لەناو هەموو گەلانی دنیادا بۆچی خودا كوردی وەها لێ كردووە ؟

لەناو هەموو گەلانی دنیادا بۆچی خودا كوردی وەها لێ كردووە ؟
دوای ئەوەی هەندێک بەناو بابەت و نوسینەکانی پێشوومدا چوومەوە، بینیم ئەوەی لەپێشوودا نوسیومە، هەمان تێروانین هەمان بیرورا هەمان تێبینی هەمان ڕەخنە هەمان پەیــــــــــام هەمان بابەتە ؟! هیچ گۆرانکاریەک بەسەر دۆخەکەدا نەهاتووە و لەناو بازنەیەکدا دەخولێینەوە ؟! کەوایە چ پێویست دەکات رەخنە لەخائین و خۆفرۆشان بگرین ؟ چ پێویست دەکات بڵێین چەند کاڵفامێکی یەکێتی خیانەتی 16 ئۆکتۆبەریان کرد و نیوەی خاکی کوردستانیان لەسەر سینیەکی زێر تەسلیم بەعێراقی شۆڤێنی کرد ؟چ پێویست دەکات ڕەخنە لە سەرکەوت ێکی جاش سیغەی ئتلاعاتی ئێران بگرین کە بەناو کوردەوە لەبغدایەوە هانی عەرەبی پێ پەتی ئەدات بۆ جوڵاندنی هێز دژی خاک و ئاو هاوزمانانی ؟ چ پێوست دەکات خەم لەوەبخۆین ئاڵا ئەسەدی لە بالکۆنی یــــــــانەشەوانەکانی بەغداوە موطنی موطنی بڵێت ! ئەمان وچەندی خائین و خۆفرۆشیکە کەلەناوخۆ و دەرەوە هەوڵی لەناوبردنی قەوارەی کوردی دەدەن،،کێ بەرەنگاریان دەبێتەوە ؟کێ یاسا دەسەپێنێت ؟کێ بەسزای خۆیانیان دەگەیەنێت ؟کێ فریاد ڕەسی ڕاستەقینەی ئەم میلەتە بێ چارە و خێرلەخۆنەدیوەیە ؟وادەبینین خائین و خۆفرۆشان بوون بەدەمـراستی میلەت و خۆیان وەک فریادڕەس وێنادەکەن و خیانەت و خۆفرۆشیان بە نیشتیمان پەروەری دەرخواردی میلەت دەدەن و ڕاستیەکان سەرو ژێر کراون ؟ وابەپێشچاومانەوە چەند کاڵفامێک ئەم دەستکەوتانەی کە دەریایە خوێنی لەپێناودا بەخشراوە، خەبات و قوربانی سەدساڵی نەتەوەیەکیان هەراج کردووە !لەپێناو مانەوەمان وپارستنی دەستکەوتەکان و قەوارەی کوردی تاکە فەریادڕەس سەرکردەی کاریزما جەنابی ( سەرۆک مسعود بارزانی ) بەتایبەت بێتە سەرهێڵ و بەرەی نیشتیمان پەروەران کۆبکاتەوە،، چیدی قبوڵ نەکات چەند خائین و خۆفرۆش و کاڵفامێک لەپێناو بەرژەوەندی تایبەتی یاری بەچارەنوسی نەتەوەیەک بکەن و ئەمەی کەماوە لەناوی بەرن .... لەبارەی خائین و خۆفرۆشانەوە ( ئەحمەدی خانی ) سكاڵا دەکاو دەڵێت:گەردێ‌ هەبویا مە ئیتیحادەكڤێكرا بكرا مەئینقیادەكرۆم و عەرەب و عەجەم تەمامیهەمیان ژمەرا دكر غولامیتەكمیل دكر مە دین و دەوڵەتتەحصیل دكر مەعیلم و حیكمەتپێیوایە ئەگەر ئێمە لەناو خۆماندا (ڕێکەوتن) مان هەبوایە، دین و دەوڵەتمان تەكمیل ئەكرد و عیلم و مەعریفەتمان بەدەست دەهێنا،، لەباتی ئەوەی وڵاتەكەی ئێمە ببێتە بەرزەخ لەنێوان لەشكرەكانی رۆم و عەجەمداو لە گۆمی خوێن نقوم ببێ،، ئەوان نۆكەری ئێمە دەبوون ،، بەڵام ئەویش سەری لە (حیكمەتی خودا ) سورماوە، لەناو هەموو گەلانی دنیادا بۆچی كوردی وەها لێ كردووە؟ئەز مامەد حیكمەتا خودێداكورمانج د دەوڵەتا دنێدائایا بە چ وەجهێ‌ مانە مەحـرومبیلجوملە ژ بۆ چ بوونە مەحـكومئەم پەتای خیانەت و خۆفرۆشیە لەناو کوردا، لەهەموو سەردەمەکاندا هەبووە و هۆکاری لەناوچوون و فەوتانی زۆرینەی میرنشینە کوردیەکان بووە،، بۆیە هەتا خائین و خۆفرۆشان بەسزای خۆیان نەگەینرێت ئەگەری فەوتان و لەناوچونمان نزیکە .
Top