تینی چاکسازی لە تەمووزدا گەندەڵکاران دەسوتنێت!!

تینی چاکسازی لە تەمووزدا گەندەڵکاران دەسوتنێت!!

خەمخۆری سەرۆک حکومەت بوو کە رێژەی ٣٤٪‏ ی کەمکردەوە بۆ ٢١٪‏ ، بەوەی کە ئامادەیی دەربری کە حکومەت قەرز بکات تا مووچەخۆر کەمترین زیانی پێ بگات، کە ئەمە ھەنگاوێکە نیشانی دەدات کە حکومەت لە بەرەی گەلە..

٢١٪‏ لە کۆی مووچەی وەزاتەتەکان کەم دەکرێتەوە ، واتە ٢١٪‏ لە رێژەی ئەو وەزارەتە کەم بکەوە کە وەزارەتی دارایی مانگانە پێی داوە، جا ھەر وەزارەتێک کۆی پارەی مووچە خۆری خۆی ھەیە و چەندە، لەو تێکرایە تۆ ٢١٪‏ کەمبکەوە، لە دواییدا ئەم رێژەیە بەسەر مووچە خۆراندا جێبەجێ دەکرێ بە شێوەیەکی زۆر دادپەروەرانە واتە بە شێوە عەشایەریەکەی گەر بڵێین : ئەم رێژەیە لە ھەر وەزارەتێک ئەوەندە کەم دەکرێ نەک لەسەر ھەر مووچە خۆرێک جێبەجێبکرێ، جا ئەو رێژەیە بەپێی بەرزی و نزمی مووچە کار دەکاتە سەری...رونکردنەوەی زیاتریش لەسەر ئەم بابەتەو رێنمایی تایبەت بەو بابەتە لە زوترین کاتدا دەدرێت..

راگەیەنراوی کۆبوونەوەکە بڵاو کراو و کە بە دڵنیای وێنەی راگەیەنراوەکە بۆ ھەموو لایەک دەچێتەوە کە بەشدارن لە حکومەت و لە کۆبوونەوەکە بەرێز مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی ھەرێم و قوباد تالەبانی جێگری سەرۆکی حکومەت ئامادەی بوون، ھەروەھا لایەنەکانی تری بەشداری حکومەت بە گشتی و نوێنەرە وزاریەکانیان حزوریان ھەبوو ..بۆیە پێویست ناکا بەناوی سەرچاوە و مەرچاوەو ئەم حزب و ئەو حزب و ئەم و ئەو باسی نارازیبوونی خۆیان بکەن لە کاتێکدا ئاگادارن،بەم ھەنگاوە کە وەک میدیای یەکێتی کار دەکات سەلماندیان بەڵێ دەستێک ھەیە لە سەرکردایەتی یەکێتی و مەکتەبی سیاسیان، دژی حکومەت بە گشتی و دژی باڵی مام جەلال و ئەندامی سەرکردایەتی خۆیان کە قوباد تالەبانی برای بافل ھاوسەرۆکی یەکێتین..

ئەمە کە کراوە، کەس نەیگوتووە چاکسازییە، خۆتان نە گێل بکەن، نە خەڵکیش بە گێل بزانن، روون نووسراوە خۆگونجاندنە لەگەڵ بارودۆخی دارایی ئێستا، چاکسازی لە سەرەتای مانگی حەوت واتە تەمموز جێبەجێدەکرێ و دەست پێدەکات و یەک بەیەک گەندەل و مشەخۆرەکان رادەمالێت، تینەکەی ئەوەندە گەرمە حەرارەتی گەندەلکارانی ئەوەندە بەرز کردۆتەوە کەئێستا فەحسی کۆرۆنایان بۆ بکەی ھەموو فەحسیان پۆزەتیڤ دەردەچی کە بە درۆشیان ئەزانی..

ئەندام پەرلەمانی یەکێتی ھەیە خۆی شین و مۆر کردیە بەناوی مافی خەلک و موچەخۆر، کەچی باوکی لەسەر پشتی فەقیر بێ ئەوەی وەکیل وەزیرایەتی یەک رۆژ کردبێ خانەنشینە و بەناوی جیا جیا فەقیریشی داوەتە پێش خۆی ھھھ، دوو مامیشی بەبێ ئەوەی شەھیدبووبن لە ھیچ شەرێکدا بە شەھیدی سەنگەر نوسراون، کە یەکێکیان لە نەخۆشخانەی جمھوری سلێمانی وەفاتی کردووە، جگە لەوەش ئاخر تاوانە یەکێک بە حەق خوێنی لە شەردا برێژێت، و یەکێکیش لە کاتی مەستییدا گوللەی بەرکەوێ ، وەک یەک بە شەھید لە قەلەم بدرێن ، غەدرە لە خوێنی شەھیدانی راستەقینە ، جا ھەیە لە نزیکی ئەوان یەکگرتووبووە ، لەناو یەکێتی بە شەھیدی سەنگەر پارە وەردەگرێ!! ھھ دە ئارام بنو ھەڤالی یەکێتی!!!

کە چاکسازی کرا پارەیەکی زۆر دەگەرێتەوە بۆ حکومەت، کە ئێستا ئەو موزایەدەچیانە ھەر دەیانەوێ ھەژار بتاوێتەوە و ئەو پارەیە ھەر بە مشەخۆەی بخۆن و نەگەرێتەوە، تاکو خۆیان بەر چاکسازی نەکەون ، ئەمە حکومەتی خەلکە و لەگەل خەلکیشە و رژدیشە لەسەر ئەم بابەتە ، ، لەوە دلنیابن ئەوان تایان لێ ھاتووە کەبە سەدان ھەزار بندیوار و خانەنشینی نائاساییان ھەیە ھەموویان فاتیحەیان بۆ دەخوێندرێ!!!

ئەگەر ھەیە لە داھاتووش قۆناغەکانی گفتوگۆش لەگەل بەغدا بەرەو باشی برۆن و ئەوکات بەم ھەنگاوانەی ئێستا دەتوانین موچە لە کاتی خۆی و وەک خۆیشی دابەش بکرێ و گەر ئەو رێژەیەش لە وەزارەتەکان ئێستا کەم دەکرێ و ئاماژەی پێدراوە کە کاتییە ..

موزایەدەچیەکان لێیان تێکەل بووە ، نازانن کە چاکسازی شتێکەو ئەو بابەتەش شتێکی ترە ، ئەوان پێدەچی وەک جەماعەتی خەواڵوو وابن ئاگایان لە دۆخی ھیچ شوێنێک نەبێ، ئێستا بەناوی مووچەوە سەرنجی خۆیان بە درۆکان بۆ خەلک رادەکێشن و کە لە ئەساسدا ھەموو دەزانن ھەر ئەو گەندەلانە ، چاکسازی لە بندیوار و خانەنشین و موچە قەبەکانی خۆیان بکەن کە ئێستا بە ھاش و ھوشێکی تر خۆیان و خەلک مەشغول دەکەن، ١٠٠٪‏ کێشەکان چارەسەر دەبن ، بەس پەلە مەکەن مادام ئەوان نایکەن، ئەوا ئێمە ھەروەک بەلێنمان دابوو چاکسازی لە تینیی گەرمی تەمووزدا دەکەین، قاچی گەندەلکاران دەسوتێنێت بە دادپەروەری ، ئومێد بۆ ھەژاران دەگەرێنێتەوە..


Top