ گەل و کوردستان تومار دەکرد و شکۆ ئیڕادی سیاسی کوردیان پاراست.

کارەکتەری سیاسی دەبێ لە گەمە سیاسیەکاندا زۆر بەھێز بێت.
ئەمڕۆش دەبینین لە کاتێکدا کە ھەرێم ڕووبەڕووی دوخێکی سیاسی ئاڵوز بوویتەوە، ھەوڵە سیاسی و دیپلوماسییەکانی ڕێزدار نێچیرڤان دەستیان پێکردوتەوە، دیداری لە گەڵ ماکرۆن سەرۆکی فەڕەنسا کە لە سەر بانگھێشتی خودی بەڕێز ماکرۆن بووە، ھەروەھا دیدارو گفتوگوو لە گەڵ کازمی و لایەنە سیاسیەکانی دیکەی عێراق لە سەر ھەموو ئاستەکاندا، و دواتر چاوپێکەوتن لە گەڵ ئەردوغان و مەولود چاوش ئوغڵو وەزیری دەرەوەی تورکیا، ھەروەھا بە پێی ھندێک سەرچاوە سەردانی ئەمریکاشی لە پێشە بۆ چاوپێکەوتن لەگەڵ دوناڵد تڕەمپ، ھەموو ئەمانە دوستانی کوردی دڵخوش کردووە و دوژمنانیش پێی قەڵس بوونە.

لە دەرەنجامی ئەم وتارەم ئەمەمان دەست دەکەوێت ئەویش ئەوەیە کە: ئەمڕۆ ھەرێمی کوردستان لە قۆناغی دەوەڵەتداری دایە، جیاوازە لە قۆناغی شۆڕش و چەکداری، شێوازی شۆڕشی چەکداری لە ھەرێم گۆڕاوە بۆ شێوازی سیاسی و دیپلوماسی، بۆیە کارەکتەرە سیاسیەکانمان دەبێ ھەموو ھەوڵێک بدەن ھاوسەنگی نێوان ناوخو دەرەوە بپارێزن لە پێناو پاراستنی ئاسایش نیشتیمانی، سەروەری ھەرێمدا، نابێ ھەرێمی کوردستان بە قوڕبانی ھیچ لایەنێکی سیاسی بکرێت بە تایبەت ئەوانەی کوردایەتیان پشتگوێ خستووە لە سەنگەری دژی کوردستاندان بە گشتی.
Top