کورد بەختی هەستاوەتەوە

کورد بەختی هەستاوەتەوە

لە ئێستادا گلەیی لە بەختی کورد مەکەن، چونکە لە هیچ قۆناغێکدا کورد وەک ئێستا بە بەخت نەبووە، دڵنیام دەپرسن: چۆن و کام بەخت؟!
بەختی کورد لەوەدایە ئەگەر لە ئێستادا خاوەنی هەندێ کەس و لایەن و پەرلەمانتاری دۆڕاو و خۆفرۆشە لە بەغدا، ئەوا بەغداش خاوەنی حکومەتێکی هەڵوەشاو و کەس بە کەسە، وەک دەبینین هەڵوەشاوی حکومەتی بەغدا بە ئاستێک گەیشتووە کە دەیان میلیشیا بە ئاراستەی جیاواز و دژ بەیەک بڕیاری تێدا دەدەن، جا ئەگەر کورد وەک ئێستا خاوەنی ئەو کەس و لایەن و پەرلەمانتارە دۆڕاو و خۆفرۆشانە بووایە و بەغداش خاوەنی حکومەتێکی بەهێز و یەکگرتوو بوایە، ئەوا سڵینگەکانی سێدارەی درووستکراوی ئێران (ساخت ایران)، کۆڵان بە کۆڵان و کووچە بە کووچەی کوردستاندا دەسووڕانەوە، ئەوکاتەش کوردبوون و رەوشت و بەهاکانی، جوانی سەروەریەکانی مێژووی، دەستکەوتەکانی ئێستای، ئاوات و خۆزگەکانی داهاتووی بە یاسای هاوردە کراوی میلیشیاکانی شیعە بە تاوان دەکران و هەر کوردێک بە هەر پاساو و بیانوویەک ئەڵقە لە گوێی میلیشیاکانی شیعە نەبووایە و، هاوشێوەی ئەو کەس و لایەن و پەرلەمانتارە دۆڕاو و خۆفرۆشانەش دەستبەرداری رەوشت و بەهاکانی کوردبوون نەبووایە، ئەوا بە سڵینگەکانی (ساخت ایران)دا هەڵدەواسرا.
Top