ئازادی ڕۆژنامەگەری ....
May 4, 2020
وتار و بیروڕا
ئازادی ڕۆژنامەگەری نەزانرێت بەجوانی بەکاربهێنرێت،، ئەونەتەوە بەرەو ئاقارێکدەبات دور لەویست و ئیرادەی خۆی و گۆمەڵگا ، ڕای گشتی تەنها لەسەر ئەزموونی تایبەتی و زانستی ناوەستێت ، بەڵک و ئەوەڕاگەیاندنە بە هەموو جۆرەکانی ڕایگشتی دەجوڵێنێ و بەبێ ئەوەی تاک هەستی پێ بکات و پەسەند بێت بەلایەوە وەک ژەهرە لە خوێنیدا بڵاو دەبێتەوە ....
ڕاگەیاندن و بەهەموو جۆرێکیەوە خەڵک پێدەگەیەنێت لەرێگەی بڵاو کراوەکانیەوە ، ڕاگەیاندن لەدەست کەسانێکە لەم سەردەمە کە هەمیشە ئامانجیانە کارەساتی لێوە بخوڵقێنن ،، ڕاگەیاندن بەرادەیەک کاری گەری لەسەر تاکی کۆمەڵگا هەیە، دەتوانێت بۆ چونی وەها لەدڵی جەماوەر بچەسپێنێت کەتەنانەت دژی جەماوەر خۆیشیبێت ....
کەسانێک هەن ئەوەی دەبیست و دەخوێننەوە بەتەواوی باوەریان پێی هەیە و بیری لەراستی دروستی ئەو بابەتە ناکەنەوە ، کە ئەم کەسانە زۆرینەی کۆمەڵگا پێک دێنن ، باوەریان وایە ئەوەی بڵاو کرایەوە نوسەر تەواو دڵسۆزەو خزمەت بەگەڵ و خاک و نیشتمانەکەی دەکات !
کەسانێکی زۆر بونەتە نێچیری ئەو بڵاوکراوە چەواکارانەی کە وڵات بەرە و فەتارات و مەترسی دەبەن ....
ڕاگەیاندن دەتوانێت کێشە زیندیەکان بەجۆرێ پەردەپۆش بکەن و هەڵی گێرنەوە کە هاوڵاتی بەهیچ جورێک هەستی پێ نەکات ، لەهەمان کاتدا دەتوانن کێشەی پوچ و بچوک بەجۆرێ گەورەبکەن کورسی دەسەڵاتی پێ بلەرزێنن ....
بۆیە ئەرکی حکومەتە چاودێری چر بخاتە سەر هەموو ڕاگەیاندنەکان بەهەموو جۆرەکانیەوە ،، ڕێگربێت لەبڵاو کردنەوە سەرجەم بڵاو کراوەی چەواشەکاریەکان کە کۆمەڵگا بەلارێدا دەبەن و لەهەمانکاتدا سزای توندی بۆ دابنێت .