بازاڕیکردن و شوێنە قەرەباڵغەکان و دەستبردنە سێکسیيەکان

بازاڕیکردن و شوێنە قەرەباڵغەکان و    دەستبردنە سێکسیيەکان
لەڕووی دەروونی وپەروەردەیی

هۆکارە باسکراوەکان چین؟
هەرچەندە هیچ شتێک پاساو نیيە بۆ ئەوەی دەستدرێژی بکرێتە سەرشکۆی کەسێک !
ئەوەی دەمەوێ ئاماژەی پێ بدەم، هەڵچۆونە دیارەکانن کە لە رەفتاردا خۆیان دەبیننەوە، نەک ئەو گرێیەی فرۆید باسی دەکات.
چی دەبێتە هۆکار لای خانمان
ـــ پۆشینی جۆرێک لە جلوبەرگی ورووژێنەر بۆ ناوبازاڕ کە هەندێكيان نازانن ئەوانە پۆشاکی بازاڕ نین.
- هەندێک پێیان وایە ئەوە بەشێکە لە ئازادی و ویستی ئەوان و بۆ کوێ هەرچی دەپۆشن، ئازادن .
- هەندێک دەزانن کە ورووژێنەرن، بەڵام بەهۆی نەبوونی سۆزوخۆشەویستی پێویست بۆیان تووشی حاڵەتێک ده‌بن کە ئارەزوو دەکه‌ن خۆیان بەوە خاڵی بكه‌نه‌وه‌ و لای رەگەزی بەرامبەر جێی سەرنج وبایەخ و ورووژاندن بن.
- هەندێک خۆیان پێ جوان نيیە دەیانەوێ بەدەرخستنی بەرزی و نزمیيەکانی جەستەیان و جلوبەرگی ورووژێنەر، فێڵ لەچاوی بەرامبەر بکەن و جوان دەربکەون، بۆخاڵی بوونەوەی گرێ دەروونیيەکەى كه‌ خۆی پێ جوان نيیە.(مەبەست لە کەشخەیی و شیکپۆشی و گرنگی بە خۆدان نیيە)
- هەندێک لە خانمان کێشەیان لەگەڵ هاوسەرەکانیان هەیە، وەکو ئازاردان و تۆڵەکردنەوە لەهاوسەرەکانیان، جۆرە پۆشاکێک دەکەن کە بکەونە بەرسەرنج و دەست بۆ بردن.
- هەندێک خانم پێیان وایە جوانیيەکەیان لەباڵایاندایە، نەک دەم وچاو، زۆر جار کە لەگەڵ هاوڕێکانیاندان بەو جۆرە پۆشاکە ورووژێنەرانە دەیانەوێ بۆیان بسەلمێنن کە جوانن، بۆیە دەکەونه‌ە بەر سەرنجی زۆرو... دەست بۆ بردن.
- هەندێک له‌ خانمان خووی لادانە سێکسيیەکانیان هەیە و بەو جۆرە هەرزەکاری زۆر دوای خۆیان دەخەن، یان ئارەزووی دەست بۆ بردن دەکەن.
- هەندێک خانم لە پەروەردەی خێزانەکەیدا پۆشینی جلوبەرگ و دەرکەوتنی جلەکانی ژێرەوە و ورووژێنەریان بۆيان جێی بایەخ نيیە و لە منداڵیەوە پێی راهاتوون، لەبەر ئەوە ئەم کەسانە دەتوانین بڵێین لە نائاگاییانە ده‌بنە نێچیری بابەتەکە.
- هەندێک خانم لەسەر شۆستەو رێگاکان دەوەستن، گەرچی روونە ئەوە جێی وەستان نیيە، بۆیە دەکەونە بەر ئەو نیازە خراپە، ئەمەش لەبەر ئه‌وه‌ى سەرقاڵن بە مامەڵەکردنی شمەکەوە، گەرچی ماوەیەک لە دووری زۆرهەیە لە نێوان شمەکەکە و ئەودا دەتوانێ بچێتە پێشترەوه‌. هەرچەندە هیچ خانمێک ددان بەوەدا نانێت کە بەمەست وا بوەستێ، بەڵام هەندێ جار وادەردەکەوێت کە بە مەبه‌ستی سەرنجڕاکێشان و دەست بۆ بردن وەستا بێت.
هەندێک مرۆڤ گوێ بە رێساو خاوەندارێتیيەکان نادەن، بۆیە زۆرجار رێگاکانی رۆیشتن دەگرن، ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ فێرنەکردنی ئادابەکانی خۆدەربازکردن لە پاشاڕۆ لە تەمەنی سێ ساڵیيەوە بەپێی گریمانەی:بەستالوزی زانای دەرونزان.
هەندێک ئافرەت گەرچی زۆر ورد و بەئاگان وخۆیان دەپارێزن، بەڵام ره‌نگه‌ يەکەم جار ببنە نێچیری بیرو کردەى گڵاوى ده‌ست بۆبردن...

