ئهزموونى نيشتمان
June 6, 2020
وتار و بیروڕا
بەرهەمی رەنجی هەزاران جووتیاران و چەوسێندراوانی دەستی حکومەتە خۆسەپێنراوەکانی یەک لەدوا یەکی عێڕاق و ناوچەکەن. بەرهەمی هەزاران و سەدان هەزار دایکانى جگەرسووتاو و شێرە ژنانی دوای نەمانی هاوسەرەکانیانن.
ئەم ئەزموونە بەرهەمی هەموو چین و توێژو هەموو کوردێکە لە هەر بەشێکی کوردستان .
ئەم ئەزموونەی نیشتمان، بەرهەمی هەموو ئەم قوربانیدانانەن، کە عەڕەب، یا تورک و فارس، ئەمڕۆ هەرچەندە لە ناخیانەوە دژایەتیمان بکەن، بەڵام ناتوانن بە ئاشکرا رێزمان لێ نەنێن و دانوستاندمان لەگەڵ نەکەن .
بۆیە پێویستە جارێکی دی هەمووان پێكهوه، یەکگرتووبى و یەکدەنگی بکەینەوە به هەوێنی دووبارە سەرکەوتن، هەمووان بۆ نیشتمان و نیشتمانیش بۆ هەمووان بەرنامەی کاری ئەمڕۆمان بێت. دهبێت ململانێ وەلا نێین، چونکە هەر هەڵەیەکی نەخوازراو رووداوی نەخوازراو و خەتەرناک دەهێنیتە بەرهەم ، میللەتی ئێمەیش و نیشتمانیش تا ئێستا بە چەند برینێکی کۆنەوە دەناڵێنێت، ئیدی لەبری ساڕێژکردنی برینەکان، با بیر لە سەرلەنوێ کولینەوەی نەکەینەوە. با ھەموومان ھەوڵ و کۆششمان بۆ کوردستانێکی یەکگرتوو و پتەو بێت، بۆ خزمەتکردنی ھاونیشتمانیان و بەدەستھێنانی دەستکەوتی زیاتر بۆ میللەتەکەمان .