بوچی کۆڕۆنا بەوشێوەیە تەشەنەیکرد و هۆکار چیبوو؟ بوچی دۆخی سلێمانی وای لێهات؟
June 18, 2020
وتار و بیروڕا
پێش ئەوەی ڤایروسی کۆڕۆنا بگاتە هەرێمی کوردستان هەر زوو حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕێکاری پێویستی گرتەبەر بو ئەوەی بە باشترین شێوە ڕێگری بکرێت لەم دۆژمنە ترسناکە کە بەچاو دیار نیە و زۆرترین وڵاتانی دونیای گرتۆتەوە و وڵاتان بەدەست ئەم ڤایروسە بچوکەوە دەنالێنن و هەموو بوارەکانی ژیانی پەکخستۆە و ئیفلیجی ئابوری دوونیای کردوە، حکومەتی هەرێمی کوردستان بەسەرکردایەتی سەرۆک وەزیران و دامودەزگانی کوردستان توانیان بەباشترین شێوە ڕێگری بکەن لە بەڵاۆبۆنەوەی ڤایروسی کۆڕۆنا و بودجەیێکی تایبەتی بو تەرخانکرد بو لەناوبردنی و رێگری کردن لەم پەتایە ئەوەبو توانیان زالبن بەسەر ئەم ڤایروسە ترسناکە و کوردستانیان لەم بەڵایە پاراست، ئەم سەرکەوتنە گەورە یە وایکرد کە وڵاتانی دوونیا و رێکخراوی تەندروستی جیهانی پەسنی زیرەکی و لێهاتوی حکومەتی هەرێمی کوردستان بکەن کەتونیان لەماوەیێکی کۆرت ئەم پەتایە لەناوببەن و بەشێۆەیێکی تەندروست ڕۆبەڕۆی ببنەوە، ئەم سەرکەوتنە گەورەیە بەسەر ئەم دوژمنە نادیارە بو نەیارانی نێوخۆ و دەرەوە هەزم نەکارا هەر زوو ئەو تاقمەی کەرکوک و خاکیان فروشت پێش رێکارەکانی حکومەت کەوتن و ئەو دەنگویەیان بڵاوکردەوە کە ئەم ڤایروسە بێ بنەمایە و درۆیە و خەلکی واتێگەیاند کە هیچ ڕاستیەکی بۆی نیە و کۆڕۆنای بە فشە وەرگرت و بەسیاسەت کرد بو بەرژوەندی تەسکی حزبی و شەخسی خویان بو ئەوەی ڕێگری بکەن لە سەرکەوتن و هەۆلەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پەسەندکردنی پڕوژە یاسای چاکسازی و لەکەدارکردنی حکومەت بەشێوەیەکی نادروست، ئەمە بویە هوی ئەوەی کومەلێک خەلکی ناڕەوەشەنبیر بێباکانە بێ بیرکردنەوە کەوتنە ژێر بیرو هزری هەندێک کالفامی خاکفروش کە پێگریان بە رێنمایەکانی تیمەکانی تەندروستی و بڕیاڕەکانی وەزارەتی ناوخۆ نەکرد و شتێکی وایان کرد کە خەلکی گوێ بە رێنمایەکانی وەزیری تەندروستی نەدەن و ڤایروسی کۆڕۆنای زیندۆ بکەنەوە و هۆکار بوون کۆڕۆنا تەشەنەبکاتەوە.
تێکچۆنی دوخی سلێمانی مەترسیداربوونی لەکاتێکدابۆ کە هاوسەرۆکی یەکێتی ڵاهور شێخ جەنگی بەناوی ڵامەرکەزیەتکردنی سلێمانی کومەلێک کۆبونەوەی کرد لەگەل حزبەکانی زۆنی سەوز بو ئەوەی پلانێک داڕێژن کە لەمپەر دروست بکەن بو سەرکەوتنەکانی حکومەت وبڕیاڕەکانی ئەنجۆمەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کەسەرکەوتۆ نەبێت لەکارەکانیدا، دواتریش هەر ئەم تاقمە لە ڕێگای تیمەکانی ئاسایشی سنوری زوونەکەیان لە مەرزەکان و دەروازە سنوریەکان کارئاسانی و ڕێگایان خوشکرد بو خەلکێکی زوور لە ئێرانەوە هاتوو چۆ بکەن بو ناو سلێمانی و کوردستان، دواتریش سەرۆکی نەوەی نوێ شاسوار عبدالواحید بە پلانێکی هاوبەش لەگەل تاقمێکی یەکەتی و چەند ئەندام پەرڵەمانێکی تر لەنێویاندا سوران عومەری تیرورست بو بەرژوەندی شەخسی و حزبی لەڕێگای کەنالەکانیەوە و سوشیالمیدا خەلکی هاندا کە خوپیشاندان بکەن و گوێ بە بڕیارەکانی حکومەت نەدەن ئەم هوکارە بویە هوی ئەوەی دوخی سلێمانی واخراپ بێت و بەم شیوەیە مەترسیداربێت کەرێژی توشبوان لە سەدەوە بو بە هەزار و دووهەزار رێژەی مردووان لە سێ و چوارەوە بو بە چل و پەنجا و کە پێشبینی دەکرێت زورتریش بێت بەتایبەتی لە شاری سلێمانی کە هیچ رێنمایەک جێبەجێناکەن و کەوتونەژێر هەژمونێکی شکەستخواردو کە هەموو هیۆاو ئاواتێکیان ئەوەیە بگەڕێنەۆە ژێر هەیمەنەو حوکمی عێراقی فاشل لە پێناو بەدەستهێنانی پارە ئامادەن وڵات بەرەۆ هەلدێرو هەرەسی ترببەن.