بۆچی شەوان زیاتر بیردەکەینەوە: وەھم و ترس ستۆپ/ ڕاگرتنی نییە

بۆچی شەوان زیاتر بیردەکەینەوە: وەھم و ترس ستۆپ/ ڕاگرتنی نییە


(*)
قەیرانەکان وکاتەکانی نادیار ونالەبار زیاتر دەبنە ھۆکاری دڵگرانی وبیرکردنەوە، بەتایبەتی لە شەواندا. ئەوە چۆن ڕوو ئەدات، بۆچی شەوانە شتەکان لەقەبارەی خۆیان گەورەتر دەبن وتەنگمان پیھەڵدەچنن؟
لێرەدا پێنج پرسیار لەوبارەوەیە ئاراستەی پسپۆڕی شارەزای کۆئەندامی مێشک ودەمارەکان ڕێزدار ئێریک سخێردەر دەکەین.
- بۆچی بیردەکەینەوە/ بیری ئاڵۆز دەکەینەوە؟
''بۆچی بیردەکەینەوە نادیارە.بیرکردنەوە لە شتێک بەئەگەری زۆر لە ھۆی ڕەنگدانەوەیە لەسەر دوو دڵبوون یاخود ڕووداوێکی نادیار. لە سروشتەوە ڕاھاتووین کە بیر لە ڕێچارەیەک بۆکێشەکان کێشەکە بکەینەوە. لەڕاستیدا ئەوە کێشەیەک نییە جێگەی نیگەرانی بێت. بەڵام ئەگەر بێتو ماوێکی زۆر بخایەنێت وبیرت پێیەوە گرفتاری خۆی بکات بە ھەبوونی بیری نەرێنی وناخۆش ولەو نەوتوانی دوورببییەوە وبەردەوام بێت دەبێتە کێشە بۆ مرۆڤ.''
چۆن دەکەوینە ناو دۆخی بیرکردنەوە؟
ئەوە پەیوەندی بە دوو تۆڕی کردەوەدا(نێت وۆرک)ھەیە.
لە بنەڕەتدا ئەوە پەیوەندی بە دوو تۆڕ یاخود شەبەکەی کردەوەکاندا ھەیە لە مێشکدا.
یەکەم تۆڕ/ شەبەکەی کردەوە واتە DMN))Default mode network کە جۆرێکە لە تەرکیزنەکردنە/ زەین نەدانەسەر تۆڕی کردەوە یاخود پێش گریمانە. لە بەشێکی مێشکدا ئەو بەشە بەرفراوان وکاردانەوەیان پێکەوە زۆر بەستراوەتەوە لە حالێدا کە ھەروەھا لە بەشەکانی تری مێشک جودایە، ئەو حاڵەتە لەکەسێکدایە کە زەینی لەسەر دونیای دەرەوە نییە ولە لەھەمان کاتیشدا لە بێداریدایە ویان لە کاتێ پشوودانە یاخود ئیسراحەتکردنە، ئینجا لەوکاتەدا نقوومی بیرکردنەوە دەبێت بە قووڵی ویان بیر لە خۆی دەکاتەوە یان لە کەسانی تر یان بە بەرنامەدانان بۆ کردنەوەی گرێیەک، یاخود حەلکردنی کێشەیەک سەرقاڵە و ھەمیش بیر لەوەی روویداوە دەکاتەوە ولای خۆی لێیووردتر بۆتەوە، یانیش بیر لە ڕێچارەیەک بۆ داھاتوو دەکاتەوە، لەوکاتەدا توانایی مێشک بۆ دۆزینەوەی ڕێگە چارەکان وداھێنانی نوێ ھەیە.
ئەو بەشەی مێشک واتە تۆڕی کردەوەکانی پێشگریمانە لەکاتێ پشوودان یاخود زیاتر لەکاتێ چوونە گەرماو لە ژێر ئاودا بەکار دەکەوێت.بۆیەشە لە گەرماودا زیاتر بیرۆکەی باش دێنە ناو زەین.
بەڵام پێش تۆڕی پێش گریمانە واتە DMN لە ناو مێشکماندا ھەروەە تۆڕێکی کردەوەکانی تریش ھەیە کە بۆ نموونە ھەستی گوناح/ تاوان/ پەشیمانی وڕەنگدانەوەی خود یاخود بەخۆداچوونەوە جێگیرە. ئەو دوو تۆڕی کارە لە خاڵیکدا یەک دەگرنەوە لەکاتێ بیرکردنەوەدا.ئەو سیستمە بەجۆرێکی چڕ ولێک نزیک پێکەوە کاردەکەن.بە وشەیەکی تر: واتە تۆڕی پێش گریمانە واتە دی ئێم ئێن دەستپێکی خەون وخەیاڵت پێ ئەدات، بەڵام سیستمەکەی تر بە ڕێگەی چەخماخەی خۆی بڵێسەی ھەستی نەرینی وناخۆش ھەڵدەکات.

