چیتر ماوە لە گیرفانەکانتان.؟!

چیتر ماوە لە گیرفانەکانتان.؟!

نازانم لە کوێوە دەست پێ بکەم لە ٦٦ یاخود لە ١٦ـی ئۆکتۆبەر، کە یەکێتی کەرکووکی بە دوژمنانی کورد فرۆشت، لە دوای رووداوەکانی ١٦ی ئۆکتۆبەری ساڵی ٢٠١٧ و ھاتنی سوپای عێراق و حەشدی شەعبی بۆ کەرکووک، رەوشێکی سەربازی و ئەمنی بەسەر شارەکەدا سەپێندراوە، ئەو رەوشەش تێکڕای کوردی نیگەران کرد، بە تایبەت کوردانی کەرکووک و ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ھەرێمی کوردستان، لە سەرەتای ھێرشی داعش کە ئەوکات ھێزە عێراقییەکان لە ھەڵاتندا بوون، ھێزی پێشمەرگەی کوردستان سنوورەکانی کەرکووکیان پاراست و پارێزگارییان لە خاکی کوردستان کرد و سەدان شەھید و ھەزاران برینداریان دا، ئەمڕۆش ئومێدی تەواومان بە حکومەتی ھەرێمی کوردستان ھەیە بە سەرۆکایەتیی ڕێزدار کاک مسرور بارزانی کە کۆتایی بە نەھامەتییەکانی ھەرێمی کوردستان بێنێت و کەرکووک بۆ ھەمیشە لەژێر چەتری دەسەڵاتی حکومەتی ھەرێمی کوردستاندا ئارام و سەقامگیر بێت.
ئەوان وا قسە دەکەن کەوا ئەوان لای خەڵکی کوردستان حاکمی دادوەرن و لای ئەوان دونیا شامی شەریفە و ئەوان پاکترین بوونەوەرەکانی سەر ئەم زەویەن، ھەرچی کەموکوڕی ئەم ھەرێمەیە بەتایبەت لە رووی داراییەوە دەیخەنە ئەستۆی پارتی و سەرۆکی ھەرێم و سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی لێ بە بەرپرسیار دەزانن.

دیارە ئەوان ئاگاییان لەم ھەرێمە و حکومڕانی ئەم ھەرێمە نییە کە ئەندامێکی سەرکردایەتیان کوڕی بەڕێز جەلال تالەبانییە و قوبادی ناوە لە کۆبوونەوەکان لە دەستە ڕاستی سەرۆک وەزیرانی ئەم ھەرێمە دادەنیشێت و جێگری سەرۆک وەزیرانە. یەکێتی لەدەسەڵات و داھاتی ئەم ھەرێمە شەریکە و ھەر رۆژە شەڕێک لەسەر پڕکردنەوەی پۆستێکی نێو ئەم حکومەتە دەکات، کەچی شەوانیش لە ڕاگەیاندنەکان دەبێتە ئۆپزسێۆنێکی چالاک و خۆی بە فریشتەی سپی ئاسا پیشان دەدات.

لە بەشێکی قسەکانیان کە چەند رۆژێک لەومەوبەر لە یەکێک لە سایتەکانیان بڵاوکڕاوەتەوە کە ئەمیش ھەر لەسەر سپۆنسەر کردنی ٢٧٠ھەزار دۆلارەکە بەرێوەدەچێت "دەڵێت کە سلێمانی سقوتی کرد ھەولێریش سقوت دەکات" بەڵێ سلێمانی لەسەر دەستی ئێوە سقوتی کرد کە لە دوای ساڵی ١٩٩١ ئێوەن حاکم و بەرپرسی ئەم شارە کەچی لە پێناو ڕەفایەتی خۆتان ئەم شارەتان ڕادەستی قەدەری خودا کرد، بەڵام لەمەش خودا دەڵێت لە تۆ حەرەکەت لەمن بەرەکەت بەڵام کە ئێوە مانا لە پێناو خەڵک و شارە حەیاتەکەتان حەڕەکەکتان نەکرد بێگومان ئەمەش مەسیر و ئەنجامەکەتان دەبێت.
ھەر ٢٥ساڵ پێش ئێستابوو کە ئێوە لە ھەولێر حکومتان دەکرد و خەلک لەسەر و ماڵی خۆی پارێزراو نەبوو، ھەر ئێوەبوون لەسەری ھەر کۆڵانێک لەم ھەولێرە ڕاوەستابوون و سەرانەتان لە خەڵکی قوربەسەری ئەم شارە وەردەگرت، ھەر لەم ھەولێرەبوو لەسەردەمی ئێوەدا خەلک تایەی ئوتومبێلەکانیان لێدەکردەوە لەترسی دزی و جەردەکانی ئەوکات.

وەرن و سەردانێکی پایتەختی ئێستا بکە و بزانە چ جیاوازیەکی ھەیە لەگەڵ ئەوسا ئێستا ھەولێر ئەوشارەیە کە ئێوە چاوتان پێی ھەڵنایەت و ھەولێر ئێستا پایتەختی کورد پەروەرانە و بریاری ڕیفراندۆمیش ھەر لەم شارەوە دەرچوو، بەڵام دڵنیابن ھەر ھەولێر حکوم دەکات و بریاریش ھەر لێرەوە دەردەچێت.
ئەوان ھەر لە تەخت کردنی دەست کەوتەکان و ھەڕاج کردنی نشتیمان بە بێگانەکان ئازان، تەخت و شکۆی پایتەخت بە ئێوە مانا دروست نەبووە تا بەئێوە ماناش سقوت بکرێت.

Top