قەوارەی دەستووری كوردستان دیموكراسیترین و ئازادترین لە رۆژهەڵاتی ناوەرٍاست دا..

قەوارەی دەستووری كوردستان دیموكراسیترین و ئازادترین لە رۆژهەڵاتی ناوەرٍاست دا..

ئاشكرایە، بێجگە لەوەی ئەو دەستكەوتانە ،بەرهەمی خەباتێكی دوورو درێژ و شۆرٍش ورٍاپەرینەكان و زەریاییەك خۆینی گەلێكی ستەملێكراوە ،بەهۆی سازش نەكردن و خۆراگری خەبات وقوربانی بەخشیینی لە دوای راپەرٍینە شكۆمەندەكەی 1991 لە پرۆسەیەكی دیموكراسیدا كە سەرۆك بارزانی بناغەدانەر و بانگەوازی بۆ كرد لە یەكەم ھەڵبژرادنی 19/5/1992 و دەیان جاریش بەڕێزیان جەختی لە جێگیركردنی سەرەوەری یاسا كردووە،
توانی لە نێو جەرگەی داگیركەران و ناوچەكی نادیموكراس و داخراو بۆ یەكەم جار ببێتە خاوەن حكومەت و پەرلەمانی خۆی .
ئەو دەستكەوتە مێژووییە لەلایەن دیموكراسیخوازان و ئاشتیخوازانی جیهان جێگەی رٍەزامەندی و لەلایەن دەسەڵاتە خۆپەرست و دیكتاتۆرەكان و وەك گەورەترین مەترسی تا بە ئەمرٍۆ مامەڵەی لەگەڵ كراوە بەتایبەت وڵاتانی بەناوی درٍاوسێی .
مێژوویی دوێنی و ئەمرۆیی حوكمرانانی رۆژھەڵاتی ناوەڕاست بە ھۆی ئەوەی كە رژێمە سیاسیەكانیان دیكتاتوری و تاكرٍەویی ھیچكات دەستیان نەبردووە بۆ پێشكەوتنی وڵاتەكانیان چونكە ھزری دیكتاتۆری و شومولی ھزرێكە بۆ مانەوەی خۆیان و لە دەستەڵاتی سیاسی دا ھەوڵی پێشخستنی ھزری تاك نادەن بە پێچەوانەی كلتوری دیموكراسی، لە دیموكراسیەت دا پڕۆسەی گەشەسەندن و پێشكەوتن بە شێوەیەكی بەردەوام ، بۆیە بیروھزری تاكیش بەو پێیەی خزمەت بە گەل و كۆمەڵگەكەی بكات دەبێ بگۆڕدرێت و گۆڕانكاریەكەی بەردەوام بێت.
حكومەتی كوردستان ، هەر لە سەرٍەتای دەستبەكاربوونییەوە تا بە ئەمرٍۆ سەرٍەرای گشت كێشە و گرفتەكان و كەموكورتییەكان ،بەڵام ئامانجی سەرٍەكی چەسپاندنی دیموكراتی ،پێكەوە ژیانی ئاشتیانە و ئازادیو پاراستنی مافەكانی مرۆڤ بووە ، بە كردەوە دروشم و ستراتیژییەكانی جێبەجێكردووە .
بە پێچەوانەی زۆرێك لە وڵاتە پێشكەوتووەكانی دونیا لە نێو دواكەوتوویی سیاسی و كۆمەڵایەتی نقوم ببوون، دواكەوتوویی ببووە نەخۆشییەكی كوشندە بۆ كۆمەڵگەكانیان، ھەر بۆیەش تا ئەمڕۆ بە هەموو توانایەكەوە هەوڵەكانی خستۆتەگەر بۆ بەرەو پێشەوەبردنی بنەماكانی ھۆشیاری سیاسی كۆمەڵایەتی ، ، كەواتە ھۆشیار كردنەوەی تاكەكانی كۆمەڵگە لە رووی سیاسی،دیموكراسی و مافەكانی مرۆڤ بۆ ھەر وڵاتێك گەر بیەوێت بۆ پێشەوە ھەنگاو بنێت دەبێت بەم پڕۆسەیەدا گوزەربكات.
