هەموو ناو (محەمەد)ێک پێغەمبەر نییە

هەموو ناو (محەمەد)ێک پێغەمبەر نییە

ئەوانەی بە رێکەوت هاتوونەتە ناو دونیای جەنجاڵی سیاسەت و بە زۆر بەرگی کوردپەروەری و شۆڕگێڕیان بەسەر هەڵکێشراوە، یان بە زۆر و بۆ مەرامی تایبەتی بە سیاسی کراون، پێیان وایە بە موزایەدە و درووشمی زل و قەبە و هاتوهاواری سیاسی کرداری پووچیان دەشارنەوە و دەبنە شۆڕشگێڕ و کوردپەروەر، ئەوەش نوکتەیەکم بیر دەخاتەوە کە ڕێک پڕ بە پێستی ئەو بە سیاسی کراوانەیە.
کابرایەک دەچێتە لای مەلایەک و دەڵێ: مامۆستا پرسیارێکم هەیە و بە راستی وەڵامم بدەوە.
مەلا دەڵێ: فەرموو پرسیارەکەت بکە.
کابرا دەڵێ: من ناوم محەمەدە، پێغەمبەریش ناوی محەمەدە، باوکم ناوی عەبدوڵایە، پێغەمبەریش باوکی ناوی عەبدوڵایە، من دایکم ناوی ئامینەیە، دایکی پێغەمبەریش ناوی ئامینەیە، ئێ کەوایە جیاوازی من و پێغەمبەر چییە؟
مەلا دەڵێ: زۆر راستە ناوی خۆتان و باوک و دیکتان وەک یەکە و لە ناودا جیاوازیتان نییە، بەڵام جیاوازیەکە لەوەدایە پێغەمەر (وەحی) بۆ هاتووە و تۆش (وەحە)ت بۆ هاتووە.
منیش بەوانەی پێیان وایە تەنها بە موزایەدە و هاتوهاواری سیاسی و درووشمی زل و کرداری پووچ دەبنە شۆڕگێڕ و کوردپەروەر دەڵێم: ئەوانەی شۆڕشگێڕ و کوردپەروەری راستەقینەن، مێژوو کردن و هێز لە ئێش و ئازار و ئیرادەی گەلەکەیان وەرگرن، ئێوەی بە زۆر بە سیاسی کراویش وەک مامۆستاکانتان هێز لە دوژمنانی کورد و داگیرکارانی کوردستان وەردەگرن.
Top