چی دەبێتە هۆکار لای رەگەزی نێر؟
- هەمووڕەگەزێکی نێربە دەرکەوتنی لاشەی رووتی ئافرەت دەورووژێت، هەندێک کەس بە جلی ژێرەوەش، جا کەم بێت، یان زۆر. ئەمە مانای ئەوە نیيە مرۆڤ پێشێلی شکۆی مرۆڤ و ئايین و یاسا و دابەکانی کۆمەڵگە و...هتد بکات.
ـــ کەبت کردنی (خەفەکردنی)زۆری بیرو خەیاڵی سێکسی، کە وەک وهاوڕێیەک لە بیریدا ماوەتەوە و لەگەڵیایەتی بە بینینی هەندێک دیمەنی ورووژێنەر، كة وەک بەنزین بە ئاگردا بکەیت و کۆنتڕۆڵی هەستی لەدەست دەدات و دەستەمۆی ئەو خەیاڵە دەبێت، بێ گوێدانە شکاندنی ئابڕوو و پێشێلکردنی شکۆی کەسی بەرامبەر، بێگومان شکاندنی شکۆی خۆيشی وەک تاکێک لە کۆمەڵگە.
- زۆرجار بە ماوەیەکی کەمتربە بینینی ئەو دیمەنانە سەیری گرتە سێکسيیەکانی کردووە و کاریگەرییەکە لە نەستيدا مەوەتەوە و، ئەمە وادەکات هەر بەژن و باڵایەک ببینێت، خەیاڵی سێکسی بۆ دروست بێت، واته‌ لە خەیاڵیدا سێکسی لەگەڵ دەکات.

- هەندێک کەس بە دووبارەکردنەوەی چەندجارێکى ئەوهەڵەیە و تووشنەبوون بە لێپرسینەوە، بۆتە خوویەک بۆیان و شارەزایی و کارامەییان لەو کردە قێزەونە وەرگرتووە .
- هەندێک لە هەرزەکاران بە گرووپ و تیم دەچنە بازاڕبۆ ئەو مەبەستە و هەندێک جار وەکو حەوزەیەک دروست دەکەن کە خانمێک دەکەوێتە نێوانیان دەبێتە نێچیری نیازە گڵاوەکانیان بێگومان لەقەرەباڵغیدا.
- هەندێکی دى کە لە سەرەتای تەمەنی هەرزەکارین و خاوەن پەروەردەیەکی دروستی خێزانی نین و لێپرسینەوەیان کەمترە، بە ناوی کارکردنەوە زیاتر لە بازاڕن، کاتێ دەیانەوێ نیازە چەپەڵەکەیان بەدی بهێنن، دەست دەکەن بە دەست بازی و یەکتری راونان بەناو قەرەباڵغیەکاندا کەهەندێ جاربۆدزییەوهەندێ جاری تریش بۆدەست بۆبردنە سێکسیيەکانە .

لە رووی ئایين و یاساوە چۆنە؟ وه‌ڵامى ئه‌و پرسياره‌، لێی دەگەڕێین بۆ کەسانی پسپۆڕ لەو بوارە.






توێژەری دەروونی
Top