ئەوەش تەنها لە چوار چێوەی دروشمی بریقەدار نەبووە ،بەڵكو وەك چۆن لە ماوەی سێ‌ دەیەی رابردوو، بە كردەوە بینراوە لە گشت بوارە پەیوەندیی دارەكان وەك وەزارەتی پەروەردە و ئەوقاف و كاروباری ئایینی، دامەزراوەكانی كۆمەڵگەی مەدەنی و سەندیكاكان، ڕاگەیاندن بە ھەموو جورەكانیەوە بینراو ، نووسراو ، بیسراو ، ئەلكترۆنی ھەموو ئەمانە دەبێت وەكو یەك تیم واتە بەشێوەیەكی سیستماتیك بەم ئەركە ھەستن بە باشترین شێوە و بە چەشنێك لە دواجاردا بكەوێتە خزمەت بەرژەوەندی گشتی وڵات لە چوارچێوەی ئەو پلان و ستراتیژیەی كە پڕۆسەی سیاسی بۆی دارشتووە.
ئەوە هەنگاوانەی دوێنی و ئەمڕۆش كە بە پراكتیك لە حوكمرٍانی ھەرێمی كوردستان دەبینرێت بێگومان ھەولێكی زۆر دراوە لە پێناو چەسپاندنی بنەماكانی دیموكراسی ، بەڵام یەكەم شت سەربەخۆیی وڵاتێك زۆر گرنگە ئەمە لە لایەك، لە لایەكی تریشەوە جوگرافیای ھەرێمی كوردستان گەمارۆ دراوە بە ھزری ڕەگەز پەرەستی كە دەیان ساڵە لە ڕووی مادی و مەعنەویەوە دوژمنایەتی دۆزی نەتەوەیی كورد دەكەن، ھەرێمی كوردستان زیاتر لە ھەر شوینێكی تر ئەمڕۆ پێویستی بە ھۆشیاری نەتەوەیی و سیاسی ...ھتد ھەیە، بۆ ئەوەی ھەستی پرەنسیپی بەرپرسیارەتی نیشتمانی تێدا زاڵ بێت، لە بەر ئەوەی دەسەڵاتی سیاسی بە تەنھا بەرپرسیار نییە لە دۆخە نەخوازراوەكان، بەڵكو كۆمەڵگە بەگشتی بەرپرسیارە، و كاتێك كە ھۆشیاری لە ئارادا نەبێت سێكتەرەكانی وڵات لە ھەموو ڕوویەكەوە لە ئاراستەی ئاسایی دەچنە دەرەوە، تاك بەگشتی ھەست بە بەرپرسیارەتی ناكات وەكو پێویست جا چ بە ھۆی ھەوڵی دوژمنان بۆ كاڵكردنەوەی بیری نەتەوایەتی تاكی كورد بێت، یانیش لە بەرامبەر سەرەوەری یاسادا ملكەچ نەبێت.
كوردستانی بەهێز و پڕۆسەی چاكسازی حكومەتی كوردستان درێژەپێدەری ستراتیژی نەگۆرٍی سەرۆك بارزانییە چونكە پرۆسەی چاكسازی تەنها بواری ماددی نییە بەڵكو لە گشت بوارەكانی ترە، كۆمەڵێك بنەما بوونیان ھەیە بەكردەوە جێبەجێكردنیان بە شێوەیەكی رێك و پێك دەبێتە ھۆی دروستبوونی سەقامگیری سیاسی و ئاشتەوایی كۆمەڵایەتی، ئەمەش بەبێ ھۆشیاری و ھەستی بەرپرسیارەتی ناكرێ و نابێت، بوونی ھۆشیاری گشتی یەكسانە بە كۆمەڵگەیەكی پێشكەتوو و بەھێز. بۆیە، ئەوەی ئەمرٍۆ دەبینرێت ، حكومەتێكی ئازاد و دیموكراسییە لە ناوچەیەك بە ناوی هەرێمی كوردستان كە نموونەی دیموكراسیی و ئازادی و پاراستنی مافی مرۆڤە لە سەر ئاستی رۆژهەڵاتی ناوەرٍاست ..
Top