(( گرێی شیرپەنجەی خیانەت ))

(( گرێی شیرپەنجەی خیانەت ))


ساڵەها ساڵە، گرێیەکی شیرپنجە ناخی هەندێک لە کوردی تەنیوە، تێکەڵاوی یەکتری بوونە و یەکتریان قبول کردووە.
ساڵەها ساڵە، کورد قوربانی دەدات، بە ماڵ، بە حاڵ، بە خۆێن، بەخاک، بۆ چارەسەر کردنی ئەم گرێ یە بە شێوەیەکی عاقلانە و تەندروستیانە، بەڵام بە داخەوە تا ئێستا هیچ سودێکی نەبووە، بەڵکو بە پێچەوانەوە گرێیەکە رۆژ دوای رۆژ لە تەشەنەدایە، شیرپەنجە خۆی لە کەسێک بۆ کەسێکی تر ناگوازرێتەوە، بەڵام ئەم شیرپەنجەی کە ئێمە باسی دەکەین جیاوازە، ئەوەندە بێ ئابڕویە، لە کەسێک بۆ کەسێکی تر توانای خو گواستنەوەی هەیە و بێ شەرمانە خۆی لە مێشکی تاک دەدات، ئەوانەی کە لاوازن و دوجاری حالەتێکی گوماناوی سایکولۆژی بوونەتەوە لە کەسایەتی خۆیان، ئەوانەن کە هەر لە سەرەتاوە باوەریان بەخۆ نەبووە و بو داهاتوش هەمان گومانیان لە خۆ هەیە، هەر بۆیە خۆیان لەگەل ئەو گرێ یە گونجاندووە، خۆیان لە دۆروبەر دور خستووە، لە واقع و پرەنسیبەکانی بوون بە مرۆڤ و بە کورد دابراون، نەک تەنها بە دەرمانی شیرپەنجە چارەسەر ناکرێن، بەڵکو پسپۆرانی دەرونی و سایکولۆژیش ناتوانن چارەسەریان بکەن.
باس کردنی قۆناغەکانی پەیدا بوونی ئەم شیرپەنجەیە لەناو کۆمەڵگای کوردەواری دا دورو دێژن، دەگەرێنەوە بۆ ساڵانی ٦٦، کە هەر لەو کاتەوە وتا ئێستا بەو ناوە ناوبانگیان دەرکردووە، لە قوناغەکانی تری خەباتیش دا پەرەیان بەو گرێ یە داوەو جگە لە زیان گەیاندن، هیچ سودێکی تریان نەبووە.
ئەم شیرپەنجەیە، قۆناغ بە قۆناغ، توانای خۆ نوێ کردنەوەی هەیە، بۆیە لە ناو هەندێک گروپ دا بەردەوام کەش و هەوای گونجاوی بۆ دەروخسێ و بەلکو پێشوازیشی لێ دەکرێ.
لە دواین ڤێرژن و نمونە دا، جگە لە گرێی خیانەتی ناوخۆیی، گرێی نۆکەرایەتی بۆ بێگانەی هاتە سەر، کە شێوازێکی تری ئەو شیرپەنجەیە، لە هەلامەتەکانی دژایەتی پارتە کوردستانیەکانی پارچەکانی تر و دەستگیر کردن و رادەست کردنی ڕۆڵە تێکوشەرەکانی گەلە بە دوژمن، کە ئەمەیان جۆرێکی تری کوشندەی ئەو گرێ یەیە و ئەگەر وا بروات قوربانی زۆری لێ دەکەوێتەوە.
هەر بۆیە، دەبێت بە شێوازێکی تر بیری لێ بکرێتەوە، چارەسەریێکی گونجاوی بۆ بدۆزرێتەوە، بۆ ئەوەی بتوانرێ بەیەک جاری ئەو گری یە لە رگ و ریشالەوە چارەسەری بکرێ و دەمارە توشبووەکانی لە بن ببرێن و چستەی کۆمەڵگای لێ رزگار بکرێ.
Top