چاكسازی چاره‌سه‌ره
May 28, 2020
وتار و بیروڕا
هه‌رێمی كوردستان وه‌ك ئه‌و كیانه ده‌ستوورییه‌ی كه له چوارچێوه‌ی ده‌ستووری (عێراق) هه‌یه، به قۆناغی مێژوویی سه‌خت و دژواری زۆر تێپه‌ڕبووه تا گه‌یشتۆته ئه‌و شێوه‌یه‌ی ئێستا هه‌یه.
سه‌دان شۆڕش و به‌رخودانی له پێناو كراوه بۆ ئه‌وه‌ی ماف و شایسته سیاسی، مه‌ده‌نی، رۆشنبیری، كولتووری و ئابورییه‌كانی گه‌له‌كه‌ی خۆی وه‌رگرێ كه به درێژایی مێژوو كه‌وتۆته به‌ر شیر و تیر و چه‌ك و كوشت و كوشتاری دوژمن.
ره‌نگه به بوێرییه‌وه بتوانم بڵێم، هیچ نه‌ته‌وه‌یه‌ك (به ده‌وڵه‌ت و بێ ده‌وڵه‌ت) به‌قه‌د كورد و هیچ گه‌لێكیش به‌قه‌د گه‌لی كوردستان، هه‌ر له مێژووی دوور و نزیكیه‌وه بگره، هێنده‌ی گه‌لی كوردستان، تاڵی، ناخۆشی، ئازار، ده‌ربه‌ده‌ری و ئاواره بوونی نه‌كێشاوه.
هیچ نه‌ته‌وه‌یه‌ك به‌قه‌د ئێمه رووبه‌ڕووی راگواستن، تاڵانكردن، كوشتن، جینۆساید‌كردن، كیمیابارانكردن و ژێر خاككردن و خاك دزین نه‌بۆته‌وه، به‌ڵام مخابن هێشتاش نه‌گه‌یشتۆته ئه‌و مافه ره‌وایه‌ی خۆی كه شایسته‌ی هه‌بوونیه‌تی، ئه‌ویش (ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی كوردستان)ـه. ئه‌مه‌ش هۆكارگه‌لی خۆی هه‌یه، هه‌ندێكیان ده‌ره‌كین و هه‌ندێكیان ناوخۆیین و رێژه هه‌ره زۆره‌كه‌شی زاتین و تایبه‌ته به خودی خۆمانه‌وه، وه‌ك نه‌ته‌وه‌یه‌ك، هه‌میشه جگه له‌وه‌ی كه نه‌یار و دوژمنى زۆر بووه، خودی خۆشمان نه‌مانویستووه یه‌كڕێز و ته‌با بین و هێنده‌ی خه‌ریكی یه‌كتر شكاندنین، مژووڵی هێنانه‌دی ئاواتی له مێژینه‌ی گه‌لی كوردستان نین.
پێش (2003)، واته پێش ئه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان شێوه ده‌ستوورییه‌كه‌ی ئێستای خۆی وه‌رگرێت، باشووری كوردستان به قۆناغی سه‌خت و دژواری سیاسی و ئابووری تێپه‌ڕ بووه، ئه‌وانه‌ی له‌و قۆناغه ژیاون، ده‌زانن چ قۆناغێكی تۆقێنه‌ر بوو، به‌ڵام هێدی هێدی و سه‌ره‌ڕای هه‌موو ئه‌و ئاڵنگارییانه‌ی رووبه‌ڕووی ده‌بوونه‌وه، ده‌سه‌ڵاتی به‌ڕێوه‌بردنی باشووری كوردستان توانی له‌سه‌ر پێیه‌كانی خۆی بوه‌ستێت و له‌سه‌ر ئه‌رزی واقیع، ببێته خاوه‌ن كیانێكی نیمچه ده‌وڵه‌ت، تا ئه‌و كاته‌ی دوای ئازادكردنی عێراق له‌سه‌ر ده‌ستی ئه‌مه‌ریكا و هاوپه‌یمانان، شێوه ده‌ستوورییه‌كی ئێستای خۆی وه‌رگرت و بووه تاقانه هه‌رێمی وڵاتێكی فیدڕاڵ به ناوی (عێراق) كه سیسته‌م و شێوه‌ی ده‌وڵه‌ت تێیدا گۆڕا. به‌ڵام مخابن پێشتر و به ئێستاشییه‌وه باشووری كوردستان له‌ده‌ستی (عه‌قڵیه‌تی به‌ڕێوه‌بردنی ده‌سه‌ڵاتدارانی به‌غدا) ئاسووده نه‌بووه.
چ پێش (2003) و چ پاش (2003)یش بێ، هۆكارگه‌لی زۆر هه‌بوون بوونه هۆی ئه‌وه‌ی حكومه‌تداری و سیسته‌می كارگێری له‌و هه‌رێمه‌ی ئێمه‌ی تێیدا ده‌ژین، له‌سه‌ر بنه‌ماییه‌كی دامه‌زراوه‌یى نه‌كه‌وێـته سه‌ر رێچكه دروستى خۆی، ئه‌و رێچكه‌یه‌ی هه‌موومان تامه‌زرۆین بیبینین، كه دادپه‌روه‌ری ئیداری تێیدا بێت و (به دامه‌زراوه‌یی كاركردن) ئارمانجی بێت و گه‌نده‌ڵی بوونی نه‌بێت.
ئه‌مه مانای ئه‌وه نییه كه‌سی یه‌كه‌می ئه‌و حكومه‌تانه نه‌یانویستبێت، نه‌خێر ویستویانه وهه‌وڵشیان بۆ داوه، به‌ڵام هۆكار گه‌لی زۆر هه‌بوون كه زه‌مینه‌یان بۆ راستكردنه‌وه‌ی ئه‌و جۆره گرفت و كێماسییانه نه‌ڕه‌خساندووه، ئه‌و هۆكارگه‌لانه‌ش، چ ئه‌و بارودۆخه سیاسی و ئابووری و ئابڵوقانه بوو بێ، كه دوای راپه‌ڕینی گه‌لی كوردستان له لایه‌ن حكومه‌تی به‌عسه‌وه به‌سه‌ر باشووری كوردستان سه‌پێنران.چ ده‌سپێكردنی ئه‌و شه‌ڕه نه‌گریسه‌ی براكوژی بوو بێت، كه بووه هۆی دروستبوونی دوو ئیداره‌یی. ئه‌و كاته‌ش كه بووه یه‌ك ئیداره، بۆ رازیكردنی دڵی یه‌كتری هه‌ندێك له (پرنسیپه ئیدارییه‌كان) پشت گوێ خران و سیسته‌م و رێچكه‌ی دروستی كارگێری له به‌ر دڵی ئه‌م و ئه‌و سست و ده‌سته‌مۆ كرا بۆ ئه‌وه‌ی بگونجێنرێت له‌گه‌ل ئه‌و بارودۆخه ناسكه‌ی كه ئه‌و كات هه‌رێمی پێ تێده‌په‌ڕی، به جۆرێك كه وه‌زیر و وه‌كیل وه‌زیر و به‌ڕێوه‌به‌ر و.... (كه ئه‌و پۆسته‌یان وه‌رنه‌گرتبوو) و بن دیوار و مووچه خۆر هه‌ر زۆر و زۆرن بوون.
ئه‌م پۆست و پله ئیداریی و بێ به‌رنامه خانه‌نشینكردن و زۆر بابه‌تی دیكه، وه‌ك ئیمتیاز دران، من گومانم له ماندووبوونی رێژه‌ی هه‌ره زۆری ئه‌و به‌ڕێزانه نییه، كه له‌پێناو خاك و گه‌لی كوردستان كێشاویانه و بۆچوونشم وایه هێنده‌ی بۆ ئه‌و جۆره كه‌سانه بكرێت هه‌ر كه‌مه، به‌ڵام به‌و مه‌رجه‌ی پرنسیپیه ئیدارییه‌كان و سیسته‌می به‌ڕێوه‌بردن و حكومه‌تداری له‌سه‌ر رێڕه‌وه دروسته‌كه‌ی، لار (خوار) نه‌كرێته‌وه، چونكه زه‌مانێك دێت شته لاربووه‌كان، ده‌بێت راست بكرێنه‌وه، ئه‌و كاتیش كاریگه‌رییه نه‌رێنییه‌كانی زۆرتر ده‌بن له كاریگه‌ره ئه‌رێنییه‌كانی. هه‌روه‌ك بینمیان ئه‌و كاته‌ی یاسای چاكسازی له په‌رله‌مانی كوردستان چ له خولی پێشتر و ئه‌م خوله‌ی په‌رله‌مانی كوردستان ده‌نگی له‌سه‌ر درا، چه‌ند كات و مشتومڕی ویست تا ده‌نگی هێناو كرا به یاسا. نه‌شتوانراوه به‌و جۆره‌ی كه پێویست بوو، یاساكه ده‌ربچوێنرێت، به‌ڵام زۆر شتیشی راستكرده‌وه، كه جێبه‌جێ كردنه‌كه‌شی پێنگاڤێكى باشه بۆ راستكردنه‌وه‌ی هه‌ڵه و كه‌موكورتییه‌كان.
ده‌بێت دان به‌وه‌ش بنێین، ئامرازی (چاودێری) كردنیش، چ ئه‌و چاودێرییه (زاتییه‌ی) كه خودی ئیداره به‌سه‌ر خۆیه‌وه هه‌یه‌تی، یان ئه‌و چاودێرییه‌ی په‌رله‌مان هه‌یه‌تی به‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتی جێبه‌جێ كردن، هێنده به هێز و پڕكاریگه‌ر نه‌بوونه، كه بتوانرێت به هۆیانه‌وه كه‌موكورتییه‌كانی پێ چاره‌سه‌ر بكرێت. ئه‌مه جگه له‌وه‌ی كه داموده‌زگا په‌یوه‌ندیداره‌كانی دیكه‌ی وه‌ك ده‌سته‌ی (ده‌ستپاكی) و دادگاگان و داوكارانی گشتیش، ره‌نگه بارودۆخ و هه‌لومه‌رجه‌كه‌یان هێنده له‌بار نه‌بووبێت، بتوانن خاڵ له‌سه‌ر پێـته‌كان دابنێن و بووبنه كارتی فشار بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێماسی و بابه‌ته هه‌ڵه‌كان. كاتی ئه‌وه‌یه راشكاو بین و دان به هه‌ڵه‌كانمان دابنێین، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌وڵ بۆ چاره‌سه‌ركردنیان بده‌ین.
بارودۆخی ئه‌و كات و ئێستای هه‌رێمیش، بارودۆخێكی ناسك و هه‌ستیاره، چ له‌رووی سیاسی بێ، چ له رووی ئابوورییه‌وه، به‌ڵام پێویسته له خاڵێك و قوناغێكه‌وه ده‌ست پێ بكرێت.
كابینه‌كانی پێش ئه‌م كابینه‌یه‌ش، خاوه‌نی ده‌سكه‌وتی مه‌زنی سیاسی و ئابووری بووونه، خاڵی ده‌سپێكی خستنه سه‌رپێی ژێرخانی ئابووری هه‌رێم و نه‌خشه‌ڕێى داهاتوو بوونه، كابینه له دوای كابینه هه‌وڵی سه‌رپێخستنی باشتری هه‌رێمیان داوه، به‌ڵام هه‌ندێك بابه‌تیش هه‌بووه كه له‌به‌ر فاكته‌ر گه‌لێكه‌وه دواخران، یان هه‌وڵی دواخستنیان دراوه. بۆیه وه‌ك تاكێكی ئه‌و هه‌رێمه، هیوام ده‌خواست كه له مێژ بووایه چاره‌سه‌ر كربووان بۆ ئه‌وه‌ی ئێستا له‌و هه‌موو گرفته داراییه‌ی به‌رۆكی هه‌رێمیان گرتۆته‌وه، تۆزێك كێشه‌كان كه‌متر ده‌بوونەوە و خه‌ڵكه‌ی به ئاسووده‌ی زیاتر ده‌ژیا.
له (28) ساڵی ئه‌زموونی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری كورد له هه‌رێمى كوردستان، له (2014) ه‌وه تا ئێستا، هه‌رێمی كوردستان به سه‌ختترین قۆناغی سیاسی و ئابووری و بگره سه‌ربازی خۆی تێپه‌ڕیووه، جا هه‌ر له سیاسه‌تی قوتبڕینی حكومه‌تی به‌غداوه بگره تا هاتنی رێكخراوی تیرۆریستی داعش و دابه‌زینی نرخی نه‌وت و به‌لێشاو هاتنی په‌نابه‌ر و ئاواره بۆ هه‌رێمی كوردستان، ئه‌مانه هه‌مووی كاریگه‌ری نه‌رێنی دژواریان هه‌بووه و حكومه‌ت و هاووڵاتیان خستۆته ژێر ئه‌زموون و ژیانێكی سەخت، به‌ڵام بوونه‌ته ئامرازێكی ئه‌رێنیش بۆ ده‌رخستن و زه‌قكردنه‌وه‌ی زۆر كێماسی و هه‌ڵه، كه ئێستا ده‌مانه‌وێت چاره‌سه‌ری بۆ بدۆزینه‌وه.
ئێستا كابینه‌ی نۆیه‌م، سوكانی حكومه‌تداری هه‌رێمی له‌ده‌سته، زۆربه‌ی هه‌ره زۆری ئه‌و ئاڵنگارییه سیاسی و ئابوورییانه‌ی پێشتریش هه‌بوون هه‌ر ماون، بگره په‌تای كۆرۆناش بۆته گرفتێكی دیكه، كه كاریگه‌ری خراپی له‌سه‌ر ئابووری و داهاتی ناوخۆیی هه‌رێمی كوردستان دروست كردووه، به جۆرێك حكومه‌تی ناچار كردووه له پێناو پاراستنی گیانی هاووڵاتیان لێبووردووانه بیر له پاراستنی خه‌ڵك بكاته‌وه، نه‌ك بیر له پاره‌و داهاته‌كه‌ی خۆی.
ئاسته‌نگه سیاسییه‌كان، چ هی ناوخۆی هه‌رێم بن، چ ئه‌وانه‌ی تایبه‌تن به هه‌رێم و عێراقی فیدراڵ، هه‌مووی به یه‌كڕێزی و یه‌ك ئه‌جێندایی لایه‌نه سیاسییه‌كانی هه‌رێم (چ ئه‌وانه‌ی له ناو حكومه‌تن و چ ئه‌وانه‌شی كه له ده‌ره‌وه‌ن) چاره‌سه‌ر ده‌بن. هیوادارین هه‌موو لایه‌نه سیاسییه‌كان یه‌ك ده‌نگ بن له‌هه‌مبه‌ر پرسه هه‌ڵواسراوه‌كانی نێوان هه‌ر دوو حكومه‌ت به تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی په‌یوه‌ندیدارن به ماف و شایسته ده‌ستوورییه‌كانی گه‌لی كوردستان و پێكه‌وه له به‌غدا هه‌وڵ بۆ چاره‌سه‌ركردنیان بده‌ن و له ناوخۆش هه‌موویان له پێناو به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی گه‌لی كوردستان و ته‌نیاو ته‌نیا بۆ ئه‌و گه‌له زوڵملێكراوه، حیزب بكه‌نه ئامرازێ بۆ ده‌ست خستنی مافه ره‌واكانی ئه‌و گه‌له و هه‌وڵ بۆ شكاندن و سستكردن و لاوازكردنی پێگه‌ی هه‌رێمی كوردستان نه‌ده‌ن، كه له حكومه‌ت و حكومه‌تداری شه‌ریكن، با ئه‌دایه‌كی جوانی پشكداری پێشان بده‌ن، ئه‌وانه‌شی كه ئۆپۆزیسیۆنن، با له چوارچیوه‌یه‌كی لۆجیكانه رۆڵی خۆیان بگێڕن بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان، نه‌ك به دوای ده‌رفه‌ت بگه‌ڕێن بۆ لێدانی ئه‌زموون و پێگه‌ی هه‌رێم و نیه‌تی له‌به‌رچاوخستنی هه‌موو ئه‌و ده‌سكه‌وتانه‌ییان نه‌بێت كه به خوێن و به‌رخودانی گه‌لی كوردستان به‌ده‌ست هاتوون.
ئاڵنگارییه‌كانی به‌رده‌م حكومه‌ت زۆرن، شاراوه‌ش نییه بوونی گه‌نده‌ڵی و نادادپه‌روه‌ری ئیداری ئاڵنگارییه‌كی جیدی و مه‌ترسیداره كه واده‌خوازێت به زوویی رێی لێبگیرێت، چونكه وه‌ك په‌تایه‌كه كه سیسته‌می به‌ڕێوه‌بردن و مانه‌وه‌ی (سیسته‌مێكی ته‌ندروست) ده‌خاته به‌ر مه‌ترسی و پێگه و هێزی وڵاتێك چ له ئاستی ناوخۆیی بێ، چ له ئاستی ده‌ره‌وه، سست ده‌كات.
بۆیه گرنگه له خاڵێكه‌وه ده‌ست به راستكردنه‌وه‌ی هه‌ندێك له‌و كێماسییه ئیدارییانه بكرێت كه زاده‌ی پشت گوێخستن و ناهه‌مواری بارودۆخی هه‌رێم بووه، ئه‌مه‌ش ته‌نیا له پێناو ئه‌وه‌ی سیسته‌م و پرنسیپیه كارگێرییه‌كانی (حكومه‌تداری) بكه‌وێـته سه‌ر رێچكه دروسته‌كه‌ی خۆی و خه‌ڵكی هه‌ست به دادپه‌روه‌ری بكه‌ن، چونكه گه‌ر ئێستا راستنه‌كرێنه‌وه، هه‌ر به لاری له‌سه‌ری ده‌ڕۆین و ده‌بێته گرێیه‌ك دواتر زۆر زۆر به ئه‌سته‌م به نه‌وه‌كانی داهاتوو ده‌كرێته‌وه و هێدی هێدی ده‌بێته هۆی لاوازكردن و سستكردنی پێگه‌ی هه‌رێمی كوردستان و ژێرخانه ئابوورییه‌كه‌ی.
جێگه‌ی دڵخۆشیه كابینه‌ی نۆیه‌م و سه‌رۆكه گه‌نجه‌كه‌ی جیدین و ئیراده‌ی چاكسازیان هه‌یه، به جۆرێك له دوا وتاری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان جارێكی دیكه جه‌خت له‌م بابه‌ته كرایه‌وه، كه ئیراده‌ی ئه‌نجامدانی چاكسازی هه‌ر له جێی خۆیه‌تی و به هێزه و نه‌گۆڕاوه و سوورن له‌سه‌ر ئه‌نجامدانى و ئه‌و یاسا تایبه‌ته‌ش كه بۆ ئه‌م مه‌ره‌مه له په‌رله‌مانی كوردستان ده‌نگی له‌سه‌ر درا، كه‌وتۆته واری جێبه‌جێكردن. بۆیه ده‌كرێت ئاماژه به‌وه بكرێت چاكسازی چاره‌سه‌ری زۆربه‌ی كێماسییه‌كان ده‌كات، زێده‌باری ئه‌وه‌ی متمانه‌ی خه‌ڵكیش به حكومه‌ت زیاتر ده‌بێت.
په‌رله‌مانتاری پێشووی په‌رله‌مانی عێراق.