کوتلەچیەکان یان نەخۆشەکان نێو پارتی دیموکراتی کوردستان....!!!

کوتلەچیەکان یان نەخۆشەکان نێو پارتی دیموکراتی کوردستان....!!!


هەر لە سەرەتایی دروست بوونی پارتی دیموکرایەتی کوردستان، کەوا یەکەمین پارتی سیاسی کوردستانی باشوور بوو، لەسەر دەستی ڕابەری نەتەوەکەمان باوکی رۆحی کورد مەڵا مستەفایی بارزانی دامەزا، لە هەموو قۆناغەکانی شۆرەش و بزوتنەوەی رێگای رزگاری نەتەوەیمان، ئەم پارتە مەزنە لە مێژووی خەباتی خۆی بە دەستی چەند کەسی نەخۆش لە نێو پارتەکە ناڵاندوویەتی، هەتا ئێستا بەردەوامە بۆیە شتێکی نوێ نیە، کە ئێستا باس دەکرێت،بە هەموو قۆناغەکانی ئەم پارتە مەزنە، کۆمەلە کەسانێک هاتن و رۆیشتن و سحر و جادوو یان بەتاڵ بۆیەوە گرەوەکانیان دۆڕاندووە بۆ ئەوەی نەوەکانی باوکی روحیمان لێک بکەن، بیان کەن بە دووژمنی یەکتری و پلانەکانی نەیارەکانی ئەم پارتە بێتە جێ و سەر بگرێت بۆ ئەوەی
ئەم پارتە مێژوویە پر شکۆیە نەتەوەییە بتاوێنەوە گرەو جاندوو یەکانیان سەربگرێت و ئاهەنگ بگێرن کەچی نازانن مێژووی سەلماندوویەتی زۆر کەس ئەم گرەوەی دۆڕاندووە.
دواین نەخۆشەکانی سەردەمی ئەم پارتە کۆمەلێک کادیری ناوخۆی پارتی یە، دەیان وێت کار بۆ ئەوەی بکەن جیاواز و کوتلەکاری لە نێوان جووت ئامۆزای خوێنی بکەن، ئەویش یەکێکیان رێزدار جەنابی کاک نێچیروان بارزانی ئەویتریانیش جەنابی کاک مسرور بارزانی یە، بۆیە ئەمانە نەخۆشەکانی نێو ئەم پارتەن دەبێت زوو عیلاجیان لێ بکرێت، چونکە خەریکە وەکو پەتا بەسەر کادیرانی ئەم حزبە بەلاودەبنەوە رۆژ بە رۆژ زیاتر خۆیان بەڵایەک ساخ دەکەنەوە، جیاوازی لەنێوانی ئەم جووت ئامۆزایە دەکەن بێ خەبەرن لە مێژوودا ئەم پلانە کۆنە هی کەسانی چەلاوخۆ و ماستاو و چی و بەرژەوەندی خواستەکان لە سەردەمی شۆرەشی گوڵانیش سەرنەگرت بە دواتریش سەری نەگرت، کە ئەوکات کۆمەلێک لە نەخۆشەکانی ئەو سەردەم، ویستیان جیاوازی و کوتلەکاری بخەنە نێو شەهیدی نەمر کاکە ئدریسی جوانە مەرگ و نێوانی سەرۆک بارزانی دا، ئەم پلانەی ئەوان سەری نەگرت ئەو کات، ئێستاش کۆمەلێک کەسی تری بەرژەوەندی خواست بێ ئەوەی مێژووی رابردوویان لە بیر بێت، ئەمرۆش هەمان کار دەکەن، من لێرەوە پێیان دەلێم ئێوە کۆمەلێکی نەخۆش و دەرد و بەڵای ئەم حزبە مەزنەن، بۆ پۆستەکانتان و بەرژەوەندی یەکانتان ئامادەیی هەموو شتێکن، بۆیە دەبێت ئەوە بزانن لەرابردوو سەری نەگرتووە پلانە گلاوەکانی ئێوە ئێستاش سەر ناگرێت، هەر وەکو ئەوانی تر کەوا بە ئاوات بوون ئەم لێک ترازانی نێوان مالێ بارزان ببین سەریان لە گۆڕنایەوە مردن و نەیان بینی، ئێوەش دلنیابن نایان بیننن،بەڵێ حەقی خۆیانە جووت ئامۆزا هەر یەکێیان باشتر و جوانترین دەستکەوت و خزمەت بۆ خۆیان بنوسنەوە، خزمەت بە میلەت بکەن،روحیەتی باشترین خزمەتکردن لای ئەوان هەر دەمینێت هەتا ئەم پارتەش بینێت، شتێکی سروشتی و حەقێکی تایبەتی خۆیانە، با کەس نان و ماستی پێ نەخوات ئەگەرنا وەکو ئەوانی تر سەر لە گۆر دەنێنەوە نایبینن، بۆیە وا چاکتر دەست لەو کارە ناشرینە هەلبگرن و چونکە هیچ بەرهەمێک نە بەدڵی ئێوە و نە نەیارەکانیش نادوورنەوە و سەر لە گۆڕ دەنێنەوە.
Top