مێژوو بە مێژوو ڕامانێك بۆ جۆسیۆنی کۆن(گۆجۆسیۆن)دەربڕینێك بۆ کوردستانی گەورە

مێژوو بە مێژوو ڕامانێك بۆ جۆسیۆنی کۆن(گۆجۆسیۆن)دەربڕینێك بۆ کوردستانی گەورە

هەرکاتێک ســـنوری سروشتی " وەک زنجیرە چیاکان" سنوری سیاسی و سەرکردایەتییەکی بەھێز لەگەڵ دەنگی گەل یەکی گرتەوە، ئەوا دەبێتە فاکتەری هێزو هەلی بەرگری دەڕەخسێنێ و هێرشی کوتوپڕو خێراکان خاو دەکاتەوەو ڕۆڵی پەرژینێک دەبینێ و دەبێتە هۆی گلێرگردنەوەی گەل و نەتەوەکانی ناو یەکە سیاسیەکە.سەرنجام دەبێتە بناغەیەکی بەھێز بۆ دروستبوونی دەوڵەتێکی گەورە و مەزن
گەر بگەرێینەوە بۆ لاپەرەکانی مێژوو سەیری شانشینە بەھێزەکەی گۆجۆسیۆنی کۆن بکەین،ئەو کاتەی ھانی چینی لەساڵی(١٠٨پ.ز)ھێرش دەکاتە سەر ئەم شانشینە و داگیری دەکات،خاکەکەی پارچە پارچە دەبێت و دابەش دەبێ بەسەر چەندین دەوڵەت و نەتەوەی بچووک بچووکی وەک(بیۆ و یامایك و ووھان و ھان و چینی ...
بەڵام خەون و ئیرادەی بەھێزی پەنابەران و ھەلکەوتەی شوێنی جوگرافی ناوچەکە و پێشەوایکردنی سەرکردەیەکی بەھێزی وەک شا جوموونگ،سەرەنجام ساڵی (٦٦٨ پ.ز)بوە بەردی بناغەی دروست بوونەوەی جۆسیۆن و گەرانەوەی پەنابەران بۆ سەر خاک و زێدی خۆیان.
١٠٤ساڵ بەسەر دابەشبوون و داگیرکردنی خاکی کوردستانی مەزن تێ دەپەرێ،دەرەنجامی ئەو داگیرکارییەش رێکەوتنە نھێنییەکەی نێوان بەریتانییاو فەرەنسا بوو بە ھاوبەشی ئیمپراتۆرییەتی رووسی،کە ھەڵسان بە دابەشکردنی خاکی ئەو وڵاتانەی لەژێر دەستی ئیمپراتۆرییەتی عوسمانی بوون،لەوانەش کوردستانی مەزن بوو خاکەکەی دابەشکرا بەسەر (عێراق-ئێران-تورکیا-سوریا)بەمەش کورد بوە گەورەترین قوربانی بەرژەوەندی و نەخشەی نوێی وڵاتانی زلھێز ،کە لە ئێستاشدا میللەتی کورد بە گەورەترین نەتەوەی بێ دەوڵەت ھەژمار دەکرێت لە جیھاندا.
خەونی ھەر تاکێکی کورد لەو کاتەوە تا ئێستاو داھاتووش کۆدەنگی نەتەوەیی و گەرانەوەی خاک و یەک خستنی گشت پارچەکانی کوردستانە لە چوارچێوەی کوردستانێکی گەورە و دەوڵەتێکی بەھێز ،لەژێر سەرکردایەتیەکی بەھێزوو کاریگەردا،راستە ھەلکەوتەی جوگرافیمان زۆر باش گونجاوە، بەڵام کۆ دەنگی نەتەوەیی و ھەلکەوتنی کەسایەتی و سەرکردەیەکی مەزن و بەھێزوو کاریگەر زۆر پێویسترە،چونکە ئەوەی جۆسیۆنی دروستکردەوە یەک دەنگی نەتەوەیی پەنابەران بوو لەپێناو گەرانەوەی زەوییە داگیرکراوەکان لەلایەن ھانی چینی،وە ھەلکەوتنی کەسایەتی و سەرکردایەتیەکی بەھێزی وەک شا جومونگ بوو،کە توانی پەنابەران یەک بخات بۆ ئەوەی سەروەری جۆسیۆن بگەرێنەوە و دووبارە شانشینە بەھێزەکە دابمەزرێنەوە.
وەنەبێ لەنێو گەلی کورد تا ئێستا ھیچ سەرکردەیەکی مەزن و گەورە و کاریگەر درووست نەبووبێ بگرە زۆرێك لەو ھەوڵانەی سەرکردەکردەکانی کورد وەک (قازی محمد و جەنڕاڵ بارزانی و سەرۆك بارزانی و جەلال تاڵەبانی .....لەم پێناوە بوە بەڵام ئامانجی گەورە قوربانی گەورە و ھەوڵی گەورەی پێویستە لە نزیکترین ساتەکانی رۆژگاردا ئەم میللەتەش ھەر دەگا بە مافە رەواکانی خۆی .
Top