(( پێگەی روسیا لە معادەلاتی نوێی ناوچەکەدا )) ۲ - ۲

(( پێگەی روسیا لە معادەلاتی نوێی ناوچەکەدا )) ۲ - ۲

بەهاری عەرەبی و ئەو دوخە نالەبارەی بەسەر ناوچەکەدا هات، دەرفەتێکی گونجاو بو بۆ ئەمریکا کە بتوانێت دەست بە پلانی خۆی بکات، بە تایبەت هەوڵ بدات دەستی خۆی بکاتە ناو کاروباری وڵاتانی ناوچەکە وەکو عیراق و سوریا و خۆی لە سنورەکانی ئێران نزیک بکاتەوە و بە ووردی چاودێری بکات، بەڵام ئەمە لە هەمان کات دا دەبێتە هۆی روبەروبونەوەی راستەوخۆی روسیا لە بوونی لەو وڵاتانە هەیە، هەروەها چین چاوی لە بەرژەوەندییە ئابوریەکانی دەبێت و دەیپارێزیت، هەژمونی ئێرانیش لەرووی مەزهەبیەوە دەبێ لەبەر چاو بکیرێت لە ناوچەکە کە رۆژ بە رۆژ لە هێز بوون دایە، جگە کە تورکیا چاوی لە میراتی دەولەتی عوسمانی یە ولە هەمان کات هاوپەیمانی ئەمیکایە.
جگە لە فراوان کردنی پێگەی و دەستهەڵات، پتڕۆلی ناوچەکە خاڵێکی تری ململانێ بوو، کە ئەمریکا چاۆی لەسەر بوو و دەیویست بەشی زۆرینەی بۆ خۆی دابین بکات و کۆمپانیاکانی کاری لەسەر بکەن لە قۆناغەکانی داهاتوو دا.
سیاسەتی ئەمریکا بەو شێوەیە دارێژرا، کە دەبێ هەندێک لایەن رازی بکرێن و لە معادلەکە بچنە دەرەوە، تا بتوانێت لەسەر ئێران کار بکات.
هاتنی سوپاس ئەمریکا بۆ سوریا هەنگاوی یەکەمی پلانەکە بوو، روسیا هەستی پێ کرد و هاتە گۆرەپان، تورکیا پلانی خۆی هەبوو و دەستی پێ کرد.
دوای چەند سیناریۆیەکی هاوبەش لە نێوان ئەمریکا و روسیا، توانی یان لە پشت پەردەکان لە نێوان خۆیان بگەنە لێک تێگەیشتن، بۆیە دواتر روسیا پێدەنگی هەلبژارد.
ئەمریکا بە هەمان سیاسەت هەوڵی دا چین دور بخاتەوە، بەڵام چین بەوە رازی نەبو، لەبەر ئەوەی چین خۆی بە رەکابەری سەرەکی بەرامبەر ئەمریکا دەبینی لە رووی ئابوری یەوە و چاوی لە زۆر شت بوو.
بۆیە ئەمریکا دەستی کرد بە سەپاندنی سزای ئابوری بەسەر چین دا بۆ ملکەچ کردنی.
بابەتی کورونا چ سروشتی بێت یان دەستکرد، کاریگەری خۆی هەبوو لەسەر پرسەکە، بە تایبەت چین کە کەوتە هەوڵی گۆنتڕۆل کردنی دوخی ناوخۆیی و بابەتەکانی تری بەلاوەنا.
ئەمە دەرفەتێکی گونجاو بو بۆ ئەمریکا هەول بدات بە پێی گۆرینی معادەلات چین رازی بکات، دواتر ئاماژەکان ئەوەیان ئاشکرا کرد کە گەیشتونە رێکەوتنێک و چین وەکو شەریکی ئابوری ئەمریکا دەبێت لە ناوچەکە و بەلکو لە جیهانیش، وەکو دوو جەمسەری ئابوری.
بە شێوەیە دەستی ئێران کراوە دەبێت لە روبەروبونەوەی ئێران.
بەڵام ئایە روسیا و ئەمریکا لە نێوان خۆیان چ رێکەوتنێک یان هەیە، دەبێ ئەوە بزانین کە رێکەوتنی ئەمریکا وچین بە پێی مەرجەکانی ئەمریکایە، بۆ لغا، کردنی چین بووە لە داهاتوو، واتا ئەمریکا دەتوانێت لە هەرکاتێک دا بخوازێت شیکردنەوەی خوی بکات بۆ ئەو مەرجانە بە پێی بەرژەوندییەکانی خۆی، بەو پێیەی کە ئەمریکا بەردەوام خاوەن ستراتیژیەتێکی دورە مەودایە.
پێم وایە، ئەمریکا لەداهاتوو، وە بۆ ئەوەی بوانێت لە هێزی ئابوری چین کەم بکاتەوە، هەول دەدات ڕۆڵی زیاتر بە روسیا بدات لە رووی ئابوری یەوە، هەردوو لا بەرژەوەندیێەکانیان دەگونجێنن، ئەوەش بە پێی ئەو گۆڕانکاریانەی کە لە داهاتوو دا لە؟جیهان و ناوچەکەدا روو دەدەن و ئەو معادەلاتە نوێیانەی کە دێنە پێش، وە بە پێی ئەو رێکەوتنە ژێر بە ژێرەی لە کاتی خۆیدا لە نێوانیان دا کراوە.
Top