فیسبوک و لادانە سێکسیەکان

فیسبوک و لادانە سێکسیەکان

من تەنها ئاماژەیە کورتیان پێدەدەم شرۆڤەکەیان بۆخۆتان جێ دەهێڵم
لەم ۲۰۲۰ دا
لەوەیە لای مامۆستایەکی ئاینی هۆکارەکانی جیاوازبێت لەگەڵ کادرێکی ناڕازی لەدەسەڵات ئەویش لەگەڵ پەروەردەزان وتوێژەرێکی دەروونی یاکۆمەڵایەتی

هەروەکو چۆن لاوازی سێکسی کێشەیەکی دەماری و دەکرێ هەندێ جار گرێیەکی دەروونی بێت

زۆر ئارەزووکردنی سێکس و قەناعەت نەکردن بە ڕەش وسپی بەدڵنیاییەوە گرفت ونەخۆشی دەروونین !((بێگومان باسی لادانی سێکسی دەکەین ! نەک سێکسی یاساغ =حلال))

زۆر نزیکەو یاخود لەئێستادا ڕێژەیەکی زۆر لەتاکی ئەم کۆمەڵگەیە عەقڵ و بیر کردنەوەکانی لەجیاتی دڵ و کەل لەسەر چۆتە ئەندامی زاوزێ وە

ــ تێبینی بکەن ئەو ئەکاونتە ساختانەی بەناوی سێکسی و ژن وکچی خەڵکەوە دروست کراوەو ناوەکەی وشەیە لادەری سێکسیان پێوە لکاندووە کەداوای لادانی سێکسی و هتد دەکات کەسانی وا دەبینی هاوڕێین لەگەڵ ئەو ئەکاونتانە کەلەوەیە بەدووتا سێ پرسگە نەگەیتەلایان . گەنجی وا کە لەڕیزی پێشەوەی مزگەوت بینیومە! کەسایەتی وا لەڕووبەڕو شەرمی لێدەکەیت......

ــ جگەلەوەی لە خۆوە لە سێرچی فیسبوکەکەت وشەی ئینگلیزی بنوسەو تا پەیجی ئەکتەرێکی سێکسی دەدۆزیتەوە دەبینیت کە چەندە لەوانەی سەرەوە ئاماژەم پێداوە لایکی پەیجەکەیان کردووە یان سەرنج و بەدڵ بوونیان لەسەر پۆستەکانی کردووە.

ـــ بەهێزترین و پێویست ترین بابەتی پەروردەیی و ڕەوشتی لەلایەن کەسایەتیە بەهێزەکانی کۆمەڵگە بنوسرێت ڕێژەی سەرنج و بەدڵ بوونەکانی گەر زیادە ڕۆیم تیانەکردبێ ناگاتە ۱/۲۰ ی بابەتێکی خوارو خێچی بێ ماناو بێ بنەما کە لەبنەڕەتدا نەبوونی گونجاوترە

ــ دیاردەیە تر کە ڕوبەڕوی خۆم ودڵنیام ئێوەش دەبێتەوە زۆرجار دروستکردنی ئەکاونتی ساختە بە دانانی وێنەی ئافرەتی ڕوتەوەو داوای هاوڕێیەتی دەکات !

ـ دەکرێ بڵێین خەفە کردنی سێکس لەکۆمەڵگەی ئێمە بەهۆی ئاین و یاساو نەریت وهتد هۆکارێک بێت بۆ تینوێتی سێکسی تا ئێرە سروشتیە ! بەڵام زۆربەی ئەوانەی باسم کرد هاوسەریان هەیە.
جگەلەوەی بەتەمەنێک ئەزموونی بارودۆخەجیاوازەکانی ژیانەوە چۆنەبێت لەوەنەگات کە ئەو ئەکاونتانە ساختەن ! و ئەگەر ساختەش نەبن چۆنەبێت وانەفێرنەبووبێت لەهەڵەکانی خەڵکیەوە؟!

ئایا ئەوانە لەخۆیان ناپرسن بـــــــــــــــــۆ؟ دەبێت من هاوڕێی لەشفرۆشێک بم لەکاتێکدا هاوڕێیەتی فیسبووکیش بۆ سەرنج و بیرگۆڕینەوەیە ؟

کەسی وام تیا بینیوە کەهەفتەی دوو ڕۆژ یان زیاتر وێنەی لەگەڵ خێزانەکەی بڵاو دەکاتەوەو پەیڤی خۆشەویستی بۆدەنووسێت کە ئەمەش بۆخۆی گرێیەکی دەروونی ترە! کەچی لەهەموو ئەو شوێنانە هەیە کەباسم کردن ..

ئەم بابەتە بەتەواونەکراوەیی جێ دەهێڵم چونکە لەدیدی مندا زۆر زساتر هەڵەگرێت کەلەوەیە لەئێستادا نەم توانیبێ مافی تەواوی پێ بدەم

تێبینـــــــــــــــــی !!
((لەوەیە پرسیاربێت لاتان خۆت چۆن ئەوانەت بینیوە ؟! بەهۆی ئەوەی هەندێک لەوانەی هاوڕێی فەیسبوکی منن نەک هاوڕێی ژیان! ئەو ئەکاونت ولاپەڕانەیان لایە ئەوانەش لای من دەر دەچن خۆشتان دەزانن کە فیسبوک هاوڕێی هاوڕێکەت نیشان دەدات ! ))


توێژەری دەروونی
Top