ھەرێمێک بەبێ ناسنامەی دەوڵەت .. توانی شکۆی زلھێزترین لەشکری دووژمن بەزێنی جیھان کە (کۆڤید-١٩) بشکێنێئەحمەد سیروانژیان پڕە لە فرە وانەی جۆراو جۆر، کە بە درێژای ڕۆژانی ژینیدا بە بەردەوامی ڕووبەڕووی خودی تاکی مرۆڤەکان دەبێتەوە، بەڵام گرنگ ئەوەیە خودی ئەو مرۆڤە ڕۆڵی قوتابییەکی زیرەک ببینێ و بابەت و ڕووداوەکان لە ژیانیدا بکات بە وانەیەکی پڕ سوودبەخش، جا ئەگەر خراپ بوو دەکرێ ئەو ھەلە بقۆزێتەوە و فێری دووبارە نەبوونەوەی ئەو ھەڵەیە ببێ و ببێتە پەند و وانەیەکی باش بۆ داھاتوو، ئەگەر باش بوو دەکرێت بەردەوامی پێ بدات و بیکات بە ڕێچکەی بەردەوامی بوونی وانەیەکی سەرکەوتوو لە ژیانیدا، خودی ھەر تاکێکی سەر ئەم زەوییە دەبێ ھەمیشە بۆ ھەموو ئەگەری ڕووداوێک ئامادەسازی بکات و سوودبین و تیژبین و وریا بێت و ڕێگری لە کارەسات و زەرەر بکات کە ڕووبەری دەبێتەوە، تاکو نەبێتە ئاستەنگ لە بەردەم ھەنگاوەکانی و بەردەوامی بە خەون و ئامانجەکانی بدات، تاکو بە لووتکەی ویستەکانی ژیانی بگات، تاک دەبێت خۆی ئامادە بکات بۆ ھەر ڕووداوێکی نەخوازراو کە ئەگەری ئەوەی ھەیە ڕۆژێک بەرۆکی بگرێت و ببێتە بەربەستێک لە بەرامبەری و لە ژینیدا ڕووبەڕووی بوەستێتەوە، بۆیە پێویستە زۆر وریایانە پلان بۆ کێشەکان و چارەسەرەکان دابنێن و بتوانین بە ژیرانە دۆخە نەخوازراوەکان و ڕووداوەکان تێپەڕێنێن، ھەنگاو لە دوایی ھەنگاو ھەوڵی کۆنتڕۆڵکردن و ئاسایی بوونەوەی ڕووداوەکان بدەین.لە کۆتایی ساڵی ٢٠١٩ ڤایرۆسێکی نوێ بە ناوی (کۆڤید - ١٩) ناسراو بە ڤایرۆسی کۆڕۆنا لە وڵاتی چین سەری ھەڵداو ھەزاران کەس تووش بوون ھەزارانی دیکەشی کردە قوربانی و دواتر تەشەنەی کرد و بۆ سەدان وڵاتی دی گواسترایەوە، لێکدانەوەی زۆری بۆ کرا ھەندێک پێیان وابوو کە لە ڕووی زانست و دیراسەی سیاسی و ئابووری بە شەڕی بایۆلۆجی وڵاتە زلھێزەکانە و ھەندێکی دی لە ڕووی ئایینەوە بە غەزەبی ئیلاھی ناویان دەبرد، بەڵام ڤایرۆسێک کە بەزەیی بە ھیچ کەسێک نەھاتەوە و سنووری ھەموو وڵاتانی جیھانی ئەبەزاند و بەبێ جیاوازی ڕەنگ و ئاین و زمان ھێرشی بۆ سەر سەرجەم ئایینەکان دەبرد، سەرەنجام کارەساتی مرۆیی لێ کەوتەوە و ھەزارانی کردە قوربانی و ژێر دەستەی خۆی و لە چەندین وڵاتی زلھێزیش، بۆیە فەرمانڕەوا و تاجی پاشایی و دەسەڵاتی گرتە دەست، دیارە ھەرێمی کوردستانیش بە دوور نەبوو لەم ڤایرۆسە، لەشکری ڤایرۆسێکی ون و نادیار بوو، کە بوویە ھۆکاری لە ناوچوون و مەترسی بەرامبەر بە خودی مرۆڤ لە سەر گۆی زەویدا، لەشکری تەواوی دونیا کەوتنە بەر ھێرشی ئەم ڤایرۆسە و چۆکیان بۆی نواند و شکستیان لەبەرامبەری ڕاگەیاند، بەڵام ھەرێمی کوردستان بڕیاریدا لە دژی لەشکری ئەو ھێزە پۆڵاین و بە ھێزە بجەنگێ، حکومەتی ھەرێمی کوردستان بەپەلە بە فەرمانی پاشای ئارامی و پیاوی ئەرکە قورسەکان جەنابی ڕێزدار کاک (مسرور بارزانی) سەرۆک وەزیرانی ھەرێمی کوردستان و سەرجەم وەزیرە بەڕێزەکانی نێو کابینەکەی، خۆیان ئامادەکرد و لە پێناو سەلامەتی ھاوڵاتیانی ھەرێمی کوردستان ڕێکاری یاسایی و تەندرووستی توندیان گرتەبەر، لە دوایی جەنگیێکی بەھێز و دژواردا لە کۆتاییدا توانرا بەسەر ئەو ڤایرۆسەی وڵاتانی جیھان دەیناڵاند لە بەرامبەری سەرکەوین و لە بەرامبەری خۆمان نەچەماند، ھەرێمێک کە سەدەیەکە لە پێناو سەربەخۆیی بوونی ھاوڵاتیانی خەبات ئەکات، بەبێ ناسنامەی دەوڵەت بوون توانی شکۆی زلھێزترین لەشکری دووژمن بەزێنی جیھان کە (کۆڤید-١٩) بشکێنێ و سەرکەوتن بەسەریدا ڕابگەیەنێ، جێگایی شانازییە کە میللەتی کورد سەدان ساڵە داستانی پڕ شکۆ و دەستکەوتی گەورە و پڕ لە شانازی لە مێژووی سەروەرییەکانی تۆمار ئەکات، نوێترین داستیانیش (داستانی کۆڕۆنا)ی (کۆڤید-١٩) دەبێ.دەکرێ ئەم وانە نوێیە ببێتە دەسپێکی ھەنگاوێکی پڕشنگداری پڕ لە سوود بۆ ھەمووان، سەڕەڕایی ئەو ھەموو زیانە مڕۆی و ئابوورییە بەڵام چەندین سوودیشی ھەبوو و دووبارە ژینگەی سەر گۆی زەوی نوێبوویەوە و مرۆڤایەتی نوێکرایەوە و گیانی ھاوکاری مرۆی بە ڕێژەیەکی یەکجار زۆر زیادی کرد، بۆیە وانەیەکی زۆر بەسوود بوو بۆ ھەمووان، زۆرجار دەکرێت ڕووداوێکی ناخۆش ببێتە وانەیەکی زۆر بەسوود و دووبارە پێداچوونەوە بە ژیانی ھەر یەک لە ئێمە بکات و ببێتە دەسپێکێک بۆ نوێبوونەوەی پلانی ژیانمان، زۆرجار ڕووداوێکی ناخۆش و خەمناک دەبن بە گۆڕینی ڕاو بۆچوونمان یاخود وامان لێ دەکات کە دووبارە بیر بکەینەوە و پێداچوونەوەیەک بە پلان و بیرکردنەوەکانمان بکەین، تاکو باشتر بڕیار بدەین بۆ ئەوەی سەرکەوتوو بین و بتوانین بە باشترین شیواز بژین.لە کۆتاییدا ئەوەی گرنگ و پێویستە لەسەر ھەمووان ئەوەیە کە خۆمان بۆ ھەموو ئەگەرێک ئامادە بکەین و لە ناخۆشترین دۆخدا ھەرگیز بێ ئومێد و ڕەشبین نەبین، ھەمیشە ئومێدمان ھەبێ و ھەوڵ بدەین کۆنتڕۆڵی خۆمان و کەسانی دەورووبەرمان بکەین و بۆ ھەموو کێشەو و ڕووداوێک چارەسەر بدۆزینەوە، پێکەوە دەست لە ناو دەست سەرکەوتن بە دەست بێنین و دۆخەکە تێپەڕێنین، چونکە ھیچ ناخۆشییەک تا سەر نییە و بۆ تێپەڕبوونی ھەر کارەسات و ناخۆشی و ڕووداوێکیش زەحمەت و مەحاڵ نییە، لێ بەڵام پێویستی بە تیم و ھاوکاری و کارکردنی پێکەوەی ھەیە، بۆ ئەوەی پێکەوە ببین بە ھاوکاری یەکدی و بە ھێزێکی پۆڵاینانەوە زاڵ بین بەسەری و بۆ ھیچ ڕوداو و کارەساتێک خۆمان نەچەمێنین، ھەروەھا تیشک بخەینە سەر خودی کەسی تاک لە خۆیەوە دەست پێ بکات و ئەگەری ھەموو ڕووداوێک پێشبینی بکات، تاکو ھەر سات و کاتێک کێشەو گرفتێکی ھاتە پێش بتوانێ کۆنتڕۆڵی بکات و چارەسەری کێشەکانیش بکات، بەبێ ئەوەی رووبەڕووی ڕووخان و کەوتن ببێتەوە، ھێزی مرۆڤ بەندە بە خۆڕاگری و سەبر و ئیرادەیەوە بۆیە پیویستە ھەمووان بەرامبەر بە ھەر ڕووداوێک کە دێتە پێش خۆڕاگر و بە سەبر بین، دراسەیەکی وردبین و تیژبین ئەنجام بدەین دواتر لە ڕێگەی داڕشتنەوەی پلانی چارەسەرییەکان ھەنگاو بە ھەنگاو چارەسەر بکەین و کۆنتڕۆڵی دۆخەکە بکەین، دواجار سەرکەوتن بە دەست دێنین و بۆ ئاییندە دەبێت بە وانەیەکی پڕ سوود و ئەزموونێکی باشی لێ ئەکەوێتەوە کە لە کۆتاییدا ئەبێتە چیرۆک و داستانی سەرکەوتوو.