شۆڕشی گوڵان بەرپەرچدانەوەی ئەو نا ئومێدییەی کە لە دوای شۆڕشی ئەیلول ھاتبووە ئاراوە.

شۆڕشی گوڵان بەرپەرچدانەوەی ئەو نا ئومێدییەی کە لە دوای  شۆڕشی ئەیلول ھاتبووە ئاراوە.

شۆڕشی گوڵان کە درێژە پێدەری شۆڕشی مەزنی ئەیلولە و بەڕابەرایەتی سەرۆک بارزانی دەستی پێ کرد لە کاتێکدا ڕژێمە فاشیزمەکانی عێراق و ئێران و شاھنشایی چەندین لایەنی تر بەشداربوون لە پیلان دژی شۆڕشی مەزنی ئەیلول، دەست پێ کردنەوەی شۆڕش لەو ھەلومەرجە تەحەدایی دوژمنانی کورد و کوردستان بوو.

خەریک بوو نا ئومێدی باڵێ بەسەر کوردستان دا دەکێشا، ھێندەی نەبرد شۆڕشی گوڵانی پێشکەوتنخواز سەری ھەڵدا بەڕابەرایەتی سەرۆک بارزانی و سەردەمێکی تازە ڕووی لە کوردستان کرد و خەباتی پێشمەرگایەتی دەستی پێ کرد، ڕایانگەیاند کە شۆڕشی گوڵان شۆڕشی خەبات و مقاوەماتی گەلەکەمانە.. وە توڕەبوونی شۆڕشگێڕان لەو پیلانە نێودەوڵەتیە دژی شۆڕشی ئەیلول وایکرد زیاتر ھەوڵ بدەن بۆ ئازادی کوردستان.

لەم چوارچێوەیەدا شۆڕشی گوڵان شۆڕشی سەرکەوتن بوو دژی دوێنێی پیلان، دژی فەرزکردنی ئیرادەی داگیرکەرانی کوردستان بوو، ئایدێکی نوێ و ھاوچەرخانە بوو بەوەی کە کوردستانیان لە سەردەمێکی جیاوازن لە دوێنێی خەبات.

لە سایەی شۆڕشە یەک لە دوای یەکەکانی کوردستان، ئەمڕۆ سەرۆکایەتی ھەرێم و پەرلەمان و حکومەتی ھەرێمی کوردستانمان ھەیە و لە قۆناغێکی ترداین، ئەمانە جێگای ئومێدی ئەمڕۆی کوردستانن.


ئەندامی مەکتەب
لە لقی دووی بەڕێز
Top