ئاماری دانیشتوانی هەرێم و ئاگادارکردنەوەی هاوڵاتیان لە کەمی خزمەتگوزاری تەندروستی :

ئاماری دانیشتوانی هەرێم و ئاگادارکردنەوەی هاوڵاتیان لە کەمی خزمەتگوزاری تەندروستی :


بەڕێزان لەم بابەتەمدا بە پێویستم زانی ،ئاماری دانیشتوان و ئاماری تەندروست هەرێمی کوردستان ، بۆ تەواوی خەڵکی کوردستان بخەمە ڕوو، وە لە بەرامبەردا لاوازی کەرتی تەندروستییتان بۆ ڕوون بکەمەوە،بۆ ئەوەی سوود لەم داتایانە وەرگرین و خۆمان بپارێزین لەم ڤایرۆسە کوشندەیە .

ئاماری دانیشتوانی هەرێم :
وەک دیارە ئەمە ئاماری دانیشتوانی هەرێمی کوردستانە بۆ ساڵی 2018 کە ژمارەی دانیشتوانی هەر چوار پارێزگاکەی هەرێمی کوردستان کە (هەولێر ،سلێمانی ، دهۆک ،هەڵەبجە ) دەگاتە (٥٫٤۷۷٫۸۱٥)کەس ،وە بەردەوامیش ڕێژەی دانیشتوان لەم هەرێمە بە خێرایی گەشە دەکات ، لەبەرامبەر ئەمەدا گەشەی خزمەتگوزاری تەندروستی کەمە و لەئاست ئەو ژمارە زۆرەی دانیشتوان نیە . دانیشتوانی هەرێمی کوردستان بەم جۆرە دابەش بوون بەسەر قەزاکان .

ژمارەی پارێزگا :

ژمارەی پارێزگا چوار پارێزگایە ئەوانیش .
(هەولێر ، سلێمانی ،دهۆک ، هەڵەبجە)

ژمارەی قەزاکانی پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان و ژمارەی دانیشتوانیان .
کۆی ژمارەی قەزاکانی هەرێم 30 قەزایە ، کە بەم شێوەیە دابەش بوون بەسەر 4 پارێزگاکە.

پارێزگای هەولێر :
ئەم پارێزگایە 9 قەزا لەخۆ دەگرێت ، ژمارەی دانیشتوانی [ 1986113 ] کەسە بەم شێوەیە بەسەر قەزاکان دابەش بووە.

قەزای ناوەندی هەولێر [ 1010750] کەس
قەزای دەشتی هەولێر [236282] کەس
قەزای ڕەواندز [ 52808] کەس
قەزای مێرگەسۆر [56682] کەس
قەزای کۆیە [ 119526]کەس
قەزای شەقڵاوە [159924] کەس
قەزای چۆمان [ 32402 ] کەس
قەزای سۆران [198779] کەس
قەزای خەبات [117850] کەس

پارێزگای سلێمانی :
ئەم پارێزگایە 14 قەزا لەخۆ دەگرێت ، ژمارەی دانیشتوانی [ 2082832] کەسە بەم شێوەیە بەسەر قەزاکان دابەشبووە.

قەزای ناوەندی سلێمانی [898242]کەس
قەزای چەمچەماڵ [173622]کەس
قەزای پێنجوێن [47057]کەس
قەزای چوارتا[ 21673] کەس
قەزای ڕانیە [241261]کەس
قەزای قەرەداغ [1کەس1105]کەس
قەزای کفری [ 56 192] کەس
قەزای قەڵادزێ [ 133426] کەس
قەزای کەلار [204214]کەس
قەزای دوکان [73700]کەس
قەزای دەربەندیخان [51500]کەس
قەزای شارەزوور [71785]کەس
قەزای سەیدصادق[ 89425]کەس
قەزای ماوەت [ 9630]کەس

پارێزگای دهۆک:
ئەم پارێزگایە 6 قەزا لەخۆ دەگرێت ، ژمارەی دانیشتوانی [ 1397515 ] کەسە بەم شێوەیە بەسەر‌ قەزاکان دابەشبووە.

قەزای ناوەندی دهۆک [ 411727] کەس
قەزای زاخۆ [303015] کەس
قەزای ئاکرێ [194110] کەس
قەزای ئامێدی [ 127081] کەس
قەزای سێمێل [205642] کەس
قەزای بەردەڕەش [ 155940] کەس

پارێزگای هەڵەبجە :
ئەم پارێزگایە تەنها لەیەک قەزا پێکدێت ، ژمارەی دانیشتوانی [111355] کەسە.

قەزای ناوەندی هەڵەبجە [111355] کەس

ـــ ئاماری تەندروستی هەرێم :
ئاماری تەندروستی هەرێمی کوردستان بۆ ساڵی 2018 م دەست نەکەوت بۆیە ناچار پشت بە ئاماری 2017 دەبەستم بۆ ئەم شیکردنەوەیە . هەرچەندە ئاماری تەندروستی 2017 پارێزگای هەڵەبجە بە جیا باسنەکراوە .

کۆی نەخۆشخانە حکومی و ناحکومییەکان .

هەرێمی کوردستان ساڵی 2017 ژمارەی نەخۆشخانەکان [ 121] نەخۆشخانەیە کم بەم شێوەیە دابەشبووە .
هەولێر [48 ]نەخۆشخانە
سلێمانی [ 53 ] نەخۆشخانە
دهۆک [ 20 ] نەخۆشخانە

ژمارەی دکتۆر بۆ هەر هەزار کەسێ لە نەخۆشخانە حکومیەکان لە هەرێمی کوردستان [ 1,2 ] ە کە بەم شێوەیە.

پارێزگای هەولێر [1,1]
پارێزگای سلێمانی [1,6]
پارێزگای دهۆک [ 0,9]

ژمارەی قەرەوێڵەی نووستن بۆ هەر هەزار کەس لە نەخۆشخانەی حکومی و ناحکومی [1,7 ] ە
کە بەم شێوەیە
پارێزگای هەولێر [ 1,8 ]
پارێزگای سلێمانی [1,9]
پارێزگای دهۆک [1,3]

بەپێی ئەم داتایانەی سەرەوە بۆمان ڕووندەبێتەوە کە کرفتێکی گەورەی تەندروستی هەیە لەهەرێمی کوردستان ، بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئەم ڤایرۆسە ، چونکە بەدەر لەم ڤایرۆسە کۆمەڵێ نەخۆشی درێژخایەن یێخەی ئەم میلـلەتەی گرتووە ،کۆمەڵێ نەخۆش لە نەخۆشخانەکانی هەرێم خەوێنراون ، کەواتا لە ئەگەری بڵاوبوونەوەی ئەم ڤایرۆسە تەندروستی هەرێم تووشی داڕمانێکی گەورەدێت . گریمان نەخۆشخانەی تر بکرێتەوە بۆ پێداویستیەکانی نەخۆشخانە جارێکیتر ڕووبەڕووی گرفت دەبینەوە ، وە کەمی دکتۆر ئەمەش گرفتێکی گەورەیە ،چونکە بەبڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکە ناتوانن بەتەواوی خزمەتی نەخۆشەکان بکرێت و مەرگی هاونیشتیمانیانمان لەسەر شەقام و کۆڵانەکان دەبینین ،
شایەنی باسە ئەوەی بڵاوم کردۆتەوە ئاماری دانیشتوان لەساڵی 2018 و ئاماری تەندروستی لەساڵی 2017 یە ، لەکاتێکتدا لەنوێترین ئاماری دانیشتوانی هەرێم ژمارەی دانیشتوان 6171083 کەسە ، لەبەرامبەر ئەمەشدا کەرتی تەندروستی بەرەو پێشچوونێکی ئەوتۆی بەخۆوە نەبینیوە لە ماوەی ئەم دوو ساڵەدا.

بۆیە پەیامی من ئەوەیە بەر لەوەی کار لەکار بترازێ ،با پێش بەو ڤایرۆسە بگرین و پابەندی ڕێنماییەکانی تەندروستی بین .
Top