گرفتی تەندروستیت ھەیە ودەرمان دەخۆی؟

گرفتی تەندروستیت ھەیە ودەرمان دەخۆی؟


ناوی دەرمانەکەت دەزانێ؟ چ لەبارەی دەرمانەکەت دەزانی؟ ئایا دەزانی بۆچییە یان چۆن کاردەکات و باشتروایە چۆن وکەی وچ ڕێژەیەک لەودەرمانە بەکار بھێنی؟
ئەوە وەڵامی زۆربەی ئەو نەخۆشە کوردانەی کە لێیانم پرسیوە چ دەرمانێک دەخۆی؟
وەڵامەکەیان نەتوانیوە بە باشی لێوەرگرمەوە، بۆ نموونە دەڵێن حەبی مەعیدە/گەدە دەخۆم، ئاھا حەبە کاڵە زەردەکە...،حەبی چەوری خوێن دەخۆم ئاھا حەبە ڕەنگ پەمەییەکە!، حەبی پەستانی خوێنم ھەیە ئاھا حەبە زەردەکە! ویان حەبی ئاسن دەخۆم و ڕەنگی قاوەییە/سوورە!.واتە ئەو ڕەنگ دەکاتە نیشانە وناوی دەرمان نازانێت. ناشزانێ چ ڕێژەیەکی لێ دەخوات وکاریگەری و دواکێشەکانی ئەو دەرانەی چین؟!.ھەروەھا کاتی دەرمان خواردن بۆ نموونە ھەندێک دەرمان ھەیە پیویستە لە خوورێنی بێت یان بەپێجەوانە.یان ئەو دەرمانانەی کە نابێت لەگەڵ گریپفروت واتە پڕتەقاڵی تاڵ دا بخورێت چۆنکە کارئگەری خراپ دەخاتە سەر شێوەی کاری دەرمان.یان ئەو دەرمانانەی کە نابێ کاتێک دەیخۆیت شوفێری بکەیت یان ئەو دەرمانانەی کە نابێ وێکڕا بخورێن.ھەمیشە پێویستە بە دەرمانخانەکەت ڕاوێژ بکەی ئایا ئەو دەرمانە لەگەڵ دەرمانەکانی ترت گوونجاوە پێکەوە لە یەک کاتدا بخورێن؟بۆیە گرینگە ناوی دەرمانەکانت بزانی تاکو بتوانی زانیاری زایتر بدەیە دەرمانخانە یاخود ئەو پزیشکەی کە دەرمانت بۆ دەنووسێت.ئایا ئەو دەرمانەی کە بەتەمایە بۆت بنووسێتە سەر ڕێسێپت/ڕاچیتە ئایا ھەمان دەرمانت لە ماڵێ نییە بەڵام کەمێک بەناوێکی جیاوااز یاخەد کارگەیەکی جیاواز؟ئیتر بۆچی ئەو دەرانەت بۆ بنووسێت کە ب ھەتە یان بەکارت ھێناوە و کەڵکت لێی وەرنەگرتووە؟جاریوایە دەسبێتە دوو دانە لە یەک جۆر،کە ئەویش ھەر کێشەیە و ناکرێ لەھەمان دەرمان بە دوو ناوی جیاواز بخۆی.
بەداخەوەم کە لەوبارەیەوە ھوشیاری نییە یاخود زۆر کەمە لە نێوان تاکەکانی کۆمەڵگەی کوردیدا.
لە کەسانی بەساڵاچووی جیلی کۆن تێدەگەم و زۆربەیان خوێندەوار نین وفێرنەبوون بەڵام لەو سەردەمەی ئێستا کە ھەتا زۆربەی دەرچووانی زانکۆکانی کوردستان لە ھەبوونی زانیاری گشتی بە گشتی و بۆ زانیاری لەسەر تەندروستی ودەرمانەکان لاوازن وئەگەر ئەوانە سەیر بکەیین کە تەنھا ئەلف وبێی کوردی دەزانن ھێشتا ناھەقییان نییە ئەگەر نەزانن بەڵام ئەدی خوێندکارانی زانکۆکان؟
لێرەدابڕیک نائومیدی وداخم ھەیە کە ئێمەی کورد لە ھەندێک ڕوویەوە لەدوادا دەڕۆن لەکاتێکدا ھەموان ئێستا دەزانن وایفا وھێڵی ئێنتەرنێت چییە ودەزانن بە ڤایبەر و فێسبووک کار بکەن بەڵام لە خاڵیکدا کە بە سوودی تەندروستی خۆیانە کەمتەرخەمن.
دەرمانەکان بە شێوەیەکی گشتی بەسەر چەند گروپ یاخود بەس دا دابەشکراوەن کە وێڕای ئەو ڕاپۆرتەی دەکەم و بە ژمارە نزیکەی ٢٣ گروپن.
ئێستا ناتوانین لەو بابەتەدا ئاماژە بە ھەموو گرفتەکان بکەیین بەڵام بە شێوەیەکی گشتی دەمەوێ خجەخت بخەمەسەرباوترین وزۆر پێشھاتترین جۆری دەرمان وبەکارھێنانی وڕوونکردنەوەی لەسەر بدەم کە پێموایە پێویست وسوودبەخشە بۆ تاکەکانی کورد وەک زانیاری گشتی بۆ باش ڕاگرتنی تەندروستی خۆیان و دەرووبەرییان ئەویش گروپی دەرمانی ژمارە ١٤ کە دەکاتە ئازارشکێنەکان.
ئازارشکێنەکان:
کەم یان زۆر ٨٥٪ لە خەڵکانی تەمەن سەرووی ١٦ ساڵ دەرمانی ئازارشکێن بەکار دێنن.
ھەرچەندە کێشە نییە بەڵام باشتر وایە کە مرۆڤ، ھەندێک زانیاری گشتی لەم بارەوە بزانێت.


