کلیلی زێرینی

کلیلی زێرینی

دەسکەوتە مەزنەکانی گەلی کورد وکوردستان لە ئەنجامی بەهێزی سیاسەت ومتمانەی نێودەوڵەتی وناوچەیی وناوخۆیی سەرۆک بارزانیە ونێچیرڤان بارزانیش وەکو فاکتەرێکی تەواوکەری رێگاکانی سەرۆک بووە.
مێژووی حوکمرانی هەرێمی کوردستان ئەزمونێکی دیکەیە کە جێکردنەوەی زۆرترین ئەجیندای لایە لە بەشداربوەکانی نۆیەمین کابینە کە چاکسازی هێڵێکی سەرەکی بەرنامەی کارەکانیەتی ، چاکسازییەک کە لە کورترین ناساندنیدا بریتیە لە پرۆسەیەکی گۆرین یاخود باشترکردن وبەرەوپێشبردنی هەرێمی کوردستانە بە دەستنیشان کردنی لاوازییەکان وکەلێن وئەو کەم وکورتیانەی سەرجەم لایەنە سیاسیەکان وخەڵکی کوردستان کۆکن لەسەری ، وبەهۆیەوە چاکسازی دەبێتە بنەمای سەرەکی بۆ هاوبەشی کردن لە حوکمرانی چوار ساڵی ئایندەی کابینەی نۆیەم.
پرۆسەی چاکسازی ڕەگی داگرتووە لە کابینەی هەشتەمی حکومەتی هەرێم ، لە کاتێکدا کە ئەنجامدانی چاکسازی زۆر سەختبووە بە لەبەرچاوگرتنی ئەو قەیرانانەی روو بەروی کابینەکە بووبوەوە وەکو شەری سەپێنراوی داعش ، برینی بودجەی هەرێمی کوردستان لە لایەن بەغداوە وە دابەزینی نرخی نەوتیش سەرەرای قەیرانە سیاسیەکان لە هەرێمدا.
لەگەڵ ئەوەشدا کارێکی بەرچاو ئەجامدرا بۆ هەنگاوەکانی چاکسازی لە رووی شەفافیەتی بەرهەم هێنانی نەوت وفرۆشتنی، وە ئەنجامدانی بایۆمەتری بۆ سەرجەم فەرمانبەرانی هەرێم بە بەکارهێنان ورەخساندنی سیستەمی پێشکەوتوو وگونجاو بە مەبەستی بەرەنگاربونەوەی گەندەڵی وبنبرکردنی جگە لەو ریفۆرمانەی ئەنجامدراوە لە وەزارەتی دارایی وسیستەمی دارایی وئەو بەرنامانەی دارێژراون بۆ بەدامەزراوەییکردن وکەم کردنەوەی رۆتین لە دام ودەزگاکانی هەرێمی کوردستان سەرەرای دارشتنی بەرنامەی گونجاو بۆ چاکسازی لە هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان وبەرەوپێشبردنی تواناکانیان وبەهێزکردنی سیستەمەکانی بەرێوەبردنی خزمەت گوزارییەکان بۆ رایی کردنی کار وباری هاوڵاتیانی هەرێم ودەست گەیشتنیان بە پێداویستیەکانیان لە کاتێکی گونجاودا.
هەنگاوەکانی رێزدار مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە کابینەی نۆیەمدا تەواوکەرە بۆ ئەو هەنگاوانەی پێشتر نراوە وبەتایبەتی لە ئاستی چاکسازیدا لەم بارودۆخە سەختەی لە ئێستادا جیهان بە گشتی وهەرێمیش بەتایبەتی رووبەرویان بونەتەوە بۆ خۆ پاراستن وبەرنگاربوونەوەی نەخۆشی کۆڤید ۱۹ کە سیستەمە تەندروستی وئابوریەکانی جیهانی پەکخستووە.
هەرچەندە چوارساڵ لەروی کاتەوە نەهێندە زۆرە کە بەتەواوی پشتی پێی ببەسترێت بۆ ئەنجامدانی سەرجەم ئەو چاکسازیانەی مەتڵەبن بۆ هاوڵاتی وبۆخودی کابینەکە ، وە نەهێندە کەمیشە بێ هیوابین لەو هەنگاوانە چونکە بەهێزی ئەم کابینەیە وەکو تەواوکەر وبەردەوامیدانێکە بۆ کابینەکانی پێشتر لە هەرێمی کوردستان ئەوەمان پێی دەڵێت کە سەرۆکی حکومەت وکابینەکەی سوورن لە ئەنجامدانی چاکسازی بە هەنگاوی جێگیر وە ئیرادەی بەهێزی خودی سەرۆکی حکومەت دەبێتە مایەی جێ بە جێکردنی بەرنامەی کاری کابینەکە.
سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان دەبێتە مەرجەعێک بۆ هەموو کورد ، بۆ کۆکردنەوەی پرۆژەی گرنگی نەتەوەیی ونیشتمانی ، ودەبێتە هێزێکی دیکەی پشتیوانی لە هەموو دامەزراوەکان ودەبێتە شوێنێکی گرنگ بۆ کۆکردنەوەی پرۆژە وئەو بۆچوونانەی دەبنە هۆکاری بەرەوپێشچوونی پرسی نەتەوەیی ونیشتمانی. وە
سەرۆکی هەرێمی کوردستانیش کاک نێچیرڤان بارزانی کە بە کلیلی زێرینی چارەسەریەکان وقەیرانەکان ناسراوە لە ئێستادا وبۆ داهاتووش ئەرکێکی گران دەکەوێتە ئەستۆیان لە رووی گەیاندنی سەرجەم لایەنەکان وحزبە کوردستانیەکان پێکەوە وبەهێزتر کردنی هەرێمی کوردستان لە چوارچێوەی عێراق وناوچەکەدا ولەسەر ئاستە نێودەوڵەتیەکاندا بۆ پشتیوانی وپاڵپشتی چاکسازیەکان.
Top