پیرۆزە ٧٤ ساڵ خەبات و تێکۆشان لەپێناو سەربەخۆی و ئارامی کوردستان ،
August 16, 2020
وتار و بیروڕا
٧٤ ساڵ لەمەوبەر پێناسەیەکی نوێ هاتە ناو شوناسی مێژوی گەلی کوردەوە ، کە گەورەترین و پڕ بەهاترین مێژووی گەلی کووردە ، لە (١٦ ئابی ١٩٤٦ ) ناسنامەیەکی تازە بۆ گەلی کورد دروست بوو بە ڕابەرایەتی باوکی ڕۆحی نەتەوەی کورد {بارزانی نەمر} پارتی دیموکراتی کوردستانی دامەزراند ڕێچکەی خەبات و تێکۆشانی لەوێوە دەست پێکردەوە ، بۆ ئارامی و دڵنیای کورد و کوردستانیان ، کە تا ئەم چرکە ساتەش ئەم شۆڕش و خەباتە پیرۆزەی بارزانی بێ گوێدانە هیچ بەربەستێک و سڵ کردنەوە بەردەوامە لەبەرەو پێش چون هەنگاوی تازە بەرەو گەشەسەندنی مەزنتری ئەم قوتابخانەیە پیرۆزە ، کە دوا بەدوای کۆتایهاتنی جەنگی جیهانی دووەم سیستەمی تازە و نوێ بۆ گشت گەلان بەرپا بوو ، لەم نێوانەشدا پارتی دیموکراتی کوردستان وەک هێمایەکی تازە هاتە گۆڕەپانی سیاسی بۆ گشت بەشەکانی کوردستان ، کە هەر لە سەرەتای دامەزراندنی ئەم پارتەوە تا ئەم چرکە ساتەش بە بەردەوامی خاوەن گەورەترین لایەنی سیاسی کوردستان و گشت لایەکە ، کە دۆست و دوژمنانیش بە چاوێکی تایبەتەوە ئاماژەی بۆ ئەکەن ، چونکە مێژووش ئەوەی سەلماندو کە ئەگەر پارتی بونی هەبێت کوردیش بونی خۆی ئەسەلمێنێت ، گشت تاکێکی کوردستانیش هەم لە ناوخۆ هەم لەدەرەوەش شانازی بەم مێژوەوە ئەکات کە پارتی بە بەردەوامی ڕابەرایەتی کردوە ، ڕۆڵەکانی پارتی هەمیشە لەناو ئاپۆڕای خەڵکدا بون بەدرێژای ٧٤ ساڵی ڕابردوو پارتی هەمیشە لەناو خەڵک و میلەتی خۆیدا بوە خۆی بەخاوەن و خزمەتکاری خەڵکی خۆی زانیوە ، بێگومان ئەم پارتیەیە کە لە ١٦ ئابەوە بە ڕابەڕایەتی ڕوحی نەتەوەی کورد بارزانی نەمر ، هەمیشە بێ وچان کاری کردوە بۆ وەدەست خستن مافە ڕەواکانی گەلی کورد و هەولی یەکڕیزی کردنی نێوماڵی کورد و کوردستانیان ، کە لەگەڵ ئەمەش ڕون و ئاشکرایە بە درێژای مێژوو دوژمنان و نەیارانی کورد چەنە لە هەوڵدابون بۆ درز خستنە ناو ئەم پارتەو لاوازکردنی ، بەڵام گشت هەوڵەکانیان بێ سود و مایەپوچ ماوەتەوە ، بەرامبەر کورد و ڕێبازی پیرۆزی بارزانی و قوتابیانیان ، چونکە ئەم ڕێباز و پارتە ئەوەنە بە سادە و ساکاری ڕیشەی دانەکوتاوە تا بتوانرێت درز و کەلەبەری بخرێتە ناو ، بۆ کورد و کوردستانیان پارتی بۆتە سیستەم و ڕێبازێک کە ئەستەمە بێ پارتی مێژووی پڕ خەبات و تێکۆشان بەردەوام بێت ، بۆ سەلمێنەری ئەم ڕاستیەیەش کە کورد و پارتی لەناو یەک بازنەو چوارچێوەدان بەناوی چوارچێوەی کوردایەتی کە هەمیشە لە هەوڵ و خەباتی بێ وچان بون تا گەیشتن بە ئامانج و کەناری ئارامی و ئاشتی کوردستان مێژوو سەلمێنەرەی ئەم ڕاستیەیە نەک گوتار و قسەی سەرزار و هەڕەمەکی ،
هەزاران درود و سڵاو لەم ڕۆژە مەزنە ئەم ڕۆژەی کورد دوبارە ناسنامە و ڕێبازی پیرۆز و پڕ خەباتی دوبارە کردەوە لە دێڕەکانی مێژووی زێڕینیدا ، بۆیە لەسەر گشت تاکێکی کورد لە هەر چوار پارچە پێویستە بەیەک دەنگ بڵێین پیرۆزە ١٦ ئاب پیرۆزە ڕۆژی لەدایک بونەوەی مێژووی کوردستان پیرۆزە ساڵیادی دامەزراندی پارتی دیموکراتی کوردستان ، پیرۆزە ئەم ڕۆژەی دوبارە مێژووی کورد گەڕایەوە ناو مەیدانی سیاسی کوردستان و جیهان.