حکومەتی چۆن سەرکەوتودەبێت ؟
April 27, 2020
وتار و بیروڕا
حکومەتی سەرکەوت و حکومەتێکە بتوانێت سزای خائین و خۆفرۆشان بدات .... حکومەت چۆن سەرکەوتودەبێت یەکێتی 28 ساڵە بەشداری حکومەتە و حکومرانی نیوەی خاکی کوردستانە، هەمیشە لەپیلاندایەو هەرکات بۆی برەخسێت خیانەت دەکات و بەرەنگاری حکومەتەکەی خۆی دەبێتەوە ؟!
حکومەت چۆن سەرکەوتودەبێت پەرلەمانتار بەناو کوردەوە لەبغدایە ، هانی دەسەڵاتدارانی عێراقی ڤاشست دەدات بۆ برینی بوجە و موچە و قوتی میلەتەکەی خۆی بەدرۆ و چەواشەکاری ؟!
خیانەت و برینی قوتی میلەت بەردەوامی دەبێت تا حکومەتێکی بوێر نەبێت و بتوانێت بەیاسا سزای خائین و خۆفرۆشان بدات و بەرەنگاریان ببێتەوە ....
زۆرێک لەو پیلانانەی دژی پارتی و حکومەت و بەمەبەستی دووئیدارەی دارێژرابوو پوچەڵ کرایەوە،، بەڵام خائین و خۆفرۆشان لەپیلان گێری نەوەستاون و ناوەستن ، ئەم دۆخەی ئێستە بەهەمان شێوە بەشێکە لەو پیلانە نەزۆکانەی خائین و خۆفرۆشان و نەیارانی کورد، ئامانجیان تورەکردنی خەڵک و شەرعیەتدانە بەداوای لامەرکەزیەت بۆ پارێزگای سلیمانی و دووئیدارەی ....
زۆر گرنگە و بەتەنها ڕێگای دەزانم بۆ حکومەتی هەرێم ، هەنگاوەکانی بەبوێرەوە بهاوێت و پرۆژەی چاکسازی دەست پێبکاو بەرەنگاری سەرجەم خائین و خۆفرۆش و گروپە ماڤیاکان ببێتەوەو بۆ ڕایگشتی بەبوێریەوە ڕاستیەکان ئاشکرا بکات .