"ئۆپۆسەڵات" خەونێكی پووچەڵ!
July 23, 2020
وتار و بیروڕا
سەرهەڵدانی مۆدێلێكی نوێی سیاسەتكردن لە هەرێمی كوردستان بریتيیە لە "ئۆپۆسەڵات" واتە ئەو كەس و حزبانەی پێكهێنەری حكومەتن، كەچی خۆیان وەك ئۆپۆزسیۆن پیشان دەدەن، یان دەتوانین بڵێین: ئەوانەی بە رۆژ لە حكومەت دەخۆن و بە شەو بەسەریدا دەڕشێنەوە! ئەمەش مۆدێلێكی قێزەونی سیاسەتە و مەبەستيش لێی تهنيا فێڵكردنە لە كۆمەڵگە.
(ئۆپۆ) بە واتای ئۆپۆزسیۆن و (سەڵات) واتە دەسەڵات. ئەم شێوازەی سیاسەتكردن شانۆیەكی بێ ئاكامە. چونكە هاووڵاتیانی كوردستان هۆشیارن، باش هەنگاوی حزبەكان، حكومەت و سیاسيیەكان لێكدەدەنەوە. ئەوەی لە هەرێمی كوردستان دەگوزەرێت، بەرنامەیەكی روون بەدی ناكرێت، تەنیا راكێشانی سۆزی خەڵكە بێ گوێدانە گوزەران و بەرژەوەنديی هاووڵاتی.
دەتوانین دوای پێكهێنانی كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێم، یەكێتی نیشتمانی كوردستان وەك نموونەی "ئۆپۆسەڵات" باس بكەین، بەتایبەت دوای ئەنجامدانی كۆنگرەی ئەو حزبە، كه دووجەمسەری بەكارەكانیانەوە دیارە. بە دیوێك لە حكومەتە و پشكدارە لە فرۆشتنی نەوت، خاڵە سنووريیەكان و داهاتی ناوخۆیی و نایەوێت ئەو داهاتانە بۆ بهگشتى خهزێنهى دارايى حكومهت بگهڕێتهوه، به دیوێكی ديكهدا ئەندامانی پەرلەمان لە فراكسیۆنی یەكێتی وەك ئۆپۆزسیۆن خۆیان دەنوێنن، بە بڕیاری حزبی كارەكانیان هەڵدەپەسێرن و دەیانەوێت ململانێی حزبی بێننە شوینی یاسادانان! لهوه خافڵن كه هۆڵی پەرلەمان دەبێ ببێتە جێگەی ململانێ بۆ دانانی یاسای باش و لێپرسینەوەی حكومەت لە دابینكردنی مووچەی فەرمانبەران، كەی و چۆنیەتی رێككەوتنی حكومەتی هەرێم و بەغدا، باشتركردنی ژیانی خەڵك، لێپێچنەوە لە هێرشەكانی توركیا و تۆپبارانی ناوچە سنوریەكان لەلایەن ئێران، میكانیزمی زیادكردنی داهات لە پێناو خزمەتی گشتيی خەڵكی كوردستان، چۆنیەتی ئەنجامدانی چاكسازی و پاكسازى و ...هتد.
بەهۆی تێكچوونی دۆخی ئابووريی هەرێمی كوردستان، یەكێتی دەیەوێت خۆی لەو بارە ناهەمووارە بشارێتەوە، چونكە توانای شاندانه ژێر بارى بەرپرسیارەتيى گهلى نیيە، بۆيه دەیەوێت خەڵكی سەرقاڵ بكات بۆ ئەوەی چاویان لەسەر ئەو حزبە وەلابنێن. لە ئێستادا بە بیانووی ئەوەی لە حكومەت بەشدارن، بەڵام پشكدار نین، بەچەند ئاراستەیەك دەیانەوێت واى پیشان بدەن كه گوايه هاوسۆزی خەڵكن!!
هاووڵاتیانی كوردستان لە قسەی بێ كردار و بەڵینی بێ بنەما وەڕهس بوون، چاویان لەسەرحكومەتە بۆ ئەوەی بە هەموو هێزیەوە كاربكات لە پێناوی خۆشكردنی باری دارایی خەڵك، بووژانەوەی بازاڕ، دڵنیابوونی فەرمانبەران لە وەرگرتنی مووچەكانیان لە كاتی خۆیدا، ئەمانە خزمەتی خەڵكە.
حزب بخرێتە خزمەتی بەرژەوەنديی تاك، گشت بڕیارەكان لەپێناوی كەسی بن، ئەمە بە خەمخۆری خەڵك لێكدانەوەی بۆ ناكرێت. بەڵكو دەیانەوێت دەنگدەرەكانیان بە ئامانجی خۆیان ئاراستە بكەن، ئەمەش مەترسيی گەورە لەسەر مۆدێلی حزبایەتی دروست دەكات. ئهوان وا تێگەیشتوون كه دهبێت لە ژوورە داخراوەكان مافی خەڵك بخۆن، لە راگەیاندنیش بەرگريیان لێ بكەن، لهوه خافڵن كه هاووڵاتیان كهسانى وا بە فریادرەسی خۆیان نازانن. پێوسته بهخۆدا بچنهوه، بۆ ئهوهى بزانن، ئەو شێوازەی سیاسەتكردن مۆدێلی بەسەرچووە.پێويسته بزانن هاووڵاتیان دەیانەوێت لە داڕووخانی دارایی رزگار بكرێن، نەك به سيناريۆ ستایش بكرێن.
ئهو بابهتهى بۆ كاك فه