بۆچی زیاتر شەوان بیردەکەینەوە؟
شەوانە پەستانی سووڕانی خوێن نزم وئاستی ھەناسەدانیش کەم دەبێتەوە، ھەروەھا چەندین جۆر لە ھۆرمۆنەکان/ڕژێنەکان دەڕژێنە ناو جەستە ولە جەستەدا ھەڵدەسووڕین و بەو شێوەیە وات لێدەکەن کە گیانت ئارام وخاو ببێتەوە وپشوو بدەی. ھەروەھا مێشک پشوو ئەدات وئەوەش بەو واتایەیە کە تۆڕی پێش گریمانە واتە دی ئێم ئێن ئەکتیف یاخود چالاک ببێت. ئینجا پەیوەندی لەگەڵ تۆڕی پێش گریمانە زووتر دێتە سەر زەڕەبین(کێشەکان لەقەبارەی خۆیان گەورەتر دەردەکەون).
بۆچی شتەکان بە شەو زۆر ناخۆشتر/گرانترلەسەر دڵ ومێشکدا دەکەون تاکو بەڕۆژ؟
''ئەو ھۆکارە بەھۆی ئەوەیە کە ئەو بەشانەی مێشک کە ھەستەکان ڕێکدەخات، بە شەوانە کەمتر چالاکە، ئەگەر وانەبوایا مرۆڤ ھەر نەیدەتوانێ بخەوێت!.ئەوە دەبیتە ھۆی ئەوەی کە زاڵبوون بەسەربەشی ترس ودڵەڕاوکێ بڕێک کەم ببێتەوە. ستۆپ ھەڵدەگیرێت.بەوھۆیەوەیە کە کێشەکان وترس ودڵەڕاوکیی شەوانە گەورەترن لەوەی ڕۆژان.''
''ھەموو کەس ئەو حاڵەتە دەناسێتەوە، منیش ھەروەھا.کاتێک کە بەڕۆژ ژانەسەرم ھەیە،ئاساییە و ژانەسەرە. بەڵام ئەگەر بە شەوان ژانەسەرم ھەبێت، بیر لە ھەبوونی ئەگەری گرێی مێشک دەکەمەوە.''
ئێمە دەتوانین چی بکەیین بۆ پێشگیریکردن لە بیرکرنەوە؟
''لەوبارەوە لێکۆڵینەوەیەکی سەرنجڕاکێش ئەنجامدراوە لە گەڕانێکی ناو سروشت و بیرکردنەوەدا.بەردەوام گەڕان لەناو دەشت وناوسروشت یان ھەر شوێنێکی سروشتی بێت،دیارکەوتووە کە لە بڕی بیرکردنەوە کەم دەکاتەوە.سروشت سیستمی تۆ ھێور دەکاتەوە وپشووت پێ ئەدات وزیاتریش بە ڕێگەی دەنگەکانی ناو سروشت. ھەروەھا گەڕان لە ناو سروشتدا دەبێتە ھۆکاری باشتری ھەڵسووڕانی خوێن لە جەستەدا،ھەروەھا لە ناو مێشکدا جووڵان مێشک بە نەرمی دەشێلێت وھێوری دەکاتەوە.''
''لەو توێژینەوەیەی زانستیدا چ لە نیوان گەنجەکان و چ بەساڵاچوواندا ئەوانی کە چالاک نەبوون ودواتر دەستییان بە جووڵە وپیادەڕەوی کرد،دەرکەوت کە بە ڕێگەی جم وجۆڵ زیاتروباشتر مێشکییان کاری کردووە.بە تایبەتی لەسەر لێ ووردبوونەوە لەسەر وەرگرەکان،پاڵاوتنی زانیاری کام بەسوودە وپێویستە وپەیوەستە وھەڵسەنگاندنیان و ھەڵبژاردنیان وکام دەھێڵمەوە ویان کام دەستڕمەوە.تۆ لەو کاتەدا باشتر دەتوانی خۆت یەکلا بکەیەوە. یەکێک لە سیفەتەکانی گرینگە کە بتوانی لە شەپۆلی بیرۆکە نەرینیەکان/ناخۆشەکان کە ھێڕش دەکەن بخرێنە ناو وێستگەیەک.''
سەرچاوە:
وتەکان لە دەربڕینی پرۆفیسۆر ئێریک سخێردەر Professor Erik Scherder لە کلینیکی دەرونی وتوێژینەوەی زانستی مێشک لە زانکۆی ئازادی ئامستردام وەرگیراون. Vrije Universiteit Amsterdam.
https://www.msn.com/nl-nl/gezondheid/medisch/waarom-je-s-nachts-meer-piekert-angst-heeft-dan-geen-rem/ar-BB١٣٢XWF?li=BBDNPrw&ocid=mailsignout
ئامستردام،ھاوینی ٢٠٢٠



ئامادەکردن و وەرگێڕانی لە زمانی ھۆڵەندی گوڵاڵە پشدەری
Top