ئەگەر دیموکراتی ئاوابێ.. تف لە دیموکراتی و بژی دیکتاتۆری

ئەگەر دیموکراتی ئاوابێ.. تف لە دیموکراتی و بژی دیکتاتۆری

سوقراتی فەیلەسووفی یۆنانی چوارسەد ساڵ بەر لە زاین بیرۆکەی دیموکراتی داهێنا و هەر خۆشی بووە قوربانی داهێنانی بیرۆکەی دیموکراتی و بەو هۆیەوە ژهرخواردوو کرا، سوقرات لە داهێنانی ئەو بیرۆکەیە مەبەستی چاکەکاری و پێشگرتن بوو بە خراپەکاری، بە واتایەکی تر مەبەستی بوو سنوورێک بۆ زاڵم دابنێ و مەزڵومەکانیش بە ئاگا بێنێتەوە و فێری ئەوەیان بکات بە یاسای دیموکراتی و دوور لە توندوتیژی داوای مافی خۆیان بکەن، بەرە بەرە ئەو بیرۆکەیە گەشەی پێکرا و ئەو دیموکراتیەی ئێستای لێ کەوتۆتەوە، بەڵام ئەوەی جێگای سەرنجە دیکتاتۆر و بەرژەوەندخوازەکان خۆیان خزاندۆتە ناو دیموکراتیەکەی سوقرات و هەوڵدەدەن چۆن سوقرات بە هۆی داهێنانی دیموکراتیەکەی خۆی ژەهرخواردوو کرا، ئەوانیش بەرژەوەندی خۆیان لە ژەهر خوارد کردنی دیموکراتیدا دەبینن، ئەگەر بانگەشەی هەندێ دەستە و گرووپی کوردی بۆ دیموکراتی وەک نموونە وەربگرین، هیچ گومانێک لەسەر ئەو راستییەی سەرەوە نامێنێ.
ئەو دەستە و گرووپە کوردیانەش کە دەیانەوێ دیموکراتی ژەهر خواردوو بکەن دەکرێن بە دوو بەشەوە، بەشی یەکەمیان:ــ دەستە و گرووپە ئیسلامیەکانن، ئەو دەستە و گرووپانە بە ناخی تیرۆریستییەوە خۆیان کردووە پێشەنگی دیموکراتی و بانگەشە بۆ چەسپاندنی پایەکانی دیموکراتی دەکەن، لەوەشدا مەبەستیانە دیموکراتی بکەنە پەیژە و پێی بگەنە دەسەڵات، دوای گەیشتن بە دەسەڵاتیش ژەهری حوکمی تاک ئایدۆلۆژی بە گەرووی دیموکراتیدا دەکەن.
بەشی دووەمیشیان ئەو دەستە و گرووپانەن کە خیانەت و وڵاتفرۆشیان کردۆتە یەکێک لە بنەماکانی دیموکراتی و بە هۆیەوە خیانەت و وڵاتفرۆشیان حەڵاڵ کردووە، ئەوانیش بەو پێناسە کردنەی دیموکراتی دەیانەوێ ژەهری بەرژەوەندخوازی خۆیان بە گەرووی دیموکراتیدا بکەن، جا ئەگەر دیموکراتی پەیژەی گەیشتن بە دەسەڵات و دواتر سەپاندنی دەسەڵاتی تاک ئایدۆلۆژی بێ، یان ئەگەر دیموکراتی کولانەی خیانەت و وڵاتفرۆشی بێ و دیموکراتی بکرێتە حەڵاڵخانەی خیانەت و وڵاتفرۆشی، ئەوا تف لەو دیموکراتییە و بژی ئەو دیکتاتۆریەی خەڵک لەسەر وڵاتپارێزی و گەشتن بە ئامانجی سەربەخۆیی رادێنێ.
Top