گرفتە دەروونیەکانی خانمان لەدوای پڕۆسەی جیابوونەوە(طلاق)
May 15, 2020
وتار و بیروڕا
بەپێی پەروەردەو هەڵسوکەوتی ئەندامانی خێزان دەگۆڕێت
هەروەها هۆکاری جیابوونەوەکە کە هەریەکەو بەهۆیەک لەیەکتری زویربوونە نم/هەیە لەبەرخیانەت یا توندوتیژیو لێدان یاخود شەودرەنگ گەرانەوەو سەرخۆش بوون یا ماددەی هۆشبەر و یا ڕەگەز بازی وویان پارە پێنەدان و زۆری تر لەبەرئەوە کەسی وایە زیاتر توڕەیەو هەیە توڕەییەکەی کەمترە . کەسی وا یە مناڵێ یا دووان یان زیاتری جی هێشتووە و یان پێش مناڵ دروستکردن جیابۆتەوە هەیە پێی وایە مافی لەلایەن دادوەر یان هاوسەرەکەی لێ زەوت کراوە دوای پرۆسەی جیابوونەوەکە، لەوەیە هۆکاری زیاترهەبن لەوەی من باسی دەکەم بەڵام کۆی ئەوانەی من خستوومەتە ڕوو ئەوانەن کە لەوەرگرتنی چارەسەری دەروونیدا زۆر دووبارە بوونەتەوە.
ـــ هەست کردن بە پەشیمانی و دوو دڵی
ـــ حەزی گەڕانەوە هەرچەندەش دەزانێ بێ سودە
ـــ خەمۆکی کاتی ولەهەندێ کەسدا ماوە درێژ، لەهەندێ کەسدا سوک ومام ناوەندەو بە ڕێمایی لای ڕێنمایکارێک یان توێژەرێکی دەروونی نەک کۆمەڵایەتی چارەسەر دەبێ ، لەهەندێ کەسدا پێویستە بچێتەسەردانی پزیشکی دەروونی و پێویستی بە دەرمانە.
ـــ دروست بوونی هەستی بەزەیی لەهەندێک کەسدا
ـــ پەرت بوونی بیرکردنەوەکانی و لەبیر چوونەوە ، بەهۆی بیرکردنەوەی زۆر و خەیاڵی زۆر و بەجۆرێک خەیاڵ دەکا خۆزگەوانەبوایەو بەشێوەیەکی تر بوایە
ـــ هەندێ جار هێنانە پێش چاوی یادەوەرییە خۆش و ناخۆشەکان
ـــ زۆر خەوبینین و خەوی بێ سەروبەر بەهۆی زۆربیرکردنەوە
ـــ گۆڕان لە زۆری و کەمی ئاستی دۆپامین و مادەکانی تری ناو دەماخ بەهۆی زۆربیرکردنەوەو زۆر خەفەت خواردن
ــ بەهۆی ئەو دابڕانەی کەلەماوەی هاوسەرگیری دوورکەوتبۆوە لەماڵی باوکی و گەڕانەوەی لەئێستادا هەستەکات جیاوازە لەو ماڵەداو یان وەکو سەردەمی کچێنی هەڵسوکەوتی لەگەڵا ناکەن
ـــ نەمانی تواناکانی بڕیاردان بەتایبەت گەرپرۆسەی پێشووی بەهەڵبژاردنی خۆی بێت لەبەرئەوەی لۆمەکراوە لەسەری . فشار وای لێدەکا ناوێرێ بڕیار بۆکارەکانی تریش بدات یان ترس بیباتە قۆناغی ڕەش بینی وپێی وابێت هەربڕیارێک ئەو بیدا کۆتایەکەی هەڵە دەردەچێت ...
ـــ هەستکردن بەسنورداربوونی زیاتربەتایبەت لەدانیشتوانەکانی دەرەوەی شارو هەستکردن بە بێ سنوری یان کەمی لەمپەر بۆکەسانی ناوشار لە چالاکیەکان و چوونە دەرەوە هتد ......
ــــ هەستکردن بە لەدەست دانی جوانیەکانی تاماوەیەک یاخود
تاپەیوەندی نوێ دروست دەکاتەوە
وەکو (داچۆڕانی لاشەو گەورەبوون و فشەڵ بوون ی هەندێک ئەندامی لاشەهتد ...)
ــــ مت بوونی پەیوەندییە سۆزدارییەکان و ڕق لێ بوونەوەلەپیاو نەبوونی ئارەزوو بۆپەیوەندی نوێ لەهەندێ کەسدا
و
زۆرکردنی (پەیوەندی) و تێکەڵاوییەکۆمەڵایەتیەکان لەهەندێ کەسی تردا کەدواجار بەشکستی خۆی کۆتایی دێت و بەرەو لادان دەچێت ....
ـــ هەستکردن بەشکان وبارێکی دەروونی قورس لەوکەسانەدا کە کارو دارایی سەربەخۆی خۆیان نیەو بیانەوێت بگەڕێننەوە ژێر ڕکێفی دارایی ماڵەباوان ((ئەگەرماڵە باوان هەژاریش بێت ... )) هەرچەندە دادگا بڕەپارەیەک لەهاوسەرەکەی بۆ وەردەگرێ ....
ــــ تووش بوون بە(ڕەش بینی، سەرلێشواندن ، سوتانی دەروونی، کەمی سۆزی پێویست )بەهۆی توانجی ئازەردەر، کە کەسەکانی چواردەوری هەندێجار بەناوەی دڵسۆزییەوە ئاڕاستەی دەکەن. یابەهۆی سەرکۆنەکردنی لەلایەن ئەندامانی خێزانەکەی
ـــ گرنگی بەخۆنەدان و خۆ پشت گوێ خستن.
ـــ نەمانی ئارەزووی خواردن
ـــ تووشبوون بە ( سەریەشە ، غازات ، قەبزی ، گرژبوونی ماسولکەی شان ومل = تشنج، کەم خەوی ، زۆرخەوی بۆ خۆ دزینەوە لە ئازاری دەروونی ، بەرزەپەستانی خوێن و هتد )
٭٭٭باسکردنی ئەم بابەتە بەتەواوی زۆرتری دەوێت
((سوپاس بۆ نیعمەتی لەبیرچوونەوەکە خوا پێی داوین )) زۆربەی ئەم گرفتانە کاتین ودوای ماوەیە کورت یان درێژ بەهاوکاری ڕێنمایکار یان پزیشک یان کەسانی نزیک باش دەبن ودەبن بەڕابردوو زۆربەیان لەبیردەچنەوە گەرکەسەکە پشت گوێ بخرێت گرفتەکان دەبن بەنەخۆشی و نەخۆشیەکانیش درێژە بکێشن چارەسەریان قورس دەبێت
ـــ ئەوانەی مناڵیان هەیە هەمیشە لەگەڵ بینینی مناڵەکانیان یان بیستنی هەواڵی مناڵەکانیان وەکو خوێ بەبرینا بکەیت ئازارەکان نوێ دەبنەوە و یاخود ئازاری نوێ لەدایک دەبێت
بەهیوام گڵۆپی بەختەوەری هیچ خێزانێک بەهۆی گرفتێک کە چارەسەری هەیە نەکوژێتەوە