نەهجی سیاسی و عقڵیەتی ئوتالیتاری ....

نەهجی سیاسی و عقڵیەتی ئوتالیتاری ....

نه‌هجی سیاسی یه‌کێتی کاڵبونه‌وه‌یه‌کی خه‌ستی ئه‌قڵانیه‌ت و کراوه‌یی و واقیعبینی پێوه‌ دیاره‌،، تابێت به‌هۆی هه‌ڵوێست و مامه‌ڵه‌کردنی ناجێگیر و نادیار و ناتەندروستی ده‌سه‌ڵاتدارانیه‌وه‌ ، یه‌کێتی زیاتر خۆی داده‌بڕێت و ناحه‌زه‌کانی زیاد ده‌که‌ن .... ده‌سترۆشتوانی یه‌کێتی لەپێشودا ناسراون و دەسەڵاتداری زۆنی مەلەوەنن ،، به‌خۆ فریشته‌ناساندن و وێناکردنی فریاد رەسی زۆنی ملەوەن وەک ئەوەی نەناسرێنەوە،، هەمان قەوانی جارانیانە لێیدەدەنەوە، بەڵام چڕینه‌وه‌ی ئه‌مجاره‌یان زۆر بێشەرمانە و نه‌شاز و هه‌راسانکه‌ره‌ !

ئه‌زمونه‌کانی حوکمڕانی زۆنی ملەوەن له‌ زیاتر لە بیست ساڵی رابوردوو ده‌یسه‌لمێنن ناوچه‌یه‌کی نائارامی هه‌رێمی کوردستان بوه‌ لەسایەی مافیاگەرایەتی چەند بەناو بەرپرسێکی یەکێتی ،، پێشێلکاریه‌کانی ئازادی و دیموکراسی و مافه‌کانی مرۆڤ و مافیاگەرایەتی له‌م ناوچه‌یه‌دا زۆر زه‌ق و به‌رچاون‌،، ژماره‌یه‌کی زۆری تێکۆشه‌رانی به‌شه‌کانی تری کوردستان له‌م ناوچه‌یه‌ تیرۆرکراون و ئه‌زیه‌ت دراون و ڕادەستی وڵاتانی نەیاری کورد کراون !
کوشتن و له‌ناوبردنی سیاسی و ته‌مومژاوی بۆته‌ خه‌سڵه‌تێکی به‌رچاوی ئه‌م ناوچه‌یه،، رۆژنامه‌نوس و روشنبیر و نوسه‌ره‌ ئازاد و حەق بێژەکانی ئه‌م ناوچه‌یه‌ بەرۆژی رووناک و به‌به‌رچاوی پۆلیس و ئاسایشه‌وه‌ ده‌کوژرێن، فه‌لاقه‌ ده‌کرێن، ده‌فڕێنرێن و بریندار ده‌کرێن !

ساده‌ترین پره‌نسیپی دیموکراسیه‌ت ، پاراستنی مافه‌کانی تاک و دەربرینی ئازادانەیە ، بەڵام ماشااللە ده‌ستڕۆشتوه‌کانی یه‌کێتی چیان پێکرابێت پێچه‌وانه‌ی ئه‌م پره‌نسیپه‌ درێغیان نه‌کردوه ....

یه‌کێتی له‌ دروستبونیه‌وه‌ له‌ به‌رامبه‌ر فره‌ پێکهاته و‌ مینبه‌ر و جه‌مسه‌ری ناوخۆییدا ناچار بوه‌ پەیره‌وی سیسته‌مێکی نیمچه‌کراوه‌‌یی بکات،، ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌ی نه‌کردبایه‌ نه‌ده‌بوو به‌و هێزه‌ گه‌وره‌یه، چونکه‌ وه‌ک پارتی یه‌ک مه‌رجه‌عی مێژویی به‌هێزی نه‌بوە بەیەکگردووی ڕایگرێت،، دوای راپه‌ڕین ئه‌م خه‌سڵه‌ته‌ رووی له‌ کاڵبونه‌وه‌ کرد و له‌ به‌رامبه‌ریدا ده‌سه‌ڵاتێکی ئۆتالیتەری شوێنی گردەوە ،، وێڕای ئه‌م واقیعه‌ش‌ هه‌میشه‌ به‌ده‌ستێکی چه‌کێکی میل راکێشراوی گرتوه ‌و هه‌رکاتێک سڵی له‌ سێبه‌ریکیش کردبێت‌ به‌کاری هێناوه‌،، پێده‌چیت‌ که‌له‌پوری خه‌باتی شاخ و ململانێ و ناکۆکیه‌ ناوخۆییه‌کانی یه‌کێتی و جیابونه‌وه‌ سیاسیه‌کان ئه‌م جۆره‌ بێمتمانیه‌ سیاسی و کۆمه‌ڵاتیه‌یان له‌ ئه‌قڵیه‌تی سیاسی باڵاده‌سته‌کانی یه‌کێتیدا چاندبێت، له‌ ئاکامدا ئه‌قڵیه‌تێکی میلیتانتی داخراوی به‌رهه‌مهێناوه‌ که‌ هه‌مو شتێک له‌ده‌ره‌وه‌ی خۆی به‌ مه‌ترسی و نامۆ بزانێت و دژی دەوەستێتەوە !

چاکسازی کەهەنگاوێکی مێژووییە بۆ گەلی کورد ، لەئێستەدا یەکێتی بەتەواوی دژی وەستاوەتەوە و گرنگە هاوڵاتیان بپرسن بۆ ؟
نەهێشتنی بندیوار و کەم کردنەوەی موچەی پلە باڵاکان و برینی دووموچەو سێ مووچە لەبەرژەوەندی کێیە ؟
گرنگە هاوڵاتیان بپرسن ئەنجام نەدانی چاکسازی کە هەنگاوێکی گرنگە بۆ ڕێکخستنەوەی موچەی موچەخۆرانی فعلی لەبەرژەوەندی کێیە ؟
ئه‌گه‌ر وانه‌بێت بۆچی ده‌بێت بەئاشکرا دژی هەموو هەنگاوێکی حکومەت بێت بۆ چاکسازی و بەرەوپێشچون و سەرکەوتن بەسەر ئەم قەیرانەی بەرۆکی هەرێمی کوردستانی گردووە !

لەکۆتادەڵێم : لێگه‌ڕێن با خه‌ڵكی كوردستان به‌ئاشتییانه‌ بژێت،، ده‌سته‌كانتان كه‌شفه‌ و مه‌رامه‌كانتان سه‌ر ناگرێت .
Top