دژایەتی قوتابیانی سەرۆک بارزانی مەکەن

دژایەتی قوتابیانی سەرۆک بارزانی مەکەن

چونکە دەدۆڕێن ئەوان لە قوتابخانەیەک هاتوون دەمرن بەڵام تەسلیم نابن خاک دەخۆن بەڵام خاک نافرۆشن....
دوایی دەست لەکار کێشانەوەی عادل عبدلمهدی سەرۆک وەزیرانی عیراق حوکمەتی عێراق بەرەو لاوازی زیاتر رۆیشت دوای ماوەیەکی زۆر کۆی لایانە سیاسیەکان کاندیدێکی تریان راست سپارد بۆ پێک هێنانی حوکمەت بەڵام لەم چەندە رۆژەی رابردوو هەر وەکو پیشەی جارانی خۆیان شەری خۆیان بە کورد فرۆشتەوە گەرانەوە بۆ سزادانی خەلکی هەرێمی کوردستان بۆ ئەوەی سازشیان بۆ بکەن بۆ ئەوەی لایانی نازانی و دژە کوردەکان و بەتایەت پارتی دیموکراتی کوردستان لە خۆیان رازی بکەن ئەم کەلتورەیە نوێ نیە خەلکی کوردستان بەرگەی قەیرانی سەختری گرتووە و دەشیگرێت لە لە کۆتایشدا ئەم پلانەیان پوچەل دەبێتەوە ئیرادەی گەلی کوردستان سەردەکەوێت سزایی دانی خەلکی کوردستان بەو جۆرەی ئێستا کە ئەوەیش بە راگرتنی مووچەی فەرمانبەرانی کوردستان چونکە لە نێو لایانی سیاسی عیراقی کێ زیاتر دژایەتی کورد بکات ئەو سەرکەوتوو پشتگیری زیاتر بەدەست دەهێنیت دواتر ئەوەی جێگایی نیگەرانی یە هەندێک لایەن لەنێو هەرێمی کوردستان ئۆ بالی هەموو ئەو سزایانەی بەغداد دەویەتی بەسەر هەرێمی کوردستان بۆ گەرم کردنی شەقامی سیاسی خۆیان دەخنە ئەستۆی پارتی دیموکراتی کوردستان تەنانەت هەندێکیان هێندە حەز دەکەن عەرەب حوکمیان بکات بەس بۆ ئەوەی قەوارەی سیاسی هەرێمی کوردستان تێک بچێت و لە ناو بچێت
بۆیە هەر لایەنێک لە ئێستادا ئەگەر پەنجەی گشت تاوانەکان بۆ پارتی درێژ دەکات و تەنها ئەو بە خراپەکاری ئەم وەزحە دەزانن دەبێت هیچ دلگرانیش نەبن کەوا ئەگەر پارتی تاک لایانە بریار لەسەر پرسەکان بدات بەڵام بەداخەوە ئەمەش بۆتە کلتورێکی سیاسی ناشرینی لایانە سیاسیەکان کەوا لە سەرکەوتن هەمووان دەلێن ئێمە بەشداری ئەم سیاسەتە بووین بەڵام لە ناخۆشی و نارەحەتی دا ئۆبالی گشت ناخۆشەیەکان دەخەنە ئەستۆی پارتی دیموکراتی کوردستان بەڵام دەبێت ئەمە باش بزانن پارتی و قوتابیانی بارزانی سەختی لەمە دژوارتریان بڕیەوە، قوتابیانی سەرۆک بارزانی دەولەتمەدار و براگەورە هیچ کات سازش ناکەن لەسەر مافی گەلی کوردستان، هیچ کات ناهێلن ئیرادەیی گەلی کورد بشکێنن، منیش دەلێم خەلک حەقی خۆیەتی داوایی مافی خۆی بکات لە حوکمەت، بەڵام ئەم بەربەستانەی هاتوونەتە پێش نەیارانی حوکمەتی کوردستان دەیان وێت ئیرادەی ئێمە بشکێنن حوکمەتی هەرێمی کوردستان لاواز بکەن بۆ ئەوەی هەموو مەرجێک بە دلی خۆیان لەسەر ئێمە دابنێن فەرزی بکەن و ئێمە تەسلیم بەوان بین کەچی نازانن لە قاموسی قوتابیانی بارزانی تەسلیم بوون نیە دەمرین تەسلیم نابین خاک دەخۆین بەس خاک نافرۆشن
Top