چەند جۆر ئازار شکێن ھەن؟
سێ جۆرە ئازارشکێن ھەن.
زیاترین جۆریان کە بەکار دێت دەرمانی پاراستامۆلە(Paracetamol )کە ئازارشکێنە و کاریگەریشی ھەیە لە سەر دابەزاندنی پلەی گەرمای جەستە(تاشکێن).
جۆری تریان دەرمانی,s NSAID،(Non-Steriodal Anti-Inflamatory Drugd) )، کە زیاتر ناسراون بە Aspirine,ibuprofen,naproxen . ئەم دەرمانانە نە تەنیا ئازارشکێنن و تا دادەبەزێنن، بەڵکو دژە ھەوکردن/التھابیشن.
Opiates کە لە مۆرفین وەرگیراون و بە ڕێژەیەکی زۆر کەم و سووک لە مادەی کۆدەیینی تێدایە بە شێوەی خواردنەوەی شل(شروبی کۆکە) لە دەرمانگەدا ھەیە، بەڵام مرۆڤ لە ئەوروپا تەنیا بە داواکاری پزیشک دەتوانی بە دەستی بێنی.
بە ئازارشکێنەکان مرۆڤ واھا خووگر/ئاڵوودە دەبێ کە ئیدی نەتوانێ، بێ ئەوان ئارام بگری؟
نەخێر،ئەو دەرمانانەی کە لە جۆری یەکەم باسمان لێیان کرد پێیان خووگر نابێ.بەڵام ھەندێک جار بە کارھێنانی ئازارشکێنەکان بۆ سەرئێشە بە پێچەوانە مرۆڤ تووشی سەرئێشەی زیاتر دەکەن بە ھۆی ئەوەی کە بەکارھێنانی ماوەی زۆر دوور و درێژی ئازارشکێنەکان کاریگەری ھەیە لە دەر پەستانکردنە سەر سیستەمی دەمارەکان و دەیانخاتە بوارێکی ئاڵۆز.
کێشەکە دوایی ڕاوەستان لە بەکارھێنانی ئەم دەرمانانە دەوەستێت بەڵام باشتر وایە لە ژێر چاودێری پزیشکێک دابێت.
ئایا باشتروایە کە چەند جۆر ئازارشکێن لە ماڵێدا ھەبێت؟
بەڵێ، ھەندێک ئازارشکێن باشترن بۆ ھەندێک ئازاری تایبەت لە ئەوانەی تر. بۆ نموونە حەبی پاراستامۆل باشە بۆ سەرئێسە،بەڵام حەبی ناپرۆکسین باشترە بۆ ئازاری تایبەت بە سوڕی مانگانە(زگ ئێشەی ژنان) و حەبی یبۆپرۆفێن باشە و کاریگەرە بۆ ئازاری جمگەکان.
ئینجا بۆ ئەوەی کە بتوانی کێشەی ئازار ڕابگری باشتر وایە چەند جۆرە دەرمانی ئازارشکێن لە ماڵێدا ھەبێت و بزانی کەی و بۆ چ جۆرە ئازارێک کام دەرمانە ئازارشکێنە بخۆییت.
باشتر وانییە کە ماوەیەک چاوەڕوان کەی تا بزانی ئازارەکەی چی لێ دەێت؟
پەیوەستە بە جۆری ئازارەکە: ئایا سووکە، دێت و دەڕوات(ئازاری ماسوولکەکان، ئازاری خۆپێداکێشان بە شوێنێک)، ئەوانە زۆر جار پێویستیان بە بەکارھێنانی دەرمانی ئازارشکێن ناکات، بەڵام ئەگەر ئازار ماوەی زۆری خایاند و نەڕۆیشت و ئازاری ئاستووربوون
( سەرئێشە،ئازاری دەماری،ئازاری سوڕی مانگانە)، مرۆڤ پێویست ناکات زۆر چاوەڕوان بێت چۆنکە ئەگەر مرۆڤ زۆر چاوەڕوان بکات ئەوە مادەکانی ئازار لە جەستەدا(Prostaglandines ) زیاتر بڵاو دەبێتەوە و مرۆڤ ناچارە زیاتر و زۆرتر بەکاریان بھێنێت.ئینجا باشتر وایە پێش ئەوەی ئازارەکە زیاد بکات بخورێن.
کام ئازارشکێنانە زووتر کار دەکەن؟
کاریگەری دەرمانە ئازارشکێنەکانی ئاسایی دوایی ٢٥ تا ٣٠ خولەک ھەستی پێ دەکرێت.
Liquid caps. دەرمانەکانی ڕووکێشکراو (کەپسوول) ماوەی ١٥ تا ٢٠ خولەک دەخایەنێت تا لە ناو خوێندا بڵاو دەبنەوە و کاریگەری دەبێت.
چی نابێ بە ھیچ شێوەیەک بکرێت؟
- زیاتر لەو ڕێژەیەی کە لە لایەن پزیشکەوە دانراوە بە کار بێت
- چەند جۆر ئازارشکێن بە تێکەڵاوی و یەکجاری بخورێت
- دوایی خواردنەوەیی مەشڕوباتی ئەلکوحولی ئاسپرین یان ھەر دەرمانێکی ئازارشکێنی جۆری NSID,s بە کار بێت،چۆنکە کاریگەری نەرینبی ھەیە بۆ ناو ھەناو و گەدە.

دەرمان دابەش کراون لە چەند گروپ دا:
١- دەرمانی دژە ھەستیاری/ئالەرژی
٢- دەرمان بۆ خوێن
٣- رێکخەری کالسیۆم
٤- دەرمانی کۆئەندامی مێشک ودەماری(پسیخۆفارماتیکا و نێرۆلۆژی)
٥- کۆرتیکۆستێرۆئید(ھۆرمۆنەکان/ڕژێنەکان)
٦- دیاگنۆستیکا(دەرمان بۆ مەبەستی پشکنینەکان بۆ دۆزینەوەی نەخۆشی)
٧- ژینیکۆلۆژی(دەرمانی نەخۆشییەکانی کۆئەندامی ژنان)
٨- دڵ-خوێبەر/ھێنەرەکان(ڕەگی خوێن)
٩- ھۆرمۆنەکان(وەکو گەشەکردن و ھۆرمۆنی کۆئەندامی ڕەگەزی بۆ زاوزێ)
١٠- دەرمانەکانی پێست(دێرماتۆلۆجیکا)
١١- دەرمانەکانی دژە ھەوکردن(ئینفێکشن)
١٢- دەرمانەکانی کۆئەندامی ھەناسە
١٣- دەرمان بۆ قوڕگ،لووت وگوێ
١٤- ئازارشکێنەکان
١٥- دەرمانی مێزھێنەر
١٦- دەرمان بۆ نەخۆشییەکانی دەروون
١٧- دەرمانی کۆئەندامی ھەرس
١٨- دەرمانی پیویست لە پیشەی پزیشکی ددان دا
١٩- دەرمان بۆ کۆئەندامی میزەڕۆ
٢٠- دەرمان سڕ کردن/بێھۆشکردن(ئاناستێزیا) و دەرمانی خاوکردنەوە بۆ ماسوولکەکان ڕێلێکسانتیا
٢١- ڤیتامینەکان ومینەراڵەکان(کانزاییەکان)
٢٢- دەرمان جۆرەکانی جیاجیا وتایبەتی تر
٢٣- دەرمانی ھۆمپیۆپاتی(چارەسەری سروشتی/ئاڵتێرناتیڤ).
گوڵاڵە پشدەری
ئامستردام
٢٤ی گوڵان
٢٠٢٠
سەرچاوە:
https://www.radboudumc.nl/patientenzorg/aandoeningen/pijn/behandeling-van-pijn/pijnstillers

Top