سێکوچکەی کوردایەتی

سێکوچکەی کوردایەتی

دەیان ساڵ و زیاتریشە کورد بە گشتی بەدەست سێکوچکەی عرووبە و فرووسە و ترووکەوە دەناڵێنێ، لە باشووری کوردستانیش سەردەمێکی زۆر بەدەست سێکوچکەی راگواستن و عەرەباندن و بەعساندنی سوننەوە ناڵاندوویەتی، ئێستاش بەدەست سێکوچکەی راگواستن و عەرەباندن و حەشداندنی شیعەوە دەناڵێنێ، بەڵام هەموو ئەو سێکوچکانە نەیانتوانیوە کورد ببەزێنن و دەستبەرداری کوردبوون و کوردایەتی بکەن.
هەموو ئەو سێکوچکانە بۆ لەناو بردنی یەکجارەکی کورد ئاگری دوژمنکاریان لەناودا دەکرایەوە و دەیانویست قوڵپ بە مەنجەڵی سەریان بدەن و کوردایەتی لە ناویدا بسووتێنن، ئێستاش بۆ لەناو بردنی کورد و گەیشتن بە ئامانجە دیاریکراوەکەی خۆیان، ئەگەر بۆیان بکرێ ئامادەن چەندین سێکوچەکەی تریش درووست بکەن، بەڵام خۆشبەختانە ئێستا لە بەرامبەر هەموو ئەو سێکوچکانە و ئەو سێکوچکانەی تریش کە چاوەڕوان دەکرێ لە داهاتوودا بۆ لەناو بردنی کورد درووست بکرێن، کوردیش بۆتە خاوەنی سێکوچکەی کوردایەتی و دژ بەو سێکوچکانە لە جەنگ دایە، ئەوەتا سەرۆک بارزانی و نێچیرڤان بارزانی و مەسرور بارزانی بوونە سێکوچکەی کوردایەتی و کوردانە لە هەمبەر سێکوچکەکانی دوژمن بە کوردبوون و کوردستانیبوون وەستاون و وەک بۆ ماوەییەکی شۆڕشگێڕی لێبڕاوانە کوردبوون و کوردستانیبوون دەپارێزن.
Top