متمانە پردێکە بۆ بەرەو پێش چوون و ھەوێنیکە بۆ سەرکەوتن

متمانە پردێکە بۆ بەرەو پێش چوون و ھەوێنیکە بۆ سەرکەوتن

گەشبینین بە سیاسەتە ‌حەکیمانەکەی بەڕێز مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان و متمانەی خەڵک بەحکومەتی ھەرێم، ھەر چەندە بار ودۆخێکی نەخوازیار بەرۆکی کوردستانی گرتووە، ئەویش بەھۆی بلاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا و ناجێگیری بارۆدۆخی عێراق و سەرھەڵدانەوەی مەترسییەکانی تیرۆر لە زۆر شوێنی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێم، بەڵام خۆش بەختانە دوور بینی وبڕیارە بەھێز و سەرکەوتووەکەی سەرۆکی حکومەتی ھەرێم لە بارەی پرۆسەی چاکسازی و لە ناوبردنی گەندەڵی ھەموو سەختییەکانی تێکشکاندەوە و بووە تیشکی ھیوای دادپەروەری و گەشبینی بۆ بونیادنانی کوردستانێکی بەھێزتر .
ئەوەی جێگای داخە ھەندێک لە کوێلەکانی دوژمنی کورد کار دەکەنە سەر بڵاو کردنەوەی بیری ئاژاوەگێری بۆ تێکدانی دەروونی ھاووڵاتییان و مەترسیی خستنە ناو خەڵک، ئەمەش لە پێناو بەر‌ژەوەندی چەند کەسانێک، کە لە ھەوڵدان بارودۆخە کە بەرەو تاریکستانی و نیگەرانی ببنەوە دڵەراوکێ و نەزانی لە ناو خەڵکدا بڵاو کەنەوە، زۆر نا بەرپرسانە مامەڵە لەگەڵ دۆخە ھەستیارەکەی کوردستان دەکەن، کاری سەرەکیان برییتییە لە دروستکردنی نائومێدی و بێ ھێز کردنی متمانەی خەڵک بەحکومەتی ھەرێم.. بەڵام بۆ مێژژو با بزانن ھەرگیز خەڵکی دڵسۆز و بە ویژدان لێیان خۆش نابن، بەڵکو بە نەفرەت لێکراو لە مێژوو تۆمار کراون و دەکرێن.
ئەوەی جێگای شانازیە زۆر بەی زۆری رۆڵەی کورد گوێ بەو چەواشەکار و گەوجێنەرانە نادەن، پێداگری لە سەڵاتی و سەقامگیری کوردستان بە ھەستێکی بەرپرسانە دەکەن، متمانەیان بە حکومەتی ھەرێم پۆڵاترە، چونکە دەزانن متمانە پردێکە بۆ بەرەو پێش چوون و ھەوێنیکە بۆ سەرکەوتن.
ئەگەر ھەر داواکاریەک و نارەزاییەک لەلایەن ھەر لایەنێک لە حکومەتی ھەرێم ھەبێت، پێویستە بە زمانێکی پاراو و دوور لە ناوڕزاندن و بوختانی ناڕەوا و شەڕە جنێو و فیتنەیی بێت، خۆش بەختانە لە کوردستان ئۆپۆزسیۆن قەدەغە نییە، بەڵام دەبێت ئۆپۆزسیۆن دروست کەر بێت نەک تێکدەر، ھەروەھا نەش بێتە ھۆی سەر لێشێواندنی گەنجانی متمانە بەخۆ نەبوو .
بێگومان گرنگە بە ناخێکی گەورە، لەلایەن ھەموو کوردستانیان بە یەکەوە بۆ سەقامگیریی کوردستان و تێپەڕ بوون لەم بارودۆخە ھەوڵ بدرێت، دڵی دوژمن و نەیاران خۆش نەکرێت، چونکە دوژمن چەندەھا ساڵە لە ھەوڵدایە بۆ تێکدانی کوردستان و تێک بەردانی رۆلەکانی و لە ناو بردنی متمانەی خەڵک بە حکومەکەی.
ئەویش بە گوێ را نەگرتن بەو چەواشەکەرانە ئەم ھەوڵەی دوژمن جێ بە جێ ناکرێت و خەونەکانی ناحەزانیش لەبار دەچێت.
ئەوەی کوردستانی تا ئێستا وەک قەڵایەکی پۆڵایین لە رووی ھەموو ھەوڵەکانی دوژمن راگرتوە، سوور بوونی پارتی دیموکراتی کوردستان کە خاوەن مێژوویەکی پاک و پڕ شانازییە و حکومەتی ھەرێم لەسەر مافە ڕەواکانی نەتەوەیی و پاراستنی شوناسی نەتەوەی کورد و خەم خۆریان بۆ میللەتەکەیانە، متمانەی رۆڵەکانی کوردستانیش بە حکومەتی ھەرێم بە ردەوامی دەداتە خۆڕاگری و وەستان لە دژی ھەر پێلانێکی تێکدەر، ئەمانە ڕاستییەکی حاشا ھەڵنەگرن .
خەڵکی کوردستان باش دەزانن کەوا متمانەیان بە حکومەتی ھەرێم و پارتی دیموکراتی کوردستان دەیان گەیێنێت بە ھەموو مافە ڕەواکانیان و سەقامگیری کوردستان، ھیچ کات گەلی کورد بێ ھیوانییە و بێ ھیوا نابێت، متمانەیان پردێکە بۆ بەرەو پێش چوونیان و ھەوێنیکە بۆ سەر کەوتنیان، بەبێ گومان ئەم بار ودۆخەش بە خۆڕاگری میللەت بە رەو باشی دەڕوات و کوردستانیش بەرەو پێش کەوتنی سەرتاسەری ھەنگاو دەنێت..














پرۆسەی چاکسازی
زۆر جار لەسەر ئەم ھەڵوێستانەی کەوتووەتە بەر ھێڕشی ئەوەی جێی گومان نییە ئەوەیە
ئەو گریمانە و ئەگەران
نەھامەتی و ھەژاری و ترس و لەرزی
‌.



Top