ھۆشیاری تەندروستی تاک

ھۆشیاری تەندروستی تاک

فەزای ڕۆشنبیری دونیای ئێمە فەزایەکی پەرش و بڵاوە و کەمترین سەنتەری بوونی تێدایە، ھەر ئەمەیە وایکردووە بەدرێژایی مێژووی ژیانی سیاسی و کۆمەڵایەتی ئێمە فەزای سیاسی و فەزای ڕوناکبیری دابڕاونەبن لە یەکتر، ھەمیشە کارکردن و لێکۆڵینەوە لەسەر تاک، کارێکی زەحمەت بووە. تۆێژەرانی زانستە مرۆڤایەتییەکان، ھەمیشە بەوریایییەوە مامەڵەیان لەگەڵ ئەمەدا کردووە.

دروست بوونی ئەو ھەموو قەیرانە نامرۆیییانەی لەنێو کۆمەڵگە رۆژھەڵاتییەکانی ئەمڕۆدا باڵیان کێشاوە بەسەر ژیانی مرۆڤەکاندا و، ئازادی دەربڕین و بینین و بیستن و گوتار و گفتاری لێ سەندوونەتەوە بەرئەنجامی بێ متمانەیی تاکەکانە بەخودی خۆیان ھەتاکو تاکەکان متمانەیان بەخودی خۆیان و ھێز تواناکانیان لاواز بێت ،ئەوا کۆمەڵگای مرۆڤایەتی بەرەوداخوران دەچێت.
بیرمەند و زانا و تێکۆشەری مەزنی ئیتاڵیایی (ئەنتۆنیۆ گرامشی) سەبارەت بە نەخشی مرۆڤی ھۆشیار و زانا دەڵێت: (( مرۆڤ لەگەڵ جیھانی سروشتی تەنیا بەو شێوەیە پەیوەندی دروست ناکات کە خۆی بکاتە بەشێک لەو جیھانە، بەڵکو کارا و کاریگەرە و لە رێگای کار و ھونەرەوە لەگەڵ جیھان پەیوەندارە. ھەروەھا، ئەم پەیوەندییانە میکانیکی نین، بەڵکو کارا و بەئاگان…

ھێزی خۆتان بەرامبەر کۆڕۆنا وا نیشان مەدەن کەھیچ نیە..
باشە تێگەیشتووین کە کورد میلەتێکی ئازاو چاونەترسە،
بەڵام لێرەدا ھێزی ئێوە بەرامبەر ئەو ڤایرۆسە ترسناکە
خۆپاراستنە ، بۆچی بەفشە و گاڵتە لەو ڤایرۆسە تێ دەگەن..
ھێزو ئازایەتی لەوەنیە ، فشەت پێ بێ... بەپێچەوانەوە
ھێزو ئازایەتی لێرەدا خۆپاراستنە..پێویستەھۆشیاری تاک لەئاست بەرپرسیارێتی کۆمەڵایەتی وتەندروستیمبێت ، ئەو کەسانەی خۆیان دەپارێزن و ڕەچاوی ڕێنمایی تەندروستی دەکەن ، گاڵتەی پێ دەکەن...
لەکاتێکدا ئەوانەی ئەو گاڵتەدەکەن ، خۆیان شایەنی گاڵتەن..

باشە سەیری ئەو وڵاتە پێشکەوتووانە بکەن ، ھەموویان
ئاگاداری خەڵک دەکەنەوە ، کەلەماڵەکانیان بمێننەوەو خۆیان بپارێزن و تێکەڵی یەکتری نەبن.
سەیریان بکەن ھەموویان باری نائاسایان ڕاگەیاندووەو قۆناغی مەترسیداریان تێپەڕاندو ووردەوردەدەگەڕێنەوەسەرژیانی ئاسایی خۆیان ئەمانەوچەندین ڕێکاروڕێنمایی تەنھا بەخۆپارێزی دەبێت ئەم ڤایرۆسەدوژمنێکی ھێرش بەرەوبێ ئەوەی ھیچمان بیبینین تاکوبتوانین بەرگری بکەین پێویستەبەرگریکردنمان بەخۆپارێزی وتاک بەندییەوەبێت ،
مەڵێن ئەوەی خوا بێنی ھەر دێنی ، من نالێم ئەوە ڕاست نیە...
بەڵام خوداش نالێ ، ئیھماڵ بن و گاڵتەتان پێی بێت...
ھەمووشتێک ھۆکاری خۆی ھەیە..
باشە ئێمە چیمان ھەیە ئەو وڵاتە زڵ ھێز بەو ھەمووپێش کەوتنەلەسێکتەرەکانی ژیانیان خۆیانەوە لەو ڤایرۆسە دەترسن و چارەسەریان پێ نیە.
ئێمەی کورد چیمان ھەیە؟
تا ئێستا لەناو کۆمەڵگای کوردی ئاستی ووشیاری وخۆپارێزی ڤایرۆسی کۆرۆنابەشێوەیەکی بەرچاوگرنگی پێ نەدراوە.
ئەی ئەگەر ڕۆژانە زیاترلەئێستاھاوڵاتیان توشی ئەم نەخۆشیەبن وحکومەت و وەزارەتی تەندروستی ئەوەی لەتوانایان بوئەنجامیان دائێستادەبێت ھەموومان پێکەوەئەرکی بەرپرسیارێتی ھۆشیارکردنەوەی تاکی کۆمەڵگالەئەستۆبگرین وادانێین ئێستاسەرەتای ھاتنی ڤایرۆسی کۆرۆنایەودەبێت لەماڵەکانمان بمێنینەوە
، با تائەوە ڕووی نەداوە فشەی پێ نەکەین و خۆمان دکتۆری خۆمان بین..
ئاخرقوربانیەکان زۆرلەوەگەورەترکچاوەڕوان دەکرێت لەکاتێکدا حوکمەت جوانترین بڕیاری دەرکردووە بۆ خۆپاراستن ،
بۆ ئەوە کردوویەتی پشوو خۆتان بپارێزن و بەرەنگاری ڤایرۆسەکە ببنەوە..
ووشەکانم بۆ ڕوخاندنی ورەتان نیە ، بەڵکو ئاگاداریەکە..
وورەتان بەرزبێ ، سەردەکەوین تەنھا ڕەچاوی ڕێنمای تەندروستی بکەن....
Top