بێدەنگی لەئاست خیانەت ، بەهەمان شێوەی خیانەت کار تاوان باری .

بێدەنگی لەئاست خیانەت ، بەهەمان شێوەی خیانەت کار تاوان باری .

رووداوەکانی ئەم دواییە زۆر ئاڵۆزن !
بێدەنگی سەرکردایەتی کورد و حکومەت و ئەحزابی کوردی جێی پرسیار و تێبینین ؟!
باسی لایەنەکانی کە ناکەم ،، بەڵام پارتی بۆ بێدەنگە ؟
پارتی بۆ بەرنگاربوونەوەی زوڵم و زۆری حکومەتی عێراقی فاشست دامەزرا ،، لەسەرتای دامەزراندیەوە بە برنەو تاپر بەرنگاری تۆپ تانک و فرۆکەی خوێن مژانی کورد بۆتەوە ،، بۆ لەئێستەدا بێدەنگە ؟!
ئەوەی بەفرمێسک و خوێن بەدەست هاتووە وابەڕێکەوتنی ژێربەژێری چەند کالفام و بەرژەوەندی خوازێک لەدەستی دەدەین ،، بۆ بێدەنگە ؟!
گرنگە روون بکرێتەوە ،، هاتنی جیشی عێراقی بەڕێکەوتنی تاکە یان حزب یان حکومەت ؟
بێدەنگیەکان گومان دروست دەکەن ،، هەمووان بەیەک ئاست تەماشا دەکرێن ،، گەر ڕێکەوتنی حکومەتە بۆ بەفەرمی ئەوشوێنانەی بۆجیشی عێراقی دیاری کراوە چۆڵی ناکاو روحی منداڵی فەقیر و هەژار دەخاتە مەترسیەوە و شەرف و کەرامەتیان دەشکێنرێت ؟!
گەر حکومەت ئاگادارنیە بۆ بەم ئاڵۆزیە دۆخەکەی هێڵاوەتەوە ؟
ئێمەی کورد لەپێناو پاراستنی شەرف و کەرامەتی تاکی کورد و ئەم خاک و ئاو و نیشتیمانە، دەریاییە خوێنمان بەخشیوە، بۆ لە تاکێک قبوڵدەکرێت لەپێناو بەرژەوەندی تایبەتی بیکاتە قوربانی ؟
گرنگە حکومەت و کۆی ئەحزابی کوردی ئەم راستیە باش بزان ،، هەرحزبێک یان هەر تاکێکی حزبێک، خیانەت بکات و لەئاست خیانەتەکەی بێ دەنگی هەڵبژێردرێت لەژێر هەرپاساوێک بێت ،، بەهەمان شێوەی خیانەت کار تاوان بارو بەرپرسن .
Top