مەسرور بارزانی هەرێمی کوردستان بەرەو وەرچەرخانێکی نوێ دەبات
کۆڕبەندی ئابووریی جیهانی لە داڤۆس دەرفەتێکە بۆ ئاشنابوون لە ڕەوتی نوێی ئابووری و سیاسەتی نوێی جیهان بۆ گەشەپێدان و شێوازی هەڵسوکەوت کردن لەگەڵ پرسە جیاکانی وەکو ئابووری، تەندروستی و هەژاری و فریاگوزارییە سەرەکییەکان.
هەبوونی ماڵی کوردستان، دەرفەتی زیاتری ناساندنی هەرێمی کوردستان بە وەبەرهێنەرانی بیانی دەدرێت، بەمەش دەتوانین وەبەرهێنەری زیاتر بۆ هەرێمی کوردستان ڕاکێشین."
هەروەها کوردستان هەرێمێکە دەتوانێت لە داهاتوودا ببێتە ناوچەیەکی گەشەسەندوو، چونکە توانا و دەرفەتی وەبەرهێنانی باشی هەیە، هەروەها یاساکانی ئێمە یارمەتیدەرن بۆ ئەوەی بیانییەکان بێن لە هەرێمی کوردستان کاربکەن."
مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، وه‌ك سه‌ركرده‌یه‌كی كاریزما له ئیداره‌دانی ده‌وڵه‌ت له ناوچه‌كه گەیشتە سویسرا، بۆ بەشداریکردن لە کۆڕبەندی ئابووریی جیهانی لە داڤۆس، کە ئەمساڵ بە دروشمی (هاریکاریی لەپێناو سەردەمی زیرەکدا) لە ڕۆژانی 20 - 24 /1 بەڕێوە دەچێت. سەرۆکی حکوومەت زنجیرەیەک دیدار لەگەڵ ژمارەیەک لە سەرۆک و سەرۆک وەزیران و بەرپرسانی باڵای وڵاتانی جیهان ئەنجام دەدات و دەرفەتەکانی برەودان بە هاریکاری لەگەڵ هەرێمی کوردستان تاوتوێ دەکات، بەتایبەتی لە بوارەکانی ئابووری و بازرگانی و وەبەرهێناندا.“
كوردستان به‌هۆی به‌شداریكردنی له داڤۆس، دووباره ده‌كه‌وێته سه‌ر نه‌خشه‌ی گه‌وره‌ی دیپلۆماسی له جیهان، جیاله‌وه‌ش، به ده‌ستپێشخه‌ریی سه‌رۆك وه‌زیران، ئەمساڵ بۆ دووەمین ساڵ (ماڵی کوردستان Kurdistan House) لە داڤۆس كرایەوە، کە ساڵی ڕابردوو لەسەر ڕاسپاردەی سەرۆکی حکوومەت ئەو ماڵە كرابووەوە. تێیدا چەندین چالاکی بە بەشداریی ژمارەیەک لە وەبەرهێنەر و سەرمایەدار و خاوەنکارانی کوردستان ڕێک خراوە، كه ئه‌مه هه‌لێكی گرنگه بۆ سه‌رمایه‌دار و خاوه‌ن كاری كوردستان، كه له‌وێ دیداریان له‌گه‌ڵ گه‌وره سه‌رمایه‌دارانی جیهان هه‌بێت و بانگهێشتیان بكه‌ن بۆ كاری وه‌به‌رهێنان له كوردستان. ئه‌م هه‌نگاوەی سه‌رۆك وه‌زیران، كوردستانی له نه‌خشەی وه‌به‌رهێنانی جیهان نزیك كردووه‌ته‌وه و بووه‌ته‌وه لینكی په‌یوه‌ندیی دروستبوونی وه‌به‌رهێنه‌ری جیهان و ئاشناكردنیان به كوردستان.