ئیڕادە و سەرکەوتن، کوردستانێکی بەھێز لە قۆناغێکی دژواردا

ئیڕادە و سەرکەوتن، کوردستانێکی بەھێز لە قۆناغێکی دژواردا

لە سەرەتاکانی دەست بەکار بوونی کابینەی نۆیەمی حکومەتی ھەرێمی کوردستان تا رادەیەک لە کەشێکی لەبار و ئارام دا بوو، بەڵام بەداخەوە لە سێ مانگی رابردوودا کۆمەڵێک رووداوی خراپ ھاتنە ئاراوە، لەوانە رێکارەکانی خۆپارێزی لە ڤایرۆسی کۆرۆنا و پاراستنی گیانی ھاونیشتمانیانی کوردستان و رێگری لە تەشەنەکردنی ڤایرۆسەکە لە ھەرێمی کوردستان دەستی پێکرد و قەیرانی دارایی و بابەتی لا مەرکەزێت و پلانگێڕان دژی قەوارەی ھەرێمی کوردستان و کێشەکانی نێوان ھەولێر و بەغدا، ھەروەھا کەڵەکە بوونی قەرزەکانی سەر ھەرێمی کوردستان کە بەغدایش خۆی لێ خافڵ کردبوو، لە لەلایەکی تریشەوە گەورەترین کێشەی ناوخۆی ھەرێمی کوردستان دابین کردنی مووچەی فەرمانبەران و تێپەڕاندنی ھەموو ئەم ئاستەنگ و نالەبارییە لە بەردەم کابینەی نۆیەم بە سەرۆکایەتی رێزدار مسرور بارزانی کارێکی ئاسان نەبوو، وەکو دیارە سەرۆکی حکومەت و کابینەکەی لە سەرەتای ھەر پێشھاتێک ئامادەکاری پێش وەختەی بۆ کراوە، کە گرنگترینیان رێکارەکانی خۆپارێزی بوو لە ڤایرۆسی کۆرۆنا ئەگەر بێت و سەیری ولاتێکی پێشکەوتووی وەکو ئیتالیا بکەین کە خاوەنی پێشکەوتووترین سیستەمی تەندروستی بوو، بینیمان کەوتنە چ بارێکی دژوارەوە ھەروەھا وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و فەرەنسا و ئێران ...ھتد.
وڵاتان وایان لێھات دۆخەکەیان دایە دەست خەڵکی و باری ئابووری وڵاتیان لا گرنگتر بوو، بە رادەیەک گیانی ھەزاران ھاوڵاتی وڵاتەکانیان کردە قوربانی، بە پێچەوانەوە حکومەتی ھەرێم بێ گوێدانە خراپی باری ئابووری و قەیرانی دارایی سەلامەتی گیانی ھاوڵاتیانی ھەڵبژارد و لە پێش چاوی دنیا لە بەردەم گەورەترین تەحەدا وەستایەوە.
وتاری رێزدار مسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان لە کات و ساتێکی زۆر ھەستیار و پێویست بوو، بە جۆرێک کە ھاونیشتمانیانی ھەرێمی کوردستان لە شەڕێکی فکری و بێ بڕوایی رزگارکرد، ھەروەھا دەمی ھەموو نەیارانی کوردستانی لە ناوخۆی ھەرێم داخست، لە بابەتی پلان گێران و ئاژاوەنانەوە و خیانەتی نوێ و ئوقرەی بە گەندەڵکاران نەھێشت، چونکە ئەگەرچی جاران راگرتن و بە سزا گەیاندنی خەڵکانێکی گەندەڵ لە پێکھاتەی بەرپرسی حیزبی و حکومی و بازرگانی ئەگەر نەمان بینیبێت، بەڵام لای رێزدار مسرور بارزانی کارێکی ھێندە گران نییە، چونکە ئەو لەبنەرەتدا شارەزای ماھیەت و پێکھاتەی ئەو گەندەڵکارانەیە و باش دەیانناسێت ودەزانێت کە ئەوان جگە لە ئارەزووی خۆدەرخەری پێش کامێرا ھیچیتر نین، ھاوکات بارگرانی و ھۆکاری نەھامەتین بەسەر میللەتی کوردەوە، لە لایەکی ترەوە ھەموو ھەوڵەکانی دوژمنانی ناوخۆی ھەرێمی کوردستانی کردە خەونی شاعیرانە، بەروونی و زۆر شەفافی ھێز و توانا و سەرکەوتنەکانی کابینەی نۆیەمی بە گوێی نەیاران دا، ئەو کابینە ‌و حکومەتەی ‌ھێز و توانای بێشوماری پشتیوانی جەماوەر و خەڵکە خۆراگرەکەیەتی، بۆتە شادەماری ژیان و پەیکەربەندی بەردەوام بوونی.
بۆیە دروشم و کرداری، بەرنامە ‌و ئامانجی، پیادەکردنی چاکسازی ھەمیشەیی و بوژانەوەی ژێرخانی ئابوورییە بۆ ھێنانەدی کوردستانێکی ئازاد و سەربەخۆی خاوەن سەروەری لە ‌بڕیار و ئابووری ناوخۆ. کوردستان خاوەن ئەزموونی مێژووی دەوڵەتداری و حوکمەتایەتی سەرکەوتووی خۆیەتی و ئاییندەی کوردستانە ئازاد و سەربەخۆکەشی لە ‌دەستێکی ئەمینی ژیری سەرکردایەتییەکی خاوەن ئەزموونی رەسەنی مێژوویی و ھاوچەرخی خۆی دایە، پشت ئەستووریشە بە ‌جەماوەر و خەڵکە تێکۆشەرە کۆڵنەدەرەکانی کوردستانییانی ڕەسەن و نەجیب زادەی خۆی.
• کارگێڕی لیژنەی ناوچەی زانکۆ و پەیمانگەکانی کەرکووک

Top