ئازادی بەپول و پارە ناگۆردرێتەوە ....

ئازادی بەپول و پارە ناگۆردرێتەوە ....

نەتەوەی کورد له‌ دێرزه‌مانه‌وه‌ چه‌وساوه‌ و داگير كراوە ، خه‌بات و قوربانيه‌كانی شايه‌نى ئه‌وه‌ن ببین بەخاوه‌ن سەروەری و ‌‌‌‌‌ده‌وڵه‌تێكی سه‌ربه‌خۆ .... به‌ڵام ئه‌وه‌ى لاى هه‌موو مرۆڤێكى خاوه‌ن بيروهزر ئاشكرايه‌، روژهه‌ڵاتى ناوەڕاست سه‌نتراليزمى ناكۆکيه‌كانى هه‌موو دونيايه‌ و ئه‌و گه‌له‌ى بتوانێتن ده‌وڵه‌تێكى سه‌ربه‌خۆ و پێشكه‌وتوو له‌م ‌‌‌ناوچه‌یه‌ بينا بكات، له‌وانه‌يه‌ بتواتنێت ئيداره‌ى هه‌موو دونيا بكات ....

ڕۆژهەڵاتی ناوەراست بەتایبەتی ئه‌م ‌‌‌ناوچه‌ لاندى شارستانيه‌ت و روحى ژيانه‌وه‌ى مرۆڤايه‌تيه‌،، كوردستان نه‌ك ‌هه‌ر پارچه‌يه‌كه‌ له‌م ‌‌‌ناوچه‌یە به‌ڵكو بەشێکی گرنگی روژهه‌ڵاتى ناوەڕاستە ،، گه‌لى كورد لەپێناو ده‌وڵه‌ت و سەربەخۆی سەروەری و پاراستنی کەرامەتی تاکی کوردی،، قوربانى بێشومارى داوه‌ و هەرگیز قوربانیەکانی نەتەوەی کورد لە مێژووی کۆن و نوێدا لەپێناو بوجە و موچەو پلە و پۆست نەبووە و ئازادی بە پول و پارە نەگۆریوەتەوە و ژێردەستەی قبوڵ نەبووە ....

نەتەوەی کورد لەڕابردوودا زور هه‌‌لی گرنگی له‌ده‌ست چو‌‌وه‌ ، ئه‌گه‌ر ئه‌و هه‌لانه‌ به‌شێوه‌يه‌كى ته‌ندروست ‌‌بقواسترایه‌ته‌وه‌ ، ده‌بوايه‌ كوردستان ئێستا خاوه‌ن ده‌وڵه‌تی سەربەخۆ بوايه‌ ، به‌ڵام چانسی ره‌شى ئه‌م میللەتە هەل له‌دواى هه‌ل له‌دەست ده‌چێی و وه‌لات وێرانه‌يه‌و میللەت چه‌وساوه‌يه‌ له‌ سایه‌ی سیاسه‌تی سه‌قه‌تی چەند کالفامێکی سیاسی و چەند لایه‌نی سیاسی كه‌ بوون به‌ ئەڵقە لەگوێی نه‌یارانی نەتەوەی كورد ‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌!


لەئێستەدا هه‌رێمی كوردستان، له‌ خراپترين ره‌وش و بارودۆخ دایە ، بڵاو بونەوەی ڤایرۆسی کرۆنا و به‌ده‌یان قه‌يرانى ئيدارى و سياسى و ئابورى و ده‌رونى و كومه‌ڵايه‌تى و دارايى، به‌رۆكى خه‌ڵكى كوردستانی گرتۆته‌وه‌،، لەهەمان کاتدا په‌يوه‌نديه‌كانى ئه‌حزابى كوردى له‌خراپترين دۆخ دايه‌،،
بارودۆخی كوردستان و ‌‌ناوچه‌كه‌ش زور ناسك و هەستیارە ،، به‌ڵام تائێستە دەرفەتێک ماوە ئەحزابی کوردی به‌ئه‌قڵ و مه‌نتق بگەڕێنەوە سه‌ر مێزى دانوستاندن و به‌رژه‌وه‌نديه‌ گشتيه‌كان له‌به‌رچاو بگرن،، گرنگە سه‌ركرده‌ و ‌لایه‌نه‌سیاسیه‌كان گه‌ر بۆ ماوه‌يه‌كى كورتيش بێت ده‌ست له‌به‌رژه‌وه‌ندى و ململانێی حزبى و شه‌خسى به‌ربده‌ن و كارێكى نيشتيمانى بكه‌ن،، خۆیان له‌غه‌زه‌بى میلەت و نه‌عله‌تى مێژو بپارێزن و يه‌ك بگرن و به‌يه‌كڕيزى كار بكه‌ن،، تاکو جارێكى تر كورد و كوردستان نه‌بێتە قوربانى و ئەم تۆسکەش کەماوە لەدەست نەچێت .
Top