ھوکارە دیارەکانی بەرز بونەوەی رێژەی توشبووانی کورونا لە ھەرێمی کوردستان

ھوکارە دیارەکانی بەرز بونەوەی رێژەی توشبووانی کورونا لە ھەرێمی کوردستان

کوڤید١٩، ئەو ڤایروسەی بووەتە دێوەزمەی ھەموو وولاتانی جیھان بە وولاتە زلھێزەکانیشەوە، ولاتی ئێمەش بێبەش نیە لەم ڤایروسە کوشندەیە کە لە کوتاییەکانی زستانی ٢٠٢٠نیشانەکانی ئەم پەتایە لە ھەرێمی کوردستان دەرکەوتن.
لە سەرەتای سەرھەڵدانی ڤایروسەکە، حکومەتی ھەرێم بە ھەموو توواناکانیەوە لە رێگەی توندو تول کردنی دەروازە سنورییەکان، قەدەغەی ھاتوچوو، ھەر وەھا کەرەنتینەی بەردەوامی گومانلێکراوان تارادەیەکی باش سەرکەوتوو بوو لە رێگری کردن لە زیاتر بلاوبونەوەی ڤایروسی کورونا بە نسبەت وولاتانی تر، زیاتر لە مە میدیا بەرچاوەکانیش رولەکی گرنگیان ھەبووە لە ھوشیار کردنەوەی تاکی کومەلگا بۆ جێبەجێ کردنی رێنماییە تەندروستیەکان، ھەر وەھا ھاوولاتیانیش تا رادەیەکی باش پابەندی قەدەغەی ھاتوچوو وە رێنماییە تەندروستیەکان بوون، بۆیە ھەرێمی کوردستان نزیک بو لە سەرکەوتن بە سەر ئەم پەتایە جیھانیە دا بەلام کومەلێک ھوکار ئەم سەرکەوتنەی بەرەو ئاقارێکی نادیار دا برد.
لە لایەک قەیرانی دارایی وە کێشەی دابین کردنی موچە بەروکی حکومەتی گرتووە وە ئەم دوواکەوتنەی موچە بە بەردەوامی ھەلی رەخساند بو ھەندێک لایەن و میدیا بو دروست کردنی بێ متمانەیی ھاولاتیان لە رێگەی سوشیال میدیا وە پروپاگندەی ھەمەجور بەرامبەر رێکارەکانی دەسەلات بو رێگری کردن لە تەشەنە کردنی ڤایروسی کورونا، کە لە راستی دا ئەم پروپاگندە بەرنامە بو دارێژراوانە گاریگەریان کردە سەر ھەندێک لە ھاولاتیان کە ئیتر گومانیان ھەبووە لە ھەبوونی کوڤید١٩لە ھەرێمی کوردستان وە کەمترخەم بون لە جێ بە جێ کردنی رێنماییە تەندروستیەکان.
لە لایەکی تر، ئەم قەیرانە داراییە حکومەتی ناچار کرد پەنا ببەتە بەر سست کردنی قەدەغەی ھاتوچوو، وە لە ژێر فشاری کاسب کاران، بازارو شوینە گشتیەکان بە روی ھاولاتیان وە کاسبکاران دا بە ناچاری کرانەوە بەو ھیوایەی کە ئیتر ئەم پەتایە بەرەو کوتاییە،کە لەژێر ئەم دروشمەدا ئیتر کاسبکارانیش تا رادەیەک کەمتەرخەمیان کرد لە جێ بە جێ کردنی رێنماییەکان بە شێوەیەکی زانستیانە.
بجگە لەم ھوکارانە، ھوکارەکی تر کە دەکرێت بگوترێت پشکی شێری بەردەکەویت لە بەرز بونەوەی رێژەی توشبووانی کورونا لە ھەرێمی کوردستان دەگەرێتەوە بو کەمتەرخەمی حکومەت بە تایبەتی ئیدارە لوکالیەکان، کەمتەر خەمی ئیدارە لوکالیەکان بە تایبەتی لە دەروازە سنورییەکانی رەسمی وە لاوەکی وە ھاتوچووی ھەرەمەکی نادیار لە سنورەکان ھوکارەکی گرنگ بوون بو دوبارە سەنگەر بەندی ڤایروسی کورونا لە ھەندێک ناوچە دا، جێگەی ئاماژە پێکردنە کە کشانەوەی تیمە پزشکیەکان لە ھەندێک لە دەروازە سنورییەکان شاھدی بو ئەم کەمترخەمیە دەدەن.
جێگەی سەرنجە کە زوربەی ئەم ھوکارانە کاریگەری نیگەتیفیان ھەبویە لە بەرز بونەوەی رێژەی توشبووانی کورونا لە ھەرێمی کوردستان، وە ھەندێک لەم ھوکارانە نیشانەی ئەم راستیەن کە لەم ھەرێمە دا زوربەی بابەتو روداوە نەخوازراوەکان بو ئامانجی تەسک تێکەل بە سیاسەت دەکرێن وە بابەتی ڤایروسی کوروناش بێبەش نیە لەم رویەوە لە کاتێک دا ئەم ڤایروسە کێشەیەکی جیھانیە وە پێویستی بە ھەماھەنگی ھەمەلایەنە ھەیە بو لە ناو بردنی، بەلام بەداخەوە ئەویش وەک روداوەکانی تر کرا بە موزاییدەی سیاسی، لە کاتێک دا کە ھاولاتیان قوربانی سەرەکینە لە زوربەی ئەم روداوە نەخووازراوانە وە سەر ھەڵدانی ڤایروسی کورونا.
لە کوتایی دا لە سایەی سەری ئەم کەمتەرخەمیانە وە موزاییدە سیاسیەکان، ولاتەکەمان خەریکە دەچیتە پال ئەو ولاتانەی کە خاوەن رێژەیەکی بەرزی توشبووانی ڤایروسی کورونان.
Top