ڵامەرکەزیەت سلێمانی بەرەو کۆێ دەبات؟

ڵامەرکەزیەت سلێمانی بەرەو کۆێ دەبات؟

شاری سلێمانی شاری هەلمەت و قوربانی دان بۆیە جگە لەوەی لانکەی ڕۆشنبیر و تێکۆشەران بووە، مەڵبەندی ھەڵگیرسانی چەندان شۆڕش و ڕاپەڕینیش بووە لە مێژووی کوردستاندا.
لەکاتێکی وا هەستیار و گرنگ و چارەنۆساز کە جیهان پێدا تێپەر دەبێت ئێمەی کورد چاوەرێ هەلویستێکی یەکگرتو یەک گۆتار بوین بو پتەوکردنی یەکرێزی و بنیاد نانی کۆردستانێکی بەهێز بەرامبەر دوژمن و ۆڵاتە دراوسێیەکانمان،کەچی گوێ بیستی چەند ووشەیێکی ناشاز و دەنگی نەشازبوین کە گوایە ئەو تاقمەی شاری کەرکوک و بەشێکی کوردستانی لە کوردستان جیاکردەوە و رادەستی عێراق کرد ئێستا پیڵانیان داناوە کە سلێمانی ڵامەرکەزیەت بکەن پەیوەندیان بە حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە نەبێت و بە فیتی دوژمن قەبارەی هەرێمی کوردستان زیاتر بچوک بکەنەوە بو ئەوەی شتێک نەمێنی بەناوی هەرێمی کوردستان ومەبەستیان وایە کەسلێمانی بکەن بە ئیدارەیێکی سەربەخۆ و دواتر وەک شاری کەرکوک تەسلیم بە عێراقی شوفێنی بکەن حەشدی شەعبی و ئێران حوکمیان بکات و قەبارەو بەهێزی هەرێمی کورستان زیاتر بچۆک بکەنەوە،ئەمە لە کاتێک دایە هێشتان خیانەتێکی تری ئەم تاقمە کالفامانە لە مێشکی کوردا کالنەبویتەوە خەریکە خیانەتێکی تر دەکەن ئەم جارە بە موسەقەفی سلێمانی لەکوردستان داببرێت،هەمیشە شاری سلێمانی و خەلکەکەی بونەتە قوربانی دەستی تاقمێکی خوفروش کە هەموو مەبەستیان ئەوەبۆیە لە پێناو پارە هەرچیان لەدەست بێ کردویانە و دەیکەن، ئەگەر کەمێک بیربکەنەوە کە وەفدی هەرێمی کوردستان سەرەدانی بەغدای کرد یەکەم مەرجیان بو ناردنی بودجەی کوردستان ئەوەبویە کە دەبێت داهاتی هەموو پارێزگاکانتان و لەگەل (۲٥۰)هزار بەرمیلی نەوت لەروژێک دا رادەستی حکومەتی ناوەندی بکەن ئینجا مووچەی فەرمانبەران دەنێرین ئەمە جورئەتی حکومەتی عێراق نیە بەرامبەر بە کوردستان بەڵام ئەمە پیڵانی بەشێکی تاقمە حزبە جاشە کوردیەکەی خومانە بو برینی بودجەو قوتی خەلک بەکاری دێنن هەتا هەنجەت بە سلێمانی بدەن بە بیانۆی قەیڕانی دارای و نەبونی پارە داوای ڵامەرکەزیەت بکەن بو سلێمانی و پاشانیش سلێمانی داهات و نەوتەکەی بدات بە بەغدا و ئیتر لەکوردستانیش داببرێت، دەبێت خەلکی شاری سلێمانی بیرێک بکەنەوە بوچی ئەم شارە ببێتە قوربانی دەستی هەندێک بەرپرسی نابەرپرس و هەندێک سەرکردەی خوفروش و خاک فروش هەر جارێک بە پیڵانێک چارەنوسی ئەم خەلکە نادیار بکەن و کوردستانیبونی ئەم شارە لەکەدار بکەن و بەدەردی شاری کەرکوک ببردرێت و ئاڵای کوردستانین بێنەخوارە و ئاڵای ئێراق و حەشد و پاسداری ئێرانی لەم شارە هەلدەن،ئەگەر ئەم جارە خەلکی سلێمانی ئەوەقبولبکەن ئەوا شایەنی ئەوەن کە هەتا هەتایه لەژێر حوکمی عێراقی شوفێنی و ئێرانی دابن و بوئەوەی زیاتر توشی برسیبون و چەوسانەوەبن.
Top