زۆر چوون بۆ خواردن لەدەرەوەی ماڵ بۆپڕکردنەوەی ژەمە خۆراکە یا پەراوێزخستن وڕاکردنی پیاوانە لەماڵــــــــــــــەوە ؟

زۆر چوون بۆ خواردن لەدەرەوەی ماڵ بۆپڕکردنەوەی ژەمە خۆراکە یا پەراوێزخستن وڕاکردنی پیاوانە لەماڵــــــــــــــەوە ؟

گەر پێنج تا دە ساڵ بگەڕێینەوە بۆ پێش ئێستا چاخانەو لفەخانەوعەرەبانەی لفەوهتد بازاڕیان وەک ئێستا نەبوو جگەلەوەی لە زۆرێک لەقەزاو ناحیەکان هەرنەبوون!( قسەی من لەسەر ڕزقی ئەوانە نیەو خوا بەرەکەتی حەڵاڵیان بەسەرا بڕژێنێ)
سەرەنجەکان لەکوێ وەدەست پێدەکەن؟ لەوکاتەوە کە
ــــ پێشترماڵ شوێنێک بووبۆئارامی پیاوان حەزیان دەکرد زوولەکارەکانیان تەواوبن و بچنەوە ماڵەوە ئارام بنەوەچونکە ئەوکات ماڵ وئافرەت مایەیی دڵخۆشی بوون بۆ ڕەگەزی بەرامبەر
بەڵام لەئێستادا ماڵەکان بۆ زۆرێک لەپیاوان بوونەتە جێگەی بۆڵە بۆڵی ئافرەتان و ناڕازی بوونی ئافرەتان لەهەمووشتێکی ژیان. بەچەن بارەبوونەوەی ئەم هەڵسوکەوتانە پیاوان لەماڵەکانیان نیگەرانن و هەست بەئارامی ناکەن بۆیە پەنا دەبەنە بەرچوونە دەرەوە لەماڵ و ڕوکردن لەوشوێنانە .
ــ سەیرکردنی هەندێک لەبەرنامە بێ سودەکان و دراماجۆربەجۆرەکان بەتایبەت تورکی وچۆنیەتی هەڵسوکەوتی ئەکتەرلەگەڵ ئەکتەرێکی تردا پۆشینی جل و بەرگ وهتد وای کردووە زۆرێک لەخانمان تەنها ژیان لەو چاولێکردنەوەیەدا ببینن وخۆیان بنەمایەکیان نەبێت بۆژیان کردن وداواو هەڵسوکەوتەکانی وەکو ئەکتەرەکان دەبێت لەکاتێکدا هەست بەوهەموو جیاوازییە کۆمەڵایەتیەوجیاوازی نێوان دراماو ڕاستی ناکات. ئەمەش هۆکارێکی زۆرباوە بۆدروست بوون وبەبەردەوامی هەبوونی کێشە
کەبەهۆی سەیرکردنی دراماو بەکەرهێنانی تەکنەلۆژیاو ئاڵودەبوونیان بە سۆشیال میدیا ڕێزگرتن بەنێر سالاری بناسێنێت و پابەندبوون بەبنەماکانی هاوسەرێتیناو بنێ کۆیلایەتی وچەوساندنەوەو بەگژداچوونەوە ناوبەرێت بەئازادی و تەمەڵی ولەشگرانیش وایکردووە ئاگای لە گرنگی دان بەهاوسەرو مناڵ نامێنێت.و ئەمە دەبێتە بنەمای هەڵتەکانی سۆزو خۆشەویستی و وەفای نێوانیان وتەنها بەجەستە لەماڵێکدان ئەوەش وەڕسی بۆپیاوان دروست دەکات؟وزۆرێکیان پەنا دەبەنە بەرچوونەدەرەوە لەماڵ لەمەڕ دروستنــــــەبوونی کێشەی قوڵتر.....
ـــ زۆرێک لەخانمان ئەوەنە وابەستە بوونە بە قسەوباسی کەسانی ترەوەو بە تیڤی وتەکنەلۆژیاوە کاتێ هاوسەرەکەی داوای چایەک دەکات یان خواردنێکی هێناوەتەوە ماڵەوە تا بەتام وچێژەوە ئامادە بکرێت خانم لەداخی دابڕان لە مۆبایل یان دراماکەی خێراو بەبەڕێکردنەوە ئامادەی دەکاو گرنگی بەتام وچۆنیەتیەکەی .... نادات ( زۆرجارگوێمان لێ بووە فڵانە پیرە ژن دەستاوی خۆشە ! تەنها لەبەر گرنگی دانێتی بە ئامادەکردنەکەی نەک شتی تر) وپیاوانیش هەست بە لەکۆڵکردنەوەوبەڕێکردن دەکەن و بۆیە زۆرجارکەهەست بەتامێکی خۆش دەکەن لەچاخانەیـــــــا خواردنگەیەک بۆی دەچنەوە جگەلەوەی لای زۆرێک لەخانمان ژەمی بەیانیان هەرنەماوەو سبەینان
هاوسەرەکەی بەڕستەیەکی جوان وپڕخۆشەویستیەوە بەڕێی ناکات بۆسەرکارەکەی دیسانەوە پیاوان هەست بەپەراوێزخستن و بێنازی و زویربوون دەکەن و ماڵەوە جێدەهێڵن بۆ ئەوشوێنانەو شوێنی تریش .....
٭ باسکردنە لەو خێزانانەی کەئەم گرفتانەیان هەیە وڕێژەکەشی لەهەڵکشانە! نەک باسکردن بێت لەهەموو ئافرەتانی کورد !

*
توێژەری دەروونی
Top