یەکدەنگی لە پێناو بێدەنگیدا
April 12, 2020
وتار و بیروڕا
مستەفا سەلیمی کوردی شۆڕشگێڕی رۆژهەڵات دوای حەڤدە ساڵ زیندانی و بەهۆی شۆڕشی ناو زیدان و شکاندنی دەرگای قفڵدراوی دەورە گیراو بە پاسەوانی زیندان پارێزی زیندانی کوژ، توانی رزگاری ببێ و خۆی بگەیەنێتە پێنوجوین لە باشووری کوردستان، دوای دەسگیر کردنی لەلایەن هێزێک و رادەست کردنەوەی بە رژێمی ئێران، بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە سێدارە درا و بە شۆڕگێڕی و لە پێناو ئازدای گەلەکەی بە سەربەرزی سەری نایەوە.
لەوە زیاتر لەسەر مستەفا سەلیمی هیچ ناڵێم، چونکە مستەفا سەلیمی بە گوتنی (رێگەم بدەن خۆم بکوژم بەس رادەستی ئێرانم مەکەنەوە) لە باتی هەر کوردێک کە غیرەت و ئابڕووی کوردبوونی هەبێ قسەی کردووە، ئەوەی لێرەدا دەمەوێ بیڵێم: ئەو بێدەنگییەی رۆشنبیرە هەڵەوەڕ و پەرلەمانتارە چەقەبازەکانە کە لەگەڵ رووداوێکی زۆر سادە و ساکاری هەولێر لە شەقام و پەیج و کەناڵەکان دەست دەکەن بە هەڵاویشتن جووتەبازی، کەچی لە ئاست پەناهێنێکی بێ پەنای رۆژهەڵات و رادەستکردنەوەی بە دوژمن یەکدەنگن لە پێناو بێدەنگیدا.
ئەو رۆشنبیرە هەڵەوەڕ و پەرلەمانتارە چەقەبازانە لە زۆر رووداوی جەرگبڕی تردا یەکدەنگن بوون لە پێناو بێدەنگیدا، بۆیە چەندی دەکەم بۆم ناخرێنە ناو بازنەی پێناسەیەکی شایستەوە، جگە لەوەی پێیان بڵێم: لە ئاست هەندێ رووداو لێفەی حیزی بەسەر خۆیان هەڵدەکێشن و لە ئاست هەندێ رووداویش رووپۆشی گەوادی لەسەر خۆیان لادەدەن.