ناکرێت لەپێناو پاروە نانێک شەرف و کەرامەت و ئازادی و خەباتی سەدساڵەی نەتەوەکەت بکرێتە قوربانی !

ناکرێت لەپێناو پاروە نانێک شەرف و کەرامەت و ئازادی و خەباتی سەدساڵەی نەتەوەکەت بکرێتە قوربانی !

هەڵمەتی ئیرهابە فکرییەکەی چەند بەرپرس و لایەنێک .... گەیشتۆتە ئاستێک کە دەیان نووسەرو رۆژنامەنووس کەرامەتی خۆیان لەکەدار کردوە و کەوتونەتە ژێر ئەوتەوەژمە ئیرهابە فکریەی نەیارانی دۆزی کوردی و چەند لایەنێکی ناوخۆی خۆفرۆش ، کەدەست پارێزی لەهیچ بیرو بۆچون و پیرۆزیە نەتەوەی و نیشتیمانیەکان ناکەن گەر لەبەرژەوەندی ئەوان کارنەکاو لەژێر تەوژمی ئیرهابی فکری ئەوان نەبێت ....

ئەو سایت و ڕۆژنامەو دەزگا میدیاییە بێ دایک و باوکانەی بەناوی سەربەخۆوە کاردەکەن و بەشەو ڕۆژ ژهر دەرێژن و کاریان ئیرهابی فکری و بەلارێدابردنی هاوڵاتیانە ،، گومانتان نەبێت و دڵنیابن لەکوردستاندا هیچ ڕۆژنامە یان دەزگای راگەیاندنی سەربەخۆ بوونی نییە ، هەموو ئەو دەزگا راگەیاندنە بەناوی ئەهلی و سەربەخۆ كار دەكات لە بنچینەدا سێبەرن و ئەجێندای لایەنێک جێ بەجێ دەکەن .
نموونە nrt ، لەم کەناڵە بەناو ئەهلی و بێلایەنەدا هەمیشە دژی لایەنێک و بۆ بەرژەوەندی لایەنێکی کە کاریان کردوە ، ئەگەر سەربەخۆ و ئەهلی بوون بەم جۆرەبێت ، لە هەمووجیهان شتێک نیە بەناوی سەربەخۆ !

ئەم دەزگا راگەیاندنانە یان ئەو كەسانەی كە بەناوی ئازادی رۆژنامەگەری و دیموكراسی دورن لە یاساكانی رۆژنامەگەری ، کە وەك پەیڕەو میساقی شەرەفی رۆژنامەگەری لە كوردستان كاری پێدەكرێت ،، ئەم كەس و لایەنانە هەوڵی لەكەداركردنی بەها نەتەوەی و نیشتیمانیەكان دەدەن، ئەو كارەی ئەنجامی دەدەن ئەجێندای سیاسیی لەپشتە و پێویستە حكومەتی هەرێمی كوردستان یان سەندیكای رۆژنامەنووسانی كوردستان لەم بوارە رۆڵیان هەبێ و سنورێک بۆ ئەم خیانەتەت و خۆفرۆشیەی چەند دەزگایەکی ڕاگەیاندن دابنێت ،، ئەمانە بەناوی ڕاگەیاندنی سەربەخۆوە کارلەسەر گەوجاندن و لەخشتەبردنی تاکی کوردی دەکەن و ئامانجیان نەهێشتنی هەستی نەتەوەی نیشتیمانی تاکە و کارکردنە بۆ هەڵوەشاندنەوەی هەرێمی کوردستان ....

بەکورتی گرنگە تاک بەتاکی کورد ئەم ڕاستیەبزانێت ئازادی بەپارە ناگۆردرێتەوە ،، ژێردەستەی هەرچرکەیەکی مردنێکە ،، هاوڕام فەرمانبەر مافی خۆیەتی موچەکەی لەکات و ساتی خۆی وەرگرێت ، هەموو تاکێکی کورد ژیانێکی شایستە بژێت ،، بەڵام ناکرێت لەپێناو پاروە نانێک شەرف و کەرامەت و ئازادی و خەباتی سەدساڵەی نەتەوەکەت بکرێتە قوربانی !
کۆمەڵگای کوردی گەر بەئیرهابی فکری و چەواشە و ژەهرڕشتنی ڕاگەیاندنە بەناو سەربەخۆ و ئەهیلیەکانی وەک nrt و چەند بەناو بەرپرسێکی خۆفرۆش و خائین بەلارێدا بروات ، کەوایە لە جەوهەری خەباتی سەدساڵەی گەلەکەی و خۆێنی سەدان هەزار شەهید و ئەنفال و کیمیاباران و کۆرە و ماڵوێرانی نەگشتوە